نوێترین ژمارەی گۆڤاری تیشک (ژمارە ٧٠)

نوێترین ژمارەی گۆڤاری تیشک (ژمارە ٧٠) بە هەوڵ و ماندووبوونی هاوکارانمان لە ناوخۆ و دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە. بۆ وەبیرهێنانەوەی خوێنەرانی بەڕێز، لەمەوبەدوا گۆڤاری تیشک لە لایەن “ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان -تیشک” لە وڵاتی ئاڵمان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

لێرەوە زۆر سپاسی نووسەر و وەرگێڕە هێژاکانی ئەم ژمارەیە دەکەین کە بەرهەمەکانیان بۆ گۆڤار ناردووە. هەروەها ئەوپەڕی پێزانینمان بۆ هاوکارانمان لە ناوەندی تیشک هەیە.
لە ڕۆژانی داهاتووشدا، فایلی pdf ی گۆڤار بڵاو دەکرێتەوە.

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک