گۆڤاری تیشک
هەنگاوێک بەرەو داهاتووگۆڤاری تیشک
گۆڤاری تیشک دەستپێشخەرییەکی نوێیە و بۆ هەنگاوی داهاتوو، نوێنەرایەتیی ناوەندەکە دەکات. ئامانجی ئەم گۆڤارە وەک سەکۆیەکی لێکۆڵینەوەی ئاکادێمی و وێژمانی فیکری، ئەوەیە کە یارمەتیی بەرەوپێشچوونی زانست و مەعریفە لە کوردستان و بارودۆخی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بدات.
گۆڤاری تیشک
لە قۆناغەکانی پێشووەوە بەرەو قۆناغەکانی داهاتووگۆڤاری تیشک
دامەزراندنی گۆڤاری تیشک پاشخانێکی هزری هەیە و لە ساڵی 1990ەوە لە لایەن ڕووناکبیرانی کوردەوە لە پانتاییی بڵاوکراوەی کوردیدا چالاک بووە.
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە گۆڤاری بەناوبانگی تیشک لە بەهاری ٢٠٢٤ەوە بەشێکی فەرمی ناوەندەکەمان دەبێت و لەمەوبەدوا گۆڤاری تیشک لە لایەن “ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان -تیشک” لە وڵاتی ئاڵمان و لە ژێر ISSN (Print) 2942-7916 و ISSN (Online) 2942-7894 in چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. گۆڤاری تیشک لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک ــە و سەرچاوەیەکی بەنرخە بۆ ئاگاداربوون و پێشەنگبوون لە بواری لێکۆڵینەوەی کوردی و کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.
گۆڤاری تیشک کۆمەڵێک وتار، چاوپێکەوتن، شیکاری و لێکدانەوەی لێکۆڵەران، توێژەران و پسپۆڕانی دیار و بەناوبانگ لەم بوارەدا بڵاو دەکاتەوە. کۆمەڵێک وتاری جۆراوجۆری پەیوەندیدار بە کوردستان کە تەوەری سیاسەت، کولتوور، مێژوو، زمان، ئەدەب، و … هتد لەخۆ دەگرێت. گۆڤاری تیشک لە ڕێگەی بڵاوکراوەکانییەوە هەوڵ دەدات کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ لێکۆڵەان، توێژەران و پسپۆڕان بڕەخسێنێ تاکوو تێڕوانین، شیکردنەوە و لێکدانەوەکانیان لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی بێننە بەرباس. کۆمەڵێک پرس و بابەتی جۆراوجۆری وەک مێژوو، کولتوور، زمان، سیاسەت، پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ئالێنگارییەکانی هاوچەرخی سەر کوردان لەخۆ دەگرێت.
دامەزراندنی گۆڤاری تیشک پاشخانێکی هزری هەبووە و لە ساڵی ١٩٩٠ەوە لە لایەن ڕووناکبیرانی کوردەوە لە پانتاییی بڵاوکراوەی کوردیدا چالاک بووە. گۆڤاری تیشک وەک پلاتفۆڕمێکی پێشەنگ پابەندی بنەما ئاکادێمی و زانستییەکانە. بابەتی تیۆری، شیکاری، باس و چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ، وەرگێڕانی شوێندانەر، ڕانان و شیکردنەوەی کتێبی ڕۆشنگەرانە پێشکەش دەکات. ئەم گۆڤارە بەقووڵی و بەوردی، بنج و بناوانی پرسە گەرموگوڕەکانی کورد، کوردستان و کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی هێناوەتە بەرباس. هاوکات ڕوانگەیەکی زانستییانەی بۆ ئەو پرسانە هێناوەتە گۆڕێ کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بە کوردستانەوە هەبووە. ڕووناکی بەخشیوەتە کاری مەعریفی و ئاکادێمی، بابەتە گرینگ و هەستیارەکانی بەجوانی شەنوکەو کردووە و، بۆ لێکدانەوە و شیکاریی کاروباری کوردستان و پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست یارمەتیدەر بووە.
گۆڤاری تیشک ٢٧٢٤
ناردنی بابەت و پەیوەندی
گۆڤاری تیشک لە ڕێگەی بڵاوکراوەکانییەوە هەوڵ دەدات کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ لێکۆڵەان، توێژەران و پسپۆڕان بڕەخسێنێ تاکوو تێڕوانین، شیکردنەوە و لێکدانەوەکانیان لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی بێننە بەرباس. گۆڤاری تیشک کۆمەڵێک پرس و بابەتی جۆراوجۆری وەک مێژوو، کولتوور، زمان، سیاسەت، پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ئالێنگارییەکانی هاوچەرخی سەر کوردان لەخۆ دەگرێت.