پرش به محتوا

تازەها

بانگەوازی ژمارەی ٧٠ی گۆڤاری تیشک

بانگەوازی ژمارەی ٧٠ی گۆڤاری تیشک بۆ وەرگرتنی وتار و توێژینەوە

تەوەری بانگەواز: “ململانێ سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و چارەنووسی کورد”

لە چەند دەیەی ڕابردوودا، ئاڵۆزیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسڕائیل پەیتا پەیتا بەرز بووەتەوە و شکڵی شەڕی سێبەری بەخۆوە گرتووە. ئەو شەڕە زۆرتر لە ڕێگای گرووپی نیابەتی، تیرۆر و هێرشی سایبەرییەوە ئەنجام دراوە. پاش شەڕی نێوان حەماس و ئیسڕائیل و کوشتنی فەرماندەی باڵای نیزامیی کۆماری ئیسلامی لە کونسوڵگەریی ئێران لە دێمشق، ئێران هێرشێکی بەربڵاوی بە دڕۆن و مووشەک دژ بە ئیسڕائیل ئەنجام دا. ئیسڕائیلیش لە وڵامدا سیستەمی دژەموشەکیی S-300ی نزیک لە بنکەی ناوەکیی نەتەنز لە ئیسفەهان کردە ئامانج.

بەو پێیە، پرسیار ئەوەیە ئایا ئەم گۆڕانە — واتە لە شەڕی سایبەرییەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ڕاستەوخۆ — وەرچەرخانێکە یان نا؟ ئەگەر وەرچەرخانە، ئایا دەکرێ وەک گوزارشت لە ئاوابوونی نەزمێکی نوێی ناوچەیی ببیندرێ؟ ئەگەر وایە، «نەزم» بە چ مانایەک و چ ئاکامێکی دەبێ؟

بۆ ژمارەی داهاتووی گۆڤاری تیشک، داوا لە نووسەران، توێژەران و ئەکادێمیسییەنە ئازیزەکان دەکەین سەبارەت بەو گۆڕانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ دراوە، وتارمان بۆ بنێرن و جەخت لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە یان هەر تەوەرێکی دیکەی پەیوەندیدار بکەنەوە:

  • هۆکاری ڕیشەیی کێشەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسڕائیل بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
  • دەوری ئەمریکا لە ڕابردوودا لە کێشەی نێوان ئێران و ئیسڕائیل چی بووە؟
  • ئەمریکا لە داهاتوودا چۆن مامەڵە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزیی نێوان ئێران و ئیسڕائیل دەکا؟
  • ئایا ئەم گۆڕانانەی لە ئارادان، گوزارشتن لە ئاوابوونی نەزمێکی نوێ یان تەنیا تووندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانە؟
  • زلهێزانی دیکە وەک چین، ڕووسییە و هەروەها وڵاتانی دیکەی ناوچە، وەک تورکییە و سعوودییە، چ دەورێکیان دەبێ؟
  • ئەم بارودۆخە نوێیەی ڕۆژهەڵاتی ناوین چ ئاکامێکی دەبێ بۆ کوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بزووتنەوەکەی بەتایبەتی؟
  • بەهێزتربوونی حزووری ڕووسییە و چین لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کەمڕەنگبوونەوەی حزووری ئەمریکا لە ناوچەدا چ کاریگەرییەکی لەسەر داهاتووی کوردستان دەبێ؟
  • ئێرانی ناوەکی چ کاریگەرییەک لەسەر کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دادەنێ؟ ئایا زیادبوونی ناکۆکییەکان دەرفەتی دیپلۆماسی بۆ هێزی کوردی دەڕەخسێنێ؟

تێبینی: دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی وتار و توێژینەوەکان، 10ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر به 2024/08/31ی زایینییە.

مرکز مطالعات کوردستان – تیشک در شبکه‌های اجتماعی

بیشتر از تازەها

مشاهدهٔ همه
تازەها

بانگەوازی ژماره ٧٢ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: "داهاتووی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان بەردەوامی و دابڕاندا" لە سەردەمێکدا کە دینامیکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری، بەخێرایی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگۆڕدرێ، ڕێڕەوی بزووتنەوەی کوردستان لە پانتاییی گشتیدا بەرەو گۆڕانێکی قووڵ و بنەڕەتیی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووریدایە.…

تازەها

Newroza me pîroz

Mana di nav erdnîgariyeke hezaran salî de ku renge di bîra dîrokê de jî nebe, bo me Kurdan şanaziyeke pir mezin e. Sedsalên borî, sing bi sing dehan û sedan gel hêrandine, û gelek şaristaniyet, gel, netewe û împeratorî li ber çavê…

تازەها

پەیامی نەورۆزیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

یەکێک لەو سیمبۆلانەی ئێمەی کورد کە ئاگری هەمیشەیی چیا و پێدەشتەکانی مێژوومان نەوە بە نەوە دەگوازێتەوە نەورۆزە. ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە تەنیا نوێبوونەوەی ساڵ و سووڕی زەوی و گیا و گوڵ نییە... بۆ ئێمە نەورۆز "گەشتی ڕۆح"ە بەنێو تووناوتوونی سەدەکاندا، جۆرێکە لە…