بەخێر بێن بۆ بلاگی “کوردستان ئاگۆرا”
بلاگی “کوردستان ئاگۆرا” لە چوارچێوەی بەرفراوانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا و بە شێوەیەکی پوخت و تێروتەسەل پرسە پەیوەندیدارەکانی کوردستان و کورد شیی دەکاتەوە. پلاتفۆڕمەکەمان بۆ ئاسانکاریی دیالۆگ لەنێوان نووسەران و بیرمەندان و بەدواداچوونی کۆمەڵێک ئاستەنگی بەردەم نەتەوەی کورد و لەبەرچاوگرتنی داهاتوویەکی گەش بۆ ئەم هەرێمە داڕێژراوە.
کوردستان کە لە چەقی ئاڵۆزیی مێژوویی و ژیۆپۆلێتیکی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەڵکەوتووە، گرینگییەکی لەڕادەبەدەری هەیە. ئەرکی “کوردستان ئاگۆرا” پەرەپێدانی گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر ئەو ئالێنگارییانەیە کە نەتەوەی کورد بەرەوڕوویان دەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەش، بابەتی زانستی ڕەخنەگرانە، چ وەک ڕوانگەیەکی شیوازناسانە و چ وەک چوارچێوەیەکی تیۆری، ئەو توانایەی هەیە لە داهاتوودا بەباشی یارمەتیی پرسە پەیوەندیدارەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بدات.
پێوەرەکانی بڵاوکردنەوە لە بلاگی کوردستان ئاگۆرا-دا
بۆ پاراستنی ئاست و چۆنایەتی و ڕوانگەی پلاتفۆڕمەکەمان، ئەم پێوەرانەی خوارەوە بۆ بڵاوکردنەوە لەبەرچاو دەگرین:
- پوختی و ڕوونی: ئێمە ئەو بابەت و وتارانە وەردەگرین کە لە ٢٠٠٠ وشە زیاتر نەبێت و بەپوختی و بەڕوونی سەرنجی خوێنەر بۆلای خۆی ڕابکێشێ و بەستێنی پرسیاری بۆ بخوڵقێنێ.
- ڕوانگەی فرەزمانی: بابەتەکان بە هەر دوو زمانی ئینگلیسی و ئاڵمانی لە کوردستان ئاگۆرادا بڵاو دەکرێنەوە تا بەردەنگ بتوانێ بە چەند زمانی جیاواز بابەت و وتارەکان بخوێنێتەوە.
- ڕوانگەی تایبەت و جێی سەرنج: ئێمە نێوەرۆکی ئەو بابەتانە بە گرینگ دەزانین کە کەمتر ئاوڕیان لێ دراوەتەوە و تێڕوانینێکی نوێ و جێی سەرنجیان دەربارەی ئەو لایەنانە ورووژاندووە کە پەیوەندییان بە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە هەیە.
- ڕوانگەی نائایدیۆلۆژیک: ئێمە پێشوازی لە ڕوانگە جۆراوجۆرەکان دەکەین، بەڵام پشتگیری لەو بابەتانە ناکەین کە پەیوەندییان بە ئایدۆلۆژیای تایبەتەوە هەیە. ئێمە ڕێز لە بیری سەربەخۆ و ڕوانگەی هاوسەنگ دەربارەی ڕووداوە سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی کوردستان دەگرین.
- بەشداریکردنی زانستی ڕەخنەگرانە: ڕوانگەی کوردستان بەقووڵی و بەوردی لە ڕێی پرۆسەی مێژوویی و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە شی دەکرێتەوە. ئێمە بانگهێشتنامەیەک بۆ گفتوگۆی قووڵ و ورد لەسەر تەوەرە چارەنووسسازە جۆراوجۆرەکان دەنێرین و جەخت لەسەر شێوازی ڕەخنەگرانە، چ وەک ڕوانگەیەکی شێوازناسانە و چ وەک چوارچێوەیەکی تیۆری دەکەینەوە، بۆ ئەوەی ئەم ڕەوتە یارمەتیی بەرەوپێشبردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ پرسە پەیوەندیدارەکانی کوردستان و خۆرهەڵاتی نێوەڕاست بێت.
- فۆڕمەتى ناردنی بابەت و وتارەکان: تکایە بابەتەکانتان لە فایلێکی وۆرد و بە فۆنتی Times New Roman ، قەبارەی ١٢ بنێرن و، بۆ ئاماژەدان بە سەرچاوەکان ڕەچاوی شێوازی شیکاگۆ بکەن.
ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی هاوکاری و بەشداریی بەنرخی ئێوەین. هەر پرسیارێکتان هەبوو، پەیوەندی بە بەشی دەستەی نووسەرانەوە بکەن.