د. ئالان حەسەنیان

ئالان حەسەنییان مامۆستای لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئەنستیتۆی توێژینەوەی عەرەبی و ئیسلامی (IAIS) لە زانکۆی ئێکزێتەرە. بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستێری لە کارگێڕیی گشتی و سیاسەتی نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە و دواتر دکتۆرای لە خوێندنی کوردی لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی ئێکزێتەر تەواو کردووە. تێزی دکتۆراکەی لەسەر بزووتنەوەی کوردستان (لە ئێران و عێراق) لە سەدەی بیستەمدایە. لە توێژینەوەکەی بەڕێزیاندا سەرهەڵدانەکانی کوردستان و  کاریگەرییەکانی لەسەر مۆبیلیزەکردنی بزووتنەوەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بووە.

پسپۆڕیی د. ئالان حەسەنییان قۆناغە مێژوویی‌یە گرینگەکان دەگرێتەوە، لەوانە دەوڵەت و کۆمەڵگا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، مێژووی هاوچەرخی ئێران، سیاسەتی کوردستان و بنیاتنانی بنەماکانی دەوڵەتی نەتەوەیی لە عێراق لە سەردەمی عوسمانیدا. یەکێک لە لێکۆڵینەوە و بڵاوکراوە بەناوبانگەکانی د. حەسەنییان، کتێبی “سیاسەتی کوردی لە ئێران – هەڵسوکەوت و چالاکییەکانی دەرەوەی سنوور لە ساڵی  1947ەوە” ــیە کە لە ساڵی 2021 لەلایەن چاپخانەی زانکۆی کامبریجەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. لەو لێکۆڵینەوەیەدا ئاڵۆزییەکانی سیاسەتی کوردی و بەئەمنییەتی‌کرانی دەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان توێژینەوەی لەسەر کراوە و تیشک خراوەتە سەر ململانێی چەکدارانە و ڕاپەڕینی جەماوەری لە ناوچەکەدا.