پرش به محتوا

تازەها

کاریگەری تیۆریی کۆلۆنیال و نەژادی لە سازبوونی ئایدیۆلۆژیی مۆدێرنی ئیسلامیدا

کاریگەری تیۆریی کۆلۆنیال و نەژادی لە سازبوونی ئایدیۆلۆژیی مۆدێرنی ئیسلامیدا
کاریگەری تیۆریی کۆلۆنیال و نەژادی لە سازبوونی ئایدیۆلۆژیی مۆدێرنی ئیسلامیدا

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

کاریگەری تیۆریی کۆلۆنیال و نەژادی لە سازبوونی ئایدیۆلۆژیی مۆدێرنی ئیسلامیدا

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، زنجیرە سیمینارەکانی ساڵی 2024 ــی بە سیمیناری چوارەم بەناونیشانی کاریگەری تیۆریی کۆلۆنیال و نەژادی لە سازبوونی ئایدیۆلۆژیی مۆدێرنی ئیسلامیدا دەستپێدەکات.

چوارەم سمینار لەگەڵ د.کەمال سولەیمانی، پرۆفیسۆری توێژەر لە زانکۆی مێکزیکۆ تەرخان کراوە بۆ ئەوەی شرۆڤەی پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان ناسیۆنالیزم و تیۆرییەکانی نەژادی – کۆلۆنی و بیری ئیسلامی مۆدێرن لە باشووری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێ.

لەم سێمینارەدا، دۆکتور سولەیمانی باس لەوە دەکا چۆن بیری ئیسلامی مۆدێرن، کە شێوازێکی نوێیە لە بیرکردنەوەی ئیسلامیی کە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا سەریهەڵدا، کاریگەری بەرچاوی لە گوتاری کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوایی و تیۆرییە نەژادییەکان و ئایدۆلۆژیی ناسیۆنالیستیی وەرگرتووە. ئەو پێیوایە پەرەسەندنی بیری ئیسلامیی هاوچەرخ، لە هەناوی خۆیدا بەقووڵی گێڕانەوەی کۆلۆنیالیزمی هەڵگرتووە و لە ڕێگەیەوە پەیوەندی ئایین، نەتەوە و دەوڵەت نیشان دەدا.

دوکتۆر سولەیمانی لە ڕێگەی شیکردنەوەی چەند نموونەیەک نیشانی دەدا کە چۆن ئەم کاریگەرییانە ڕێڕەوی بیرکردنەوە و پراکتیکی ئیسلامییان لە قاڵب داوە. خاڵی سەرەکی باسەکە ڕۆڵی ناسیۆنالیزمە لە داڕشتنی ئیسلامگەرایی و ئەو باوەڕە باوەی لای ئیسلامییەکانە کە ژیانێکی ئیسلامی “ڕاستەقینە” پێویستی بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی هەیە. بەڵام دەوڵەت نەتەوە مۆدێرنەکان لە سروشتی خۆیاندا بەهۆی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانەوە سیاسەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیان بە سەر بیری ئیسلامیدا دەسەپێنن. لە ئەنجامدا تەنانەت دەوڵەتێکی ئیسلامیش لەم سنووردارکردنانە بێبەری نییە و لە ئاکامدا گرژییەک لە نێوان بنەمای ئیسلامی و کردەوەکانی حوکمڕانیی دەوڵەتدا ساز دەبێت.

دۆکتور سولەیمانی بە شێوەیەکی بەراوردکارانە، بنەما ناسیۆنالیستییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا شی دەکاتەوە. بە شرۆڤەی سیاسەتەکانی ئەم دەوڵەتانە، ئەو ئاشکرای دەکا کە چۆن گوتار و کرداری ئیسلامییەکان بە پلەی یەکەم لە لایەن بەرژەوەندییە ناسیۆنالیستەکانەوە دەجووڵێن و زۆرجار بە کردەوە لەگەڵ ئایدیالە ئیسلامییەکان دوور دەکەونەوە.

.

سیمیناری  کاریگەری تیۆریی کۆلۆنیال و نەژادی لە سازبوونی ئایدیۆلۆژیی مۆدێرنی ئیسلامیدا لەلایەن د. فاتح سەعیدی توێژەر لە زانکۆی تێکساس و ئەندامی بۆردی زانستی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بەڕێوەدەچێت و سەرپەرشتی دەکرێت.

ئەم سمینارە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٠٧٢٤ (٨ی دسامبری ٢٠٢٤) کاتژمێر ٦ی ئێوارە (بەکاتی بەرلین) و ٨:٣٠ بەکاتی کرماشان بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت. دانیشتنەکە پێشەکییەکی ١٠ خولەکی و پێشکەشکردنێکی ٣٠ خولەکی و دواتر پرسیار و وەڵامی ٢٥ خولەکی و گفتوگۆیەکی پانێڵ و لەکۆتاییشدا کۆبەندێکی بابەتەکە لە ١٠ خولەکدا لەخۆدەگرێت. بەشداربووان دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرەی کە هاوبەش کراوە بەشداری بکەن.

  • بابەت: کاریگەری تیۆریی کۆلۆنیال و نەژادی لە سازبوونی ئایدیۆلۆژیی مۆدێرنی ئیسلامیدا
  • میوان: د. کەمال سولەیمانی، پرۆفیسۆری توێژەر لە زانکۆی مێکزیکۆ
  • ئامادەکار: د. فاتح سەعیدی لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • کات: ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی (٨ی دسامبری ٢٠٢٤)
  • دەستپێک: ٢٠:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
  • زمان: کوردی
  • ڕێکخەر:
    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: لێرە کرتە بکە Zoom
  • کۆدی بەرنامەی زووم
    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم
  • پەیوەندی: info@tishk.org

مرکز مطالعات کوردستان – تیشک در شبکه‌های اجتماعی

بیشتر از تازەها

مشاهدهٔ همه
تازەها

بانگەوازی ژماره ٧٢ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: "داهاتووی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان بەردەوامی و دابڕاندا" لە سەردەمێکدا کە دینامیکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری، بەخێرایی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگۆڕدرێ، ڕێڕەوی بزووتنەوەی کوردستان لە پانتاییی گشتیدا بەرەو گۆڕانێکی قووڵ و بنەڕەتیی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووریدایە.…

تازەها

Newroza me pîroz

Mana di nav erdnîgariyeke hezaran salî de ku renge di bîra dîrokê de jî nebe, bo me Kurdan şanaziyeke pir mezin e. Sedsalên borî, sing bi sing dehan û sedan gel hêrandine, û gelek şaristaniyet, gel, netewe û împeratorî li ber çavê…

تازەها

پەیامی نەورۆزیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

یەکێک لەو سیمبۆلانەی ئێمەی کورد کە ئاگری هەمیشەیی چیا و پێدەشتەکانی مێژوومان نەوە بە نەوە دەگوازێتەوە نەورۆزە. ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە تەنیا نوێبوونەوەی ساڵ و سووڕی زەوی و گیا و گوڵ نییە... بۆ ئێمە نەورۆز "گەشتی ڕۆح"ە بەنێو تووناوتوونی سەدەکاندا، جۆرێکە لە…