پرش به محتوا

مقالات نشریه

سەروتار

وێنەی سەروتار
وێنەی سەروتاری گۆڤاری تیشک ژماره ٧٠

گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٠

سەروتار

لە ماڵپەڕی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: 02.10.2024

مورادی، ناسر (٢٠٢٤): سەروتار. گۆڤاری تیشک، ٢٥، ٧٠، ل. ٧–٦ . https://tishk.org/pe/2024/10/02/%d8%b3%db%95%d8%b1%d9%88%d8%aa%d8%a7%d8%b1/

DOI 10.69939/TISHK3853

پۆخته

ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ. دۆخێکی نەخوازراو و بە هەمان ڕادەش پێشبینیکراو. کورد و بزاوتە نەتەوەیییەکەی، بە هەموو تایبەتمەندییەکانییەوە، خاوەن مێژووە. لە چەشنی هەموو ڕەوت و بزووتنەوە فیکری و سیاسییەکانی هاوچەرخی خۆی، گەلێک قۆناغی بڕیوە. هەر قۆناغەش هەڵگری کۆمەڵیک ئاڵنگاری و دەستکەوت، بگرە چەقبەستن و هەستانەوە بووە.

بە بنەماگرتنی بزوووتنەوەی ژینا و واوەتر، ئەو ڕووداوانەی کە بە دوایدا هات، تا دێ باسی زیاتر هەڵدەگرێ. لەگەڵ دەرخستنی سەرمایەی مرۆیی و سیاسی و شوێندانەریی ئەم ڕووداوە، هاوکات خەسارەکانیش خۆیان زیاتر دەردەخەن. بزووتنەوەیەک کە کورد خاوەندار، ڕچەشکێن و دەستپێشخەری بوو، بەرەبەرە پەردەی لەسەر بۆشایی، ناکۆکی و دژبەیەکییەکان لە ڕوانینی لایەن و هێزەکانی چالاک لە کۆمەڵگای کوردستان هەڵدایەوە.

داگرتنی PDF

ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ. دۆخێکی نەخوازراو و بە هەمان ڕادەش پێشبینیکراو. کورد و بزاوتە نەتەوەیییەکەی، بە هەموو تایبەتمەندییەکانییەوە، خاوەن مێژووە. لە چەشنی هەموو ڕەوت و بزووتنەوە فیکری و سیاسییەکانی هاوچەرخی خۆی، گەلێک قۆناغی بڕیوە. هەر قۆناغەش هەڵگری کۆمەڵیک ئاڵنگاری و دەستکەوت، بگرە چەقبەستن و هەستانەوە بووە.

بە بنەماگرتنی بزوووتنەوەی ژینا و واوەتر، ئەو ڕووداوانەی کە بە دوایدا هات، تا دێ باسی زیاتر هەڵدەگرێ. لەگەڵ دەرخستنی سەرمایەی مرۆیی و سیاسی و شوێندانەریی ئەم ڕووداوە، هاوکات خەسارەکانیش خۆیان زیاتر دەردەخەن. بزووتنەوەیەک کە کورد خاوەندار، ڕچەشکێن و دەستپێشخەری بوو، بەرەبەرە پەردەی لەسەر بۆشایی، ناکۆکی و دژبەیەکییەکان لە ڕوانینی لایەن و هێزەکانی چالاک لە کۆمەڵگای کوردستان هەڵدایەوە. ئەمە کۆی بابەتەکە نەبوو. تەنانەت ئەم ناکۆکییانە لە پەیوەندیی نێوان ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و بزووتنەوەی نەتەوەییی کوردستان و هەرێمە نەتەوەیییەکانی دیکەی سەر جوغرافییای ئێرانیش بۆ جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە. “لە سەرەتاکانی بزووتنەوەی ژینادا، کۆمەڵێک هۆکاری جنسییەتی، نەتەوەیی و چینایەتی، خەریک بوو لە ژێر چەتری کۆمەڵێک چەمکی هاوبەش کە گرینگترینیان «ژن، ژیان، ئازادی» بوو، زۆرینەی کۆمەڵگاکانی ئێران پێکەوە ببەستێتەوە، بەڵام کەلتووری سیاسیی پاوانخوازانە، نەیهێشت ئەم هاوپەیوەندییە بیچم بگرێ و ناسنامەیەکی هاوبەش ساز بێ. لە بەستێنی ئەم کەلتوورەدا، پێکهاتەی بزووتنەوەی ژینا، لە لایەن ناوەندگەراکانەوە تێک شکێنرا و کرا بە «جنبش مهسا»؛ بەم چەشنە «ئەویتری» بزووتنەوەی ژینا ساز بوو. ئاراستەی هەوڵەکان، دیسان لەپەراوێزخستن و بڤە نیشاندانی پرسی نەتەوەیی و ناسنامەی ئەویترەکان بوو.”

 پێویست بە سەلماندن ناکات، لە پانتای سیاسی و لە فەزای بیرکردنەوەی هێز ولایەنە ئێرانییەکان بە ڕۆشنبیر و ئاکادیمیسییەنەکانیشەوە، هیچ مەودا و دەرەتانێک بۆ ناسینی مافی نەتەوەییی هەرێمە بندەستەکان لەئارادا نییە. لە باسی تێپەڕین لە دۆخی هەنووکەیی، کەلێنێکی گەورە بە زەقی دیارە. کەلێنی نێوان ڕووخان و بنیاتنان. کۆی باسەکە لە نێوان پەراوێز و ناوەندگەراکان دەگەڕێتەوە بۆ سەر پێشمەرجەکانی ڕووخان و بنیاتنان. ناوەندگەراکان کۆی باسەکە دەبەنەوە سەر “تمامیت ارضی” و وڵاتی یەکپارچە و ئەگەرەکانی هەڵوەشاندنەوەی خاکی ئێران؛ پەراوێزیش باسەکە دەباتەوە سەر مافی دیاریکردنی چارەنووس.

خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەی دۆخی ئێستا، دەراوێکی ڕوونتر لە هەلومەرجەکە بە دەستەوە دەدات. گەڕانەوە یان بە پێچەوانەوە، دەربازبوون لە دۆخی پەراوێز کە دۆخی بندەستی و بێ دەسەڵاتییە، سەرنجەکان دەباتەوە لای چەمکی “سەروەری” و لە هەمان کاتدا توانستی بەکارهێنانی.

مرکز مطالعات کوردستان – تیشک در شبکه‌های اجتماعی

بیشتر از مقالات نشریه

مشاهدهٔ همه
مقالات نشریه

بەڵگەنامەکان شایەدی دەدەن: کورد- ژ. و. ستالین – کرێملین

DOI 10.69939/TISHK0071 پرسی مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەیی- سیاسی و ئیداریی کورد لە تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا، هەمیشە لە لایەن زلهێزەکانەوە لە پێناوی بەرژەوەندییە ژئۆپۆلەتیکییەکانیان کەلکی لێ وەرگیراوە و، ئێستاش کەلکی لێ وەردەگیرێت. هەروەها ئێستا هەوڵدان بۆ دابەشکردنی نەتەوەی کورد لە ڕوانگەی…

مقالات نشریه

خەباتی ژنانی کورد لە ئێران: خەبات بۆ داگیرکردنەوەی پانتای گشتی

DOI 10.69939/TISHK0071 چەمکی “حکومەتی ئیسلامی”ی ئایەتوڵڵا خومەینی و شۆڕشی ئێرانی ١٩٧٩، هەوڵی دا ژنان لە پانتای گشتی دوور بخاتەوە و هەژموونێکی نوێی کایەی گشتیی ئیسلامی بێنێتە ئاراوە. لەبەر چەندین هۆکاری کولتووری و سیاسی، زۆرێک لە کوردانی ئێران ڕەتیان کردەوە سیاسەتەکانی حکومەتی ئایینی…

مقالات نشریه

ژنانی ڕەش: داڕشتنی تیۆریی فێمێنیستی

هووکس، ن. بێل (٢٠٢٥): ژنانی ڕەش: داڕشتنی تیۆریی فێمێنیستی. وەرگێڕان: موورەشین کوردستانی. گۆڤاری تیشک، ٢٦، ٧١، ل. ٣٩١–٣٧٦. https://doi.org/10.69939/TISHK0071 DOI 10.69939/TISHK0071 وتەکەی فریتز نموونەیێکی دیکەی خۆش خەیاڵییە کە بەئانقەست تارمایی دەخاتە سەر جیاوازیی کۆمەڵایەتیی نێوان ژنان کە دەربڕینی22 فێمێنیستی لێ پێک هاتووە…