پرش به محتوا

تازەها

بەیانی باش ژینا

ڕووبەرگی کتێبی بەیانی باش ژینا
ئەم کتێبە لە لایەن برایم فەڕشی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد نووسراوە

زنجیرە کتێبی تیشک بۆ لێکۆڵینەوەی کوردستان

TISHK Book

کتێبی تیشک بەستێنێکی تایبەت بە پەرەپێدان و دابەشکردنی کتێبی پەیوەندیدار بە کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و، بەشە جۆراوجۆرەکانی ئاکادێمی دەخوڵقێنێ. ئامانجمان ئەوەیە کە خوێنەران لە سەرانسەری جیهاندا، دەستیان بەم سەرچاوە بەنرخانە ڕابگات.

کتێبی تیشک

بەیانی باش ژینا

لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤

https://doi.org/10.69939/TISHK6735

پوختە

کتێبی “بەیانی باش ژینا”، نوێترین بەرهەم لە زنجیرەکتێبی تیشک بۆ لێکۆڵینەوەی کوردستان، لە نووسینی بەڕێز “برایم فەڕشی”یە. ئەم کتێبە هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٣ نووسراوە و تێڕوانینێکی قووڵی هەیە بۆ ڕووداوەکانی بزووتنەوەی ژینا کە بە دروشمی”ژن، ژیان، ئازادی” سنوورەکانی کوردستان و ئێرانی تێپەڕاند. سەرەتای نووسینەکان هاوکات لە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی (١٦ی سبتامبری ٢٠٢٢) و لەگەڵ قەتڵی حکوومەتیی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز، ژینا ئەمینی و هەڵگیرسانی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیەکانی کوردستان دەست پێدەکات. نووسەر تێکۆشاوە لە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانەوە تیشک بخاتە سەر ڕووداوە گرنگەکان و خاڵە لاواز و بەهێزەکانی خۆپیشاندانەکان، هەڵوێستی حیزبەکان و باقی نەتەوەکانی تری سەر جۆغرافیای ئێران شی بکاتەوە. هاوکات لەگەڵ پرژانە سەر ئەو ڕووداوانە، نووسەر تێکۆشاوە لە زۆر بواردا بە پشتبەستن بە مێژووی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو، خەسارناسییەکی ورد لە ئاڵنگاری و لاوازییەکانی ئەو بزووتنەوە بدات بە دەستەوە.

  • شوێنی بڵاوبوونەوە: کۆڵن، ئاڵمان
  • وەشانخانە: وەشانخانەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئەنستیتۆ: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • زمان: کوردی
  • Copyright: © 2024 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0 

بۆ کڕینی فورمی PDF لێرە کرتە بکە

مرکز مطالعات کوردستان – تیشک در شبکه‌های اجتماعی

بیشتر از تازەها

مشاهدهٔ همه
تازەها

بانگەوازی ژماره ٧٢ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: "داهاتووی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان بەردەوامی و دابڕاندا" لە سەردەمێکدا کە دینامیکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری، بەخێرایی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگۆڕدرێ، ڕێڕەوی بزووتنەوەی کوردستان لە پانتاییی گشتیدا بەرەو گۆڕانێکی قووڵ و بنەڕەتیی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووریدایە.…

تازەها

Newroza me pîroz

Mana di nav erdnîgariyeke hezaran salî de ku renge di bîra dîrokê de jî nebe, bo me Kurdan şanaziyeke pir mezin e. Sedsalên borî, sing bi sing dehan û sedan gel hêrandine, û gelek şaristaniyet, gel, netewe û împeratorî li ber çavê…

تازەها

پەیامی نەورۆزیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

یەکێک لەو سیمبۆلانەی ئێمەی کورد کە ئاگری هەمیشەیی چیا و پێدەشتەکانی مێژوومان نەوە بە نەوە دەگوازێتەوە نەورۆزە. ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە تەنیا نوێبوونەوەی ساڵ و سووڕی زەوی و گیا و گوڵ نییە... بۆ ئێمە نەورۆز "گەشتی ڕۆح"ە بەنێو تووناوتوونی سەدەکاندا، جۆرێکە لە…