پرش به محتوا

تازەها

ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سمیناری ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
سمیناری ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەشداری برادوست و ئیسماعیلنژاد

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، لە درێژەی زنجیرە سێمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٤، سمینارێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی ”ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” بەڕێوە دەبات.
ئەم سمینارە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان شوکریا برادوست و ئاگری ئیسماعیل نژاد ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوت٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی (٢٠ی ئۆکتۆبری٢٠٢٤ ز.) کاتژمێر ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوندی ئۆرووپا بەڕێوە دەچێت.
شوکریا برادوست ،پسپۆری ئاسایشی نێودەوڵەتی و سیاسەتی دەرەوە، لێکۆلەری (Non-Resident) لە ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و واشنتۆنە. هەروەها بەڕێز برادوست لە ئێستادا لێکۆڵەری دوکتۆرایە لە بەشی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ویرجینیا تێک. زۆربەی لێکۆڵینەوەکانی بەرێزیان گرنگی بە ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن و ناوبراو ئەزموونی زیاتر لە ١٥ ساڵ شرۆڤەکاریی لە میدیا و بڵاوکردنەوەی بابەت لە دەزگاکانی وەکو ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، ئەلجەزیرە، ئینستیتیوتی واشنتۆن و Atlantic Council و هتد هەیە.
میوانی دووهەمی ئەم سمینارە ئاگری ئیسماعیل نژاد، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک ـە.
ئەم سمینارە لەلایەن هیوا تاسە، خوێندکاری زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی شاری نیۆیۆرک، بەڕێوە دەچێت. زمانی سێمینارەکە بە کوردی دەبێت و کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بەکاتی Eastern Time (ET) لە ئامریکا لە پلەتفۆڕمی زووم دەستپێئەکات.

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

زنجیرە سمینارەکانی تیشک لەسەر کاناڵی یووتیوبی ناوەند

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

  • بابەت:ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • میوان: شوکریا برادوست و ئاگری ئیسماعیل نژاد
  • ئامادەکار: هیوا تاسە، خوێندکاری زانسته کۆمەڵایەتییەکان
  • کات: ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی (٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤)
  • دەستپێک: ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
  • زمان: کوردی
  • ڕێکخەر:
    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: لێرە کرتە بکە Zoom
  • کۆدی بەرنامەی زووم
    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم
  • پەیوەندی: info@tishk.org

مرکز مطالعات کوردستان – تیشک در شبکه‌های اجتماعی

بیشتر از تازەها

مشاهدهٔ همه
تازەها

بانگەوازی ژماره ٧٢ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: "داهاتووی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان بەردەوامی و دابڕاندا" لە سەردەمێکدا کە دینامیکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری، بەخێرایی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگۆڕدرێ، ڕێڕەوی بزووتنەوەی کوردستان لە پانتاییی گشتیدا بەرەو گۆڕانێکی قووڵ و بنەڕەتیی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووریدایە.…

تازەها

Newroza me pîroz

Mana di nav erdnîgariyeke hezaran salî de ku renge di bîra dîrokê de jî nebe, bo me Kurdan şanaziyeke pir mezin e. Sedsalên borî, sing bi sing dehan û sedan gel hêrandine, û gelek şaristaniyet, gel, netewe û împeratorî li ber çavê…

تازەها

پەیامی نەورۆزیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

یەکێک لەو سیمبۆلانەی ئێمەی کورد کە ئاگری هەمیشەیی چیا و پێدەشتەکانی مێژوومان نەوە بە نەوە دەگوازێتەوە نەورۆزە. ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە تەنیا نوێبوونەوەی ساڵ و سووڕی زەوی و گیا و گوڵ نییە... بۆ ئێمە نەورۆز "گەشتی ڕۆح"ە بەنێو تووناوتوونی سەدەکاندا، جۆرێکە لە…