پ. د. سەعید شەمس

سەعید شەمس زانایەکی بەناوبانگە و شارەزایی‌یەکی تایبەتی لە بواری کۆمەڵناسیدا هەیە. بەڕێز شەمس لە ڕێگەی نووسراوە بەناوبانگەکانی لە جیهانی ئاکادێمیدا کەسایەتییەکی ناسراوە. ساڵی ٢٠٠٦ دکتۆرای کۆمەڵناسی لە زانکۆی ڕۆیاڵ هۆلۆوەی لە زانکۆی لەندەن وەرگرتووە. پڕۆفیسۆری یاریدەر د.سەعیدی شەمس لە ساڵی ٢٠١١ بەشی کۆمەڵناسیی لە زانکۆی سۆران دامەزراند، کە لە ئاستی خۆیدا وەک دەستپێشخەرییەکی پێشکەوتووانە ئەژمار دەکرێت و لە ڕاستیدا بناغەی خوێندنی کۆمەڵناسی لە کوردستان دانا. لێکۆڵینەوەکانی بەڕێز پ. ی. د. شەمس زیاتر لە بواری ئاڵۆزییەکانی ناسیۆنالیزم و ئیسلامی سیاسی و پێکهێنانی دەوڵەت لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدان و بەتایبەتیش لە توێژینەوەکانی د. شەمس گرنگییەکی تایبەت بە پرسی ژنۆلۆگی ناسیۆنالیزمی کوردی دراوە.

پڕۆفیسۆر شەمس لە بواری ئاکادێمیکدا خاوەن چەندین بەرهەمی پڕبایەخە کە لەوانە دەکرێت ئاماژە بە  کتێبی “ناسیۆنالیزم، ئیسلامی سیاسی، و پرسی کورد لە کۆتایی سەدەی بیستەم لە ئێراندا” (٢٠١١) و “تیۆری کۆمەڵایەتیی هاوچەرخ” (بڵاوکراوەی مانگ،٢٠٢٢ ) بکرێت. د. سەعید جگە لە کتێبەکانی، خاوەن چەندین وتاری ئاکادێمیکە کە گۆتاری ئاکادێمیکی دەوڵەمەندتر کردووە، کە دیارترینی ئەو وتارانە “ڕەگەزپەرستیی کولتووری و پاکتاوکردنی نەتەوەیی: کۆماری ئیسلامی ئێران و مافی کەمینەکان”ە، کە لە گۆڤاری بەناوبانگی Review of Middle East Studies لە ساڵی ٢٠٢٣دا بڵاو کراوەتەوە.