پرش به محتوا

تازەها

بانگەوازی ژماره ٧٢ی گۆڤاری تیشک

بانگەوازی ژماره ٧٢ی گۆڤاری تیشک بۆ ماڵپەڕ
بانگەوازی ژماره ٧٢ی گۆڤاری تیشک بۆ ماڵپەڕ

تەوەری بانگەواز: “داهاتووی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان بەردەوامی و دابڕاندا”

لە سەردەمێکدا کە دینامیکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری، بەخێرایی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگۆڕدرێ، ڕێڕەوی بزووتنەوەی کوردستان لە پانتاییی گشتیدا بەرەو گۆڕانێکی قووڵ و بنەڕەتیی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووریدایە. ڕەوتی گۆڕانکارییەکان بەتایبەت پاش هێرشی حەوتی ئۆکتۆبر بۆ سەر ئیسرائیل و دواتر هەڵگیرسانی شەڕی غەزە، گۆڕانکارییەکانی لوبنان، هەرەسی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، هاتنەسەرکاری هێزەکانی هەتەشە لە سووریە و دوواجار هێرش بۆسەر حووسییەکانی یەمەن لە ئاستی ناوچەییدا بەرەو لاوازبوونی “هیلالی شیعی” و پرۆکسییەکانی ئێران دەچێت و پێدەچێت پڕیشکی ئەم ئاگرە نێوخۆی ئێرانیش بگرێتەوە.

لە ئاستی کوردستانیشدا، بزووتنەوەی کوردستان لە هەر چوار بەشی خۆیدا لەم گۆڕانکارییانە بێبەری نەبووە. دەستپێکی ڕەوتی چەکدانان لە باکوور و ڕێککەوتنی کۆبانی-جەولانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دوو لەو فاکتەرانەن کە بە قووڵی لەسەر بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کورد نەک تەنها لەو بەشانەدا، بگرە لە بەشەکانی تری کوردستانیش شوێندانەریی کورتمەودا، مامناوەند و درێژخایەنیان دەبێت. ئاماژەکان نیشان ئەدەن سیاسەتی ئیدارەی ترامپ سەبارەت بە ئێراق و هێزە شیعەکانی ئەو وڵاتەش، گرفتەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی ناوەندیی ئێراق ببەنە نێو قۆناغێکی نوێ و باڵانسی هێز لەنێوان ئەو دوو فاکتەرە نێوخۆییەی ئێراق، واتە هەرێم و ناوەند بگۆڕن. لەم بەستێنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەدا ئەگەری هەناسەدانێکی نوێ بۆ هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، ئەو هێزانەی لە ماوەی ڕابردوودا لەژێر گۆشاری ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتیی نێوان ئێران-ئێراق-هەرێم لەژێر گۆشار و زەختێکی تاقەتپڕووکێندا بوون. بەم پێیە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتیش بزووتنەوەی کوردستان لە ڕۆژهەڵات ناتوانێت لەدەرەوی جەغزی ئەم گۆڕانکارییانەدا بێت؛ بۆیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ڕاستییە پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە داهاتووی بزووتنەوەی کوردستان لە ئاستی سیاسی، کۆمەڵایەتی یان ڕۆشنبیری، بەرەو کوێ دەڕوا؟ ئێمە دەمانەوێ بەئاوڕدانەوەی ڕەخنەگرانە لە مێژوو و هەڵسەنگاندنی ئیستا، سەیری داهاتووی کوردستان بکەین و هەوڵ بدەین لەم پرسیارە بنچینەییە تێبگەین کە داهاتووی کوردستان چی لێ دێت.

لە مژارەکانی ئەم ژمارەیەدا هەوڵ دەدرێ ئاوڕ لەم پرسیارە سەرەکییانە بدرێتەوە:

  • – بزووتنەوە سیاسییەکانی کورد لە بەرانبەر پێشهاتە ناوچەیی و جیهانییەکان چۆن پەرەدەسێنن؟
  • – حیزبە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان چۆن دەتوانن پرسی کوردستان لە سەدەی بیست و یەکەمدا پێش بخەن؟
  • – بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە زاراوەیی، ئایینی و ئایینزاییەکانی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵات، گوتاری نەتەوەیی-دێموکڕاتیکی کوردستان، بۆ هێزگرتن لەو ناوچانە، پێویستە لەسەر چ بنەماگەلێک نۆژەن بکرێتەوە؟
  • – گوتاری کوردایەتی لە باشووری ڕۆژهەڵات، لە ئاستی دەرەکیدا چۆن دەتوانێ گوتار و نەریتە سیاسییە ڕاست و چەپە ئێرانییەکان بەرپەرچ بداتەوە؟
  • – پێداویستیی گوتاری فرەچەشن و مۆدێڕنی نەتەوەییی کوردستان چین کە دەتوانێ سنووری ئایین و ئایینزا و  زاراوەکان بشکێنێ و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی لەنێوان ناوچەکانی باکوور و باشووری ڕۆژهەڵات بەرهەم بێنێ؟
  • – گوتاری ناسیۆنالیستی لە کوردستان چۆن دەتوانێ لەگەڵ چەمک و تێگەکانی ئێرانی ئەساتیری، ئێرانی سیاسی و ئێرانی فەرهەنگی لە کرماشان و ئیلام ڕووبەڕوو بێتەوە؟
  • – ستراتیژییە نوێیەکانی ناسیۆنالیزمی ئێرانی، تورکی، عەرەبی بۆ پووچەڵکردنەوەی خواستەکانی ناسیۆنالیزمی کورد لە سەدەی بیست و یەکەمدا چین؟
  • – چ توانایەکی نوێ بۆ فراوانکردنی خەباتی کورد هەیە؟ چ پۆتانسێلێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووری دەتوانێ داهاتووی بزووتنەوە کوردییەکان لە قاڵب بدات؟
  • – ناکۆکیی ئیدئۆلۆژیکی حیزبە سیاسییەکانی کورد چ کاریگەرییەک لەسەر داهاتووی کوردستان دادەنێت؟
  • – بزووتنەوەی کولتووری و خوێندکاری چۆن بەشداری لە فۆرمی نوێی ناسنامە و بەرخۆدانی کورددا دەکات؟

گۆڤاری تیشک پێشوازی لە بەشداریی نووسەران، وەرگێڕەکان و ڕۆژنامەنووسان دەکات کە لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بۆ ئەم مژارانە و یا بۆ مژاری پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوەی کوردستانەوە تەرخان بکەن. ئێوەی هێژا دەتوانن وتارەکانی خۆتان لە شێوەی وتاری تیۆری، شیکاری، وەرگێڕان، چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنی کتێب، بۆ گۆڤاری تیشک بنێرن.

بۆ پرسیار و پێشکەشکردنی وتار، تکایە پەیوەندیی بەم ناونیشانانەی خوارەوە بکەن:
info@tishk.org

regaaso2010@gmail.com

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک

دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی وتار:
٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی
١٥ی ژۆئەنی ٢٠٢٥ی ز.

دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی وتار

مرکز مطالعات کوردستان – تیشک در شبکه‌های اجتماعی

بیشتر از تازەها

مشاهدهٔ همه
تازەها

Newroza me pîroz

Mana di nav erdnîgariyeke hezaran salî de ku renge di bîra dîrokê de jî nebe, bo me Kurdan şanaziyeke pir mezin e. Sedsalên borî, sing bi sing dehan û sedan gel hêrandine, û gelek şaristaniyet, gel, netewe û împeratorî li ber çavê…

تازەها

پەیامی نەورۆزیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

یەکێک لەو سیمبۆلانەی ئێمەی کورد کە ئاگری هەمیشەیی چیا و پێدەشتەکانی مێژوومان نەوە بە نەوە دەگوازێتەوە نەورۆزە. ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە تەنیا نوێبوونەوەی ساڵ و سووڕی زەوی و گیا و گوڵ نییە... بۆ ئێمە نەورۆز "گەشتی ڕۆح"ە بەنێو تووناوتوونی سەدەکاندا، جۆرێکە لە…

تازەها

ڕاگەیێندراو بە بۆنەی کۆچی لەناکاوی د. هێرش قادری

کوردستانییانی ئازێز! بەداخی گرانەوە هەواڵی کۆچی لەناکاوی دوکتور هێرش(زەکەریا) قادری بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە وڵاتی ئاڵمانمان بیست. دوکتور هێرش قادری، دوکتورای لە زانستی ڕامیاری لە زانکۆی ئازادی تاران خوێندبوو و پاش خوێندنی دوکتورا و لە سالی ٢٠١٥وە به هۆی زەختی رێژیم…