سیاسەتی پاراستنی نهێنی

ئێمە لە ناوەندی تیشک نهێنی و زانیارییە تایبەتییەکانی بەکارهێنەرانمان دەپارێزین. سیاسەتی پاراستنی نهێنی باس لە چۆنیەتیی کۆکردنەوە، بەکارهێنان، ئاشکراکردن و پاراستنی زانیارییە تایبەتییەکانی ئێوە بەپێی یاسای ئاڵمان دەکات. لە ڕێگەی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان یان چوونە نێو ماڵپەڕەکەمانەوە، ئێوە ڕەزامەندی لەسەر ئەو کارانە دەدەن کە لەم پەیڕەوەدا باس کراون.

کۆکردنەوەی زانیاریی کەسی:

کاتێک لەگەڵ ئێمە کار دەکەی و لە هەواڵنامەکەماندا بەشدار دەبی، بۆ ڕووداوێک ناوی خۆت تۆمار دەکەی یان داوایەک دەنێری، لەوانەیە زانیاریی کەسیی ئێوە کۆ بکەینەوە. ئەو زانیارییە کەسییانەی ڕەنگە کۆیان بکەینەوە، بریتین لە ناو، ئیمەیڵ، ژمارەی تەلەفوون و هەر زانیارییەکی تر کە تۆ خۆبەخشانە پێشکەشی دەکەی.

بەکارهێنانی زانیاریی کەسی:

ئێمە ئەو زانیارییە کەسییانەی کۆ کراونەتەوە بۆ ئەم مەبەستانە بەکار دەهێنین:

بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئێوە و وڵامدانەوەی پرسیارەکانتان

بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری و زانیاریی داواکراو

بۆ ناردنی هەواڵنامە و بەڕۆژکردنەوەی چالاکییەکانمان

بۆ باشتربوونی خزمەتگوزارییەکانمان و بەرزکردنەوەی ئەزموونی بەکارهێنەران

بۆ پابەندبوون بە ئەرکە یاسایی‌یەکان

ئاشکراکردنی زانیاریی کەسی:

ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆ بۆ لایەنی سێیەم ئاشکرا ناکەین. بەڵام لەوانەیە زانیارییەکانی تۆ لەگەڵ بەشی خزمەتگوزارییە متمانەپێکراوەکاندا هاوبەش بکەین کە لە بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەکەمان یان پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەناوی ئێمەوە یارمەتیمان دەدەن. ئەم پێشکەشکارە خزمەتگوزارییانە بەپێی گرێبەست پابەندی پاراستنی نهێنی و زانیارییە کەسییەکانی ئێوەن.

پاراستنی زانیارییەکان:

ئێمە بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکانت لە بەرانبەر دەستڕاگەیشتن، لەدەستدان، خراپ بەکارهێنان، یان گۆڕانکاریی بێ مۆڵەت ڕێوشوێنی تەکنیکی و ڕێکخراوەییی گونجاو دەگرینە بەر. ئێمە بە بەردەوامی بە پڕۆسە ئەمنییەکانماندا دەچینەوە و بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی بەردەوامی زانیارییەکانتان نوێیان دەکەینەوە.

ڕاگرتنی زانیاریی کەسی:

ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆ تەنیا تا کاتێک کە بۆ وەدیهێنانی ئەو مەبەستانەی کە لە سیاسەتی پاراستنی نهێنیدا هاتووە، ڕادەگرین، مەگەر ماوەی درێژتر بۆ ڕاگرتن بەپێی یاسا پێویست بێت.

مافەکانت:

تۆ مافی دەستڕاگەیشتن، ڕاستکردنەوە، نوێکردنەوە، یان سڕینەوەی زانیارییە کەسییەکانت هەیە کە لەلایەن ئێمەوە هەڵگیراون. ئەگەر دەتەوێت هەر یەکێک لەم مافانە بەکار بێنی یان هەر نیگەرانییەکت سەبارەت بە پڕۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت هەیە، تکایە لە ڕێی ئەو زانیارییانەی خوارەوە، پەیوەندیمان پێوە بکە.

گۆڕانکارییەکان لە سیاسەتی پاراستنی نهێنیدا:

ئێمە هەموو کاتێک مافی ڕاستکردنەوە یان نوێکردنەوەی سیاسەتی پاراستنی نهێنیمان هەیە. هەر گۆڕانکارییەک دەستبەجێ پاش بڵاوکردنەوەی لە ماڵپەڕەکەماندا ڕەچاو دەکرێت. پێمان باشە جار جارە بۆ هەر بەڕۆژکردنەوەیەک بەم سیاسەتەدا بچنەوە.

پەیوەندیمان پێوە بکە:

ئەگەر هەر پرسیارێک، سەرنجێک، یان نیگەرانییەکت سەبارەت بە سیاسەتی پاراستنی نهێنی یان شێوازەکانی پاراستنی نهێنیمان هەیە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێی:

.TISHK-Zentrum für Studien über Kurdistan e. V

Postfach: 840108

51033 Köln

:Email

info@tishk.org

لە ڕێی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان یان چوونە نێو ماڵپەڕەکەمانەوە، تۆ دان بەوەدا دەنێی کە سیاسەتی پاراستنی نهێنیت خوێندووەتەوە و تێی گەیشتووی و ڕەزامەندیت لەسەر کۆکردنەوە، بەکارهێنان و ئاشکراکردنی زانیارییە کەسییەکانت هەیە وەک لێرەدا باس کراوە.