دراوی ئێران لەژێر گوشاردا
هێلینا باوەرنفایند
دراوی ئێران لەژێر گوشاردا
دوای پشوویەکی کورت لە هەفتەی ڕابردوودا، ڕەوتی دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانیی ئێران بەخێراییەکی زیاتر بەردەوامە.
دابەزینی بەردەامی بەهایی ڕیاڵ نیشانەی لاوازیی بنەڕەتیی ئابووریی[ ئێرانە]، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دووبارە ریال بەشێکی زۆری بەهاکەی لەدەستدا.
لە بازاڕە نافهەرمییەکاندا، بەیانی ڕۆژی ٥ی ژانوییە، نرخی دۆلار لە نێوان ١٣٥ هەزار تەمەن هەتا ١٤٢ هەزار تەمەن لە هاتووچۆ دابوو. بەمەش دەرکەوت کە چوونە سەرەی بەهای ڕیال لە یەک حەوتووی ڕابردوودا شتێکی کاتییە و جێگای باوەڕی بازار نییە.
دابەزینی نرخی دراو یەکێک بوو، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو خۆپیشاندانانەی کە نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر لە چەندین شاری وڵاتدا سەریان هەڵدا.
کاتێک ڕیاڵ گەیشتە نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی (نزیکەی ١.٤٤ ملیۆن بۆ هەر دۆلارێک)، هەڵاوسانی ئابووری بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد. بۆ زۆربەی خەڵک، ئەمە بە واتای لەدەستدانی زیاتری توانای کڕین دێت.
ڕەوتی دابەزینی نرخی ریاڵ بەتایبەتی کارتێکەری لەسەر هەڵاوسان لە کاڵا هاوردەکراوەکان و پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆراک دەکات.
بەم شێوەیە، قەیرانی دراو نەک تەنیا کێشەیەکی ئابووری، بەڵکو زیاتر وەک کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەردەکەوێت.
ئەو جێگیربوونە کاتییەی ریال لە هەفتەی ڕابردوودا ، وادیارە نەک لەبەر گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕەوتی ئابووریدا، بەڵکو زیاتر بەهۆی دەستوەردانی کورتخایەنی دەسەڵاتداران بووبێت.
چاودێرانی بازاڕ باس لە دەستوەردانی ئامانجدار و ڕێکاری کارگێڕی دەکەن کە ڕژێم هەوڵی داوە لەو ڕێگەیەوە ڕێگری لە هەرەسهێنانی دراوەکە بکات ، هەتا کات بەدەست بهێنێت.
ئەم جۆرە دەستوەردانانە دەتوانن نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم بکەنەوە، بەڵام هۆکارە سەرەکییەکان ناگۆڕن، کە ئەوانیش بریتین لە: سزاکانی نێودەوڵەتی، نەبوونی متمانە بە سیاسەتی ئابووری و زیادبوونی بەردەوامی نەغدینەگی.
لە سەرەتایی ئەم حەوتووەدا، دووبارە کەوتنە ژێر گوشاری ڕیاڵ نیشانەی ئەوەیە کە مەودای مانۆری حکومەت چەندە سنووردارە.
بەبێ چاکسازیی بنەڕەتی، جێگیرکردنی جێی متمانەی دارایی دەوڵەت و هێوربوونەوەی دۆخی سیاسەتی دەرەوە، دراوی فەرمی یان ڕیاڵ، بەرامبەر بە شۆکە نوێیەکان بە لاوازی دەمێنێتەوە.
رۆچوونی نرخی دراوی نیشتمانی و گەشەسەندنی نارەزایەتیی بازار ئێستا ئاماژە بەوە دەدەن کە بازاڕەکان متمانەیەکی کەمیان بە ڕێکارەکانی دوایی هەیە و قەیرانی دراو لە ئێراندا تا ئێستا بەبێ چارەسەر ماوەتەوە.
بیروڕا
بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٧ی بەفرەنباری ٢٧٢٥ی کوردی
باوەرنفایند ، هێلینا (٢٠٢٥):دراوی ئێران لەژێر گوشاردا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.
بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە
فروپاشی معناها؛ تبارشناسی سقوط ایران به مثابە ایدئولوژی
نظرات به صورت آنلاین در مرکز مطالعات کوردستان - تیشک در بلاگ ژیانەوە منتشر شده است: ٠٢/٠٥/٢٠٢٥ حسینی، شاهو (٢٠٢٥): فروپاشی معناها؛ تبارشناسی سقوط ایران به مثابە ایدئولوژی. بلاگ ژیانەوە؛ مرکز مطالعات کوردستان - [...]
قدرت و ایدئولوژی های زبانی در بیانیەی تهدیدآمیز ٨٠٠ نخبەی ایرانی
نظرات به صورت آنلاین در مرکز مطالعات کوردستان - تیشک در بلاگ ژیانەوە منتشر شده است: ١٢/٠٤/٢٠٢٥ سورخی، رحیم (٢٠٢٥): قدرت و ایدئولوژی های زبانی در بیانیەی تهدیدآمیز ٨٠٠ نخبەی ایرانی. ترجمه از زبان [...]
دەسەڵات و ئایدۆلۆژیای زمانی لە ڕاگەینراوی هەڕەشەیی ٨٠٠ نوخبەی ئێرانیدا
بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٥): دەسەڵات و ئایدۆلۆژیای زمانی لە ڕاگەینراوی هەڕەشەیی ٨٠٠ نوخبەی ئێرانیدا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی [...]
شەڕە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ و کاریگەرییە جیهانییەکانی
بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی قارەمانی،حەسەن (٢٠٢٥):شەڕە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ و کاریگەرییە جیهانییەکانی. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. [...]
ژیانەوەیەکی ئاشتیخوازانە
بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی دەباغی، شەهلا (٢٠٢٥):ژیانەوەیەکی ئاشتیخوازانە. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. شاری [...]
مێدیای داگیرکەران و نەورۆزی کوردان “ایران انترنشنال” بە نموونە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا
بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی شەهلا، دەباغی (٢٠٢٥):مێدیای داگیرکەران و نەورۆزی کوردا: "ایران انترنشنال" بە نموونە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا. بلاگی ژیانەوە؛ [...]







