گۆڤاری تیشک ژمارە ٧٠
هەڵسەنگاندن
لە ماڵپەڕی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: 02.10.2024
ئاگرا (٢٠٢٤):خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كتێبی مانای ژیانم. گۆڤاری تیشک، ٢٥، ٧٠، ل. ٤١١–٤٠٦ . https://tishk.org/ku/2024/09/26/tishk-magazine-summer-2024-vol-25-no-70/
خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كتێبی مانای ژیانم
ئاگرا
پێشه‌كی
بیره‌وه‌ری یان ژیاننامە گێڕانەوەی نووسەرە لەسه‌ر ژیانی خۆی. له نووسینی بیره‌وه‌ریدا مرۆڤ ئه‌وه‌ی كه له ده‌روونیدایه و به‌سه‌ری هاتووه و پێویسته باسی بكرێ، باسی ده‌كا.
له‌و گێڕانه‌وانه‌دا مرۆڤ ئه‌و قۆناخ، بارودۆخ، سات و ئه‌زموونه خۆش و ناخۆشانه كه كارتێكه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی هه‌بووه و سرنجڕاكێشه به‌وردی ده‌گێڕێته‌وه.
بە گشتی گێڕانه‌وه‌ی ژیاننامه به شێوه‌ی كرۆنۆلۆژیك کە زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاسته‌قینه‌كان بسووڕێ، بهناوبهنگتر و سرنجڕاكێشتر ده‌بن.
ئه‌ده‌بیات له هه‌ر قاڵب و ژانرێكدا بێ، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگه بۆ زانیاری، په‌ره‌پێدان به زمان، په‌روه‌رده‌ی گشتی و، شێوە بههادانێکە به خۆ و ئه‌وانی دیكه، هەروەها ده‌رفه‌تە بۆ هه‌ڵوێست گرتن و، ڕاستبێژی.
كتێبی مانای ژیانم پاش کۆچیدواییی کوبڕا عەزیمی لە لایه‌ن كچه‌كه‌یه‌وه “سیمین ئیفتخاری” له ڕووی یاداشت و بیره‌وه‌رییه‌كانی كۆچكردوو نووسراوهتەوە و بڵاو بووه‌ته‌وه.
دیاره ئاسانه كه بڵێین كتێبی مانای ژیانم؟ ژیاننامه‌یه‌كی خه‌یاڵی نییه، به‌ڵام کەمێک چه‌توونه کە بڵێین به‌بێ به‌رنامه، داڕشتن و ته‌نانه‌ت بێداواكاری نووسرا بێ.
كتێبه‌كه به گوێره‌ی سه‌ره‌كی له دوو به‌شی بیره‌وه‌رییه‌كانی ژیانی كوبڕا عەزیمی پێك هاتووه، قۆناخی سه‌رده‌می كۆماری كوردستان و قۆناخی دوای سه‌رده‌می كۆماری كوردستان تاكوو ده‌گا به دوا ساڵه‌كانی ژیانی.
به گشتی کتيبەکە هێندێك زانیاریی به‌كه‌ڵكی تێ دا و تا ئاستێک سەرکەوتوو بووە كه بارودۆخی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریی ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان بۆ بهێنێتەوە بەرچاو.
زمانی كتێبه‌كه‌ی یه‌كده‌ست نییه، به‌ڵام له هێندێك شوێن به تایبه‌ت له شینگێڕیی كوبڕا خانمدا بۆ شه‌هید سارمی كوڕی، زمانه‌كه بۆ جوانی و ڕازاوه‌یی ده‌گاته ترۆپكی خۆی.
من هەوڵ دەدەم خوێندنه‌وه و هەڵسەنگاندنم به كورتی، تەنیا لەسەر چەند خاڵ لە به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌کە واتا سه‌رده‌می كۆماری كوردستان و، دوو کەسایەتیی بەرچاوی کتێبەکە مینا خانم هاوژینی پێشه‌وا و، خودی خاوه‌ن كتێب، كوبڕا خانم بێ. بۆیه بە پێویستی دەزانم ناساندنێکی کورت لە مینا خانم پێشکەشی خوێنەرانی بەڕێز بکەم.
مینا خانم
مینا خانم ساڵی ١٩٠٨ له شاری مهاباد له‌دایك بووه، له لایه‌ن دایكه‌وه كاك ئاغا و له لایه‌ن بابه‌وه حهسهنخاڵییه. مینا خانم لە تەمەنی منداڵی‌دا دەبێ کە باب و مامی له ناوچه‌ی شكاكان به ده‌ستی ڕووسه‌كان شه‌هید دەکرێن. دوای ئەو ڕووداوە گوڵئەندام خانمی دایکی، منداڵەکان هەڵدەگرێ و دەچێتەوە بۆ لای کەسوکاری خۆی. هەربۆیە مینا خانم زیاتر بە کچی ماڵە کاک ئاغا ناسراوە.
قازی محه‌مه‌د و مینا خانم به خۆشه‌ویستییه‌وه له ساڵی ١٩٢٧ ژیانی هاوسه‌رییان پێك هێنا و، بوون به دایكوبابی نۆ منداڵان. مینا خانم لای پێشەوای هاوژینی فێری خویندن و نووسین بووە. به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌كان مینا خانم بە ژنێکی کوردپەروەر، تێگه‌یشتوو و بوێر ناسراوە. له ڕێکەوتی “١٣-٠٤-١٩٤٦”، “یەکێتیی ژنانی دێمۆکرات” دامەزرا و، مینا خانم بە بەرپرسی هەڵبژێردرا. ئه‌م ڕێکخراوه له‌نێو خه‌ڵكدا زیاتر به ناوی “ڕێكخراوه‌ی یه‌كێتیی یایان”، ناو ده‌بردرێ. كاتی شەهیدبوونی پێشه‌وا، مینا خانم ته‌مه‌نی سی و هه‌شت ساڵ بووه و، منداڵی نۆبه‌ره‌یان ١٦ساڵ و، پاشهبهرهیان شه‌ش مانگه بووه.
کوبڕا خانم
كوبڕا خانم له‌دایكبووی شاری مهاباده (١٩٢٥). كوبڕا خانم به گوته‌ی خۆی ته‌مه‌نی ته‌نیا نۆ مانگه ده‌بێ كه: “سه‌ری خۆم داخستووه و به‌ره‌و دووكانی بابم چووم و له ڕێگا خاڵی بابم تووشم ده‌بێ و ده‌مباته‌وه ماڵێ.” یەکەم جار کە قوتابیی پۆلی چوار ده‌بێ، چاوی بە قازی محەممەد دەکەوێ. لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا خوێندنی سەرەتایی تەواو دەکا و له ته‌مه‌نی شازده ساڵیدا ده‌چێته نێو پیشه‌ی مامۆستایی له خوێندنگه‌كانی شاری مهاباد. ماوەی ٣٢ ساڵ لەم پیشەیەدا دەمێنێتەوە. له ته‌مەنی ١٨ ساڵیدا بابی کۆچی‌دوایی دەکا. بە هۆی کێشەی میراتەوە هاتوچۆی مەحکەمەی قازی دەکا. كوبڕا خانم ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن له‌م هاتوچۆیانه‌دا ” قازی داوای لێ کردم، مێردی پێ بکەم”، به‌ڵام “من ئەو پێشنیارەم بەجیدی نەگرت و زەردەخەنەیەکم کرد، بێئەوەی وڵامێک بدەمەوە.”
هه‌رچه‌ند كوبڕا خانم به‌وردی باسی تێگه‌یشتوویی و كه‌سایه‌تیی پێشكه‌وتووی قازی ده‌كا، به‌ڵام هیچ نادركێنێ و باسێك له هه‌ستی ده‌روونیی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌و ناكا.
كوبڕا خانم لای دایكیشی باس له پێشنیاره‌كه‌ی قازی ناكا، به‌ڵام داوا له دایكی ده‌كا كه “چی تر وه‌دوای ئه‌و كێشه‌یه‌ی نه‌كه‌وێ و ده‌س له میرات بشوا و ئیمه نه‌نێرێته‌وه مه‌حكه‌مه‌ی قازی.” هه‌روه‌ها كوبڕا خانم ده‌ڵێ “وابوو ئیدی نه‌چووینه‌وه وێ و وه‌دوای كێشه‌كه نه‌كه‌وتین.”
قازی وڵامی خۆی به زهدهخهنهیهك وه‌رده‌گرێته‌وه. بۆیه هێندەی پێ ناچێ كه قازی دیسان داوای خۆی تازه ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان بە دایکی كوبڕا خانم ڕاده‌گه‌یێنێ “بە ئیجازەی ئێوە پێم خۆشە کوبڕا مێردم پێ بکا.”
دایكی كوبڕا خانم به‌م وه‌سڵه‌ته ڕازی نابێ و، هه‌ربۆیه هه‌موو شتێك كۆتایی پێ دێ.
کوبڕا خانم پێشتر باسی له‌وه‌ی كردبوو كه “وابوو ئیدی نه‌چووینه‌وه وێ و وه‌دوای كێشه‌كه نه‌كه‌وتین.” به‌ڵام دوایی بۆی دەبێتە پرسیار كه “دوای ئه‌وه نەمانزانی لەبەر چی قازی خۆی لە گیر و گرفتەکەمان وەرنەدا.”
كوبڕا خانم سه‌باره‌ت بە دامه‌زراندن و ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان ده‌ڵێ: “گرینگ‌ترین، گه‌وره‌ترین و خۆشترین ڕۆژی ژیانمان بوو.” ئه‌و لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا دەبێتە ئەندامی یەکێتیی ژنان، وەک ئەندامێکی چالاکی “یەکێتیی یایان”، وتار و پەیامەکانی لە ژمارەی ٢٣، ٢٧، ٣٦، ٣٨ و، ١٠١ ڕۆژنامەی کوردستاندا بڵاو دەکرێتەوە. به‌گشتی وتاره‌كانی كوبڕا خانم كۆمه‌ڵایه‌تی، پرسه‌كانی سه‌رده‌من و په‌یامه‌كان په‌یامی پیرۆزبایی و ئاواتی سه‌ركه‌وتن و به‌رقه‌راریی ئاڵا و سه‌رۆک كۆماری كوردستانن.
جێگای داخه كاتێك كوبڕا خانم وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاك له ڕێكخراوه‌ی یه‌كێتیی یایان ده‌ر ده‌كه‌وێ، له لایه‌ن “دوو، سێ كه‌س” له ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه و ته‌نانه‌ت “هێندێك خه‌ڵكی شار” ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیاو، درۆ، بوختان و سووكایه‌تی ده‌بێته‌وه.
دیاره كوبڕا خانم باسێك له مینا خانم ناكا كه ڕاسته‌وخۆ له شوێنێك، له دیدارێكدا چاویان به یه‌كتر كه‌وت بێ و له‌وێ مینا خانم به قسه یان به كرده‌وه “ئێهانهتی” پێ كردبێ. به‌ڵام كوبڕا خانم، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك مینا خانم به تاوانباری سه‌ره‌كیی ئه‌و تۆمه‌ت و نه‌هامه‌تییانه‌ی خۆی ده‌زانێ.
كوبڕا خانم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كا كه “خودای گه‌وره هێندێك جوانی پێ به‌خشیبووم كه ببووه به دوژمنی گیانم.”
ئه‌ونده‌ی من بزانم له سابڵاخ گه‌ڕه‌كی ڕزگه‌یان، به گه‌ڕه‌كی ژنانی جوان به‌ناوبانگ بوو و زۆربه‌ی ده‌سته‌خوشكه‌كانی كوبڕا خانم له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌ژیان. ئه‌دی چۆنه كه ئه‌و جوانییه ته‌نیا ببووه به دوژمنی گیانی ئه‌و؟
كوبڕا خانم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئاماژه به‌مه ده‌كا كه “هه‌ڵبه‌ت تێگه‌یشتن له ناره‌حه‌تیی ژنێك كه مێرده‌كه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ ژنێكی دیكه ده‌ربڕیوه، ئاسانه. به‌ڵام ڕووخاندنی كه‌سێك به‌و جۆره له ده‌روونه‌وه تێگه‌یشتنی بۆ من زه‌حمه‌ته.”
به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر كوبڕا خانم ئەفسانەی “مێدیا”، مه‌له‌كه‌ی یۆنانی كۆنی بیست با، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی كه “ئه‌و سه‌رده‌مه نائاسایی نه‌بوو كه پیاو دوو ژن بێنێ”، په‌سه‌ند نه‌ده‌كرد.
كوبڕا خانم ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌ندامێكی چالاكی ڕێكخراوه‌ی یه‌كێتیی یایان بووه، ڕێکخراوەكه و ئەندامانی له ڕه‌خنه بێبه‌ش ناكا. ئه‌و پێی وایه كه “ڕێکخراوەی یەکێتیی یایان لە ناخی دڵی ژنان هەڵنەقووڵی بوو.” هەروەها دەڵێ “به‌ڵام ئێمە وەکو ژن، بەڕاستی لەباری سیاسییەوە تەقەی سەرمان دەهات. بەهۆی نەخوێندەواری یان کەمخوێندەوارییەوە، یەکێتیی یایان کارێکی زۆری لەدەست نەدەهات، ئەگەر بە پێوەری ئەوڕۆ یەکێتیی یایان هەڵسەنگێنین، نێوەکەی لە ناوەرۆکەکەی زۆر گەورەتر بوو.”
با وای دابنێین ئەوە ڕاستە کە بیرۆکەی دروستکردنی ڕێکخراوەی یەکێتیی یایان لە لایەن پیاوان و بەتایبەت پێشەوا بووە، به‌ڵام نابێ ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه لەنێو نه‌ته‌وه ژێردهستەکاندا، هه‌رێمی ماڵێ دڵنیاترین شوێنه بۆ داڕشتنی شۆڕش و جووڵانه‌وه. بناخەی حکومەتی کوردستانیش واتا (كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان، ژێكاف) هه‌روه‌ک هه‌موو جووڵانه‌وه ڕزگاریخوازه‌کانی دیكه‌ی وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و کۆلۆنیکراو له هه‌رێمی که‌سی واتا له‌نێو بنه‌ماڵه‌دا بناخه‌ی داڕێژرا بوو. ئێمه ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌و خانمانه‌ی كه ناویان دیارە و بوون به ئه‌ندامی یەکێتیی ژنان، ئه‌ندامی ئه‌و خێزان و بنه‌ماڵانه بوون كه پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بوون.
هه‌روه‌ها خۆی دان به‌مه‌دا ده‌هێنێ کە “جگە لە مامۆستاکان و سەرۆک گەڕەکەکان، کۆمەڵێک ژنی زۆری دیکەش ئەندامی یەکێتیی یایان بوون، […] له باری ئابوورییه‌وه هێندێك یارمه‌تیده‌ر بوون […] و، سهركڵاوهیان ده‌چنی و كۆیان ده‌كرده‌وه بۆ پێشمه‌رگان.”
هه‌ر ئه‌م گوتانه‌ی كوبڕا خانم ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ڕێك‌وپێك و به به‌رنامه بووه. له هه‌مووی گرینگتر ژنان متمانه‌یان به‌و ڕێكخراوه‌یه كردووه، تێیدا چالاك بوون، یارمه‌تیی مادی و مه‌عنه‌ویی حكومه‌تی كوردیان كردووه. ئه‌و ژنانه توونیی فێربوون بوون. واتا ده‌بینین كه “به پێوه‌ری ئه‌وڕۆ”ش ڕێكخراوه‌ی یه‌كێتیی یایان زۆریش بێناوهرۆك نه‌بووه.
به هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌وره‌كانی خوێندنی گه‌وره‌ساڵان دوای ماوه‌یه‌ك له كزی ده‌دا، بۆیه “سەرئەنجام کۆرسەکەمان کۆتایی پێ هات.”، یانی کلاس و دەورە نامێنێ. له ئاكامدا بەرپرسی فێرگە بە کوبڕا خانم ڕادەگەیێنێ کە “له‌سه‌ر ده‌ستووری یای مینا چونكه كلاسی ئهكابیر داخراوه، ده‌بێ حقوقی مامۆستاكه ببڕدرێ.” کوبڕا خانم له وڵامی به‌رپرسی فێرگه‌دا ده‌ڵێ “[…] ئه‌من ڕسق و ڕۆزیی خۆم، نه له جه‌نابت ده‌وێ و نه له مینا خانم […].”
به‌داخه‌وه كوبڕا خانم ئەم بڕیاره وه‌ك ڕسق و ڕۆزی بڕین داده‌نێ و، نایهه‌وێ ئه‌م یاسا ئاسایییه جیهانییه ببینێ كه مووچه ته‌نیا له به‌رانبه‌ر كارکردندا ده‌درێ. ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، هه‌ر حکومەتێک ئه‌م یاسایه له‌به‌رچاو نه‌گرێ، به حکومەتێكی گەندەڵ ده‌ژمێردرێ.
بێلوتفیی کوبڕا خانم هەر مینا خانم و خەڵکی سابلاخێ ناگرێتەوە، تەنانەت حکومەتی کوردستان و پێشەواش دەگرێتەوە.
كوبڕا خانم له ئاست زانستی سیاسیی خۆیه‌وه دەڵێ “زانستی سیاسیم ئه‌وه‌نده بڕ ناكا تا بتوانم لێكی ده‌مه‌وه.”، به‌ڵام چه‌ند ڕسته دواتر ده‌ڵێ: “[…] ئه‌گه‌ر خۆمان ئاوا به‌ته‌واوه‌تی به سۆڤیه‌ته‌وه نه‌به‌ست باوه، بڵێی هه‌ر وامان به‌سه‌رهات بایه؟ […] له جیاتی پشت به‌ستنه‌وه‌ی ته‌واو به ستالین و توانه‌وه له‌ژێر چه‌تری سۆڤیه‌ت […]”
مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد له پێناو ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بۆ زۆر پێش ستالین ده‌گه‌ڕێته‌وه. دیاره به هۆی بارودۆخی ناوچه و جیهان كورد ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ڕه‌خسا و حكومه‌تی كوردی دامه‌زراند. به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م هه‌له‌ی نهقۆست باوه، ئه‌و كات هه‌ڵه ده‌بوو. حكومه‌تێكی لێبڕاڵ ناسیۆنالیستی کورد له‌سه‌ر سیسته‌می مودێرنی ده‌وڵه‌تداری دامه‌زرا و، وێڕای ڕاگه‌یاندنی فه‌رمیی خۆی بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، خوێندنی سروودی نەتەوەیی و نه‌خشه‌ی کوردستانی گه‌وره، که‌سایه‌تییه‌کی تازه‌ی به گه‌لی کورد به‌خشی.
محەممەد شاپەسەندی له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، لە وڵامی ئەم پرسیارە کە “فەڕقەکانی هەر دوو کۆماری کوردستان و ئازەبایجان چی بوون؟” دەڵێ: “کۆماری کوردستان بەری خەباتی میللەتی کورد بوو. میللەتی کورد خۆی دەیویست خاوەن دەوڵەت بێ. ئەمما کۆماری ئازەربایجان بەرنامەیەکی ڕووسی بوو بۆ داگیرکردنی ئازەربایجان. فەڕقە ئەساسییەکە ئەوەیە. […] پێشه‌وا به‌درێژاییی ئه‌و ساڵانه‌ی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شوڕهویدا بوو، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان له مشتومڕدا بووه بۆ سه‌پاندنی مافی گه‌لی كورد.”
پشتبه‌ستن به سۆڤیه‌ت تاكه هۆكاری ڕووخانی كۆمار نه‌بوو.
كوبڕا خانم بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ڵێ كه “پێشه‌وا دهوروپشتهكانیشی هان دا تا به‌ره‌و پیری ئه‌ڕته‌شی ئێران بچن و به‌خێرهاتنیان بكه‌ن.”
نه‌وشیروان مسته‌فا له كتێبی حكومه‌تی كوردستاندا ده‌نووسێ: “هه‌موو كه‌س ئه‌یزانی هێرشێكی گه‌وره به ڕێگاوه‌یه. ڕۆژی ٥ی دیسه‌مبری ١٩٤٦ قازی محه‌ممه‌د تاقمێكی ١٠ كه‌سی له‌وانه سه‌یفی قازی و سه‌دری قازی بۆ ڕاوێژ ده‌باره‌ی پێكهاتنی شووڕای جه‌نگ بۆ كۆبوونه‌وه بانگ كرد … له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریار درا هێزه‌كانی عه‌شایر و جمهوری ساز بدرێن بۆ به‌رهه‌ڵستی هێزه‌كانی ئێران. به‌ڵام دوا بڕیاریان به‌جێ هێشت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی كه ئەبوو له مزگه‌وتی هه‌باس ئاغا بكرێ. … ڕۆژی ١٥ی سه‌رماوز … بانگ كران … بۆ ڕاوێژ و بۆ بڕیاردانی دوا هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به هاتنه‌وه‌ی ئه‌ڕته‌ش و ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی. پێشه‌وا و سه‌دری قازی ڕه‌ئیان وابوو ئه‌بێ پێشگیری له ئه‌رته‌ش بكرێ… له به‌رانبه‌ر ئه‌م ڕهئیهدا، له ناو خه‌ڵكی شاردا هه‌ندێ كه‌سی وه‌ك مهلاعەبدوڵای مدهرهسی و ملا حوسێنی مجدی ڕه‌ئیان وابوو به‌ربه‌ره‌كانی كردنی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت كارێكی بێسووده. به‌وه‌ش بیری ئاشبه‌تاڵیان له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاو كرده‌وه.”
پێشه‌وا تا ئه‌و ڕاده‌یه ئۆگری كورد و كوردستان بوو، كاتێك كه دوای شه‌هیدكردنی جلوبه‌رگه خوێناوییه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی ده‌كرێته‌وه.
ده‌بینن ئاڵای كوردستانی سه‌رده‌می ژێكاف له قه‌دی گیرفانیدایه و ڕایگرتووه. ئه‌م ئاڵایه تاكوو ئێستاش لای ئازیزانی هه‌ر ماوەتەوه.
كۆتایی
ئاسایییە مرۆڤەکان دڵیان له مرۆڤه‌كانی كۆمهڵگاکەیان بشکێ و هه‌ست بكه‌ن زه‌برێكی قورسیان وێ كه‌وت بێ. ئه‌زموونه ناخۆشه‌كانی ژیان، به هاسانی ده‌توانن مرۆڤ تووشی زه‌ربه‌ی ده‌روونی بكه‌ن. ئاستی كارتێكه‌ریی ئه‌و گورزانه پێوەندی به نۆڕم و هەڵسەنگاندنەکانی کۆمەڵگا و بە خودی كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه کە چۆن مامەڵه له‌ته‌ك ڕووداوەكه ده‌كا.
به‌داخه‌وه كوبڕا خانم به برینێكی زۆر به ئازاره‌وه ژیاوه “ئێستاش ڕوخساری ئه‌و ژنانه كه وه‌ك عیفرهته وا بوون، دێنه‌وه به‌رچاوم، له مێشكم نه‌چوونه‌ته ده‌ر و پاك نه‌بوونه‌وه … نازانم چۆن توانیم به‌رانبه‌ر به‌و وه‌زعه خۆ ڕاگرم و كۆتایی به ژیانم نه‌هێنم… ئه‌من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوێنپاك بووم، زۆر به‌غیره‌ت له به‌رانبه‌ر به‌و هه‌موو بوختانانه ڕاوه‌ستام… ژیانیان لێ تاڵ كرد بووم… هه‌ر بڕوام به‌خۆم نه‌ما بوو… به‌داخه‌وه بهزیم … له ڕووی ناچاری مێردم پێ كرد… لێی جوێ بوومه‌وه … ورده ورده ببم به مرۆڤێكی مرچ و مۆڕ و تا ئه‌و جێیه‌ش بۆم كرا با، دووریم له خه‌ڵك ده‌كرد…”
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كوبڕا خانم هاتووە، دەیتوانی بەسەر هەر کەسێکی دیكه‌دا بێ و تووشی ئه‌م حاڵه‌ته جۆراوجۆرانه‌ی ده‌روونی وه‌ك، دڵه‌ڕاوكێ، شه‌رمه‌زاری، کەمبوونەوەی متمانە بەخۆ، خۆبەزڵزانین، خەمۆکی، بیرکردنەوە له زیان بەخۆگهیاندن، هه‌ست به ترس و تووڕه‌یی كردن، ویستی تۆڵهسەندنهوه ببێ و كارێك بكا كه به‌دڵ نایهه‌وێ بی كا.
به دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر كوبڕا خانم له‌نێو كۆمه‌ڵگادا پشتیوانێكی هه‌با، ئه‌وه‌ی ڕوویدا بوو، ته‌نیا ده‌بوو ڕووداوێكی ناخۆش نه‌ك تروما كه نه‌توانێ وەک پێشوو بژی. تروما به مه‌رجێك كورتخایه‌ن بێ، به ناسازیی ده‌روونی ناناسرێ، به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌ین و هه‌ست، سیستمی به‌رگری، خوووخده، هه‌ڵسوكه‌وت، پێوندی و دۆستایه‌تیی مرۆڤ كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشان ده‌دا.
ناهومێدی و فشاره‌كانی ده‌روونی و ده‌ره‌كی گه‌مارۆی كوبڕا خانمیان داوه، ئه‌و به دوای شیفای هه‌سته بریندارهكانیدا ده‌گه‌ڕێ تا له قه‌یرانی ده‌روونیی خۆی بێته ده‌ر. بۆیه وردە وردە زیاتر ده‌كه‌وێته نێو دین و دیندارییه‌وه. له ڕێگای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی كتێبی دینی، ڕابردووی كاڵ ده‌كاته‌وه و داهاتووی ڕوون ده‌كا. ئه‌و وەک هاندەر و کەسایەتییەکی ئایینی لە کۆمەڵگادا دەردەکەوێ. لە بۆنەکانی ئایینی‌دا چالاك دەبێ و له مهولوودییهكاندا مه‌ولوودنامه دەخوێنێتەوە. خانەقا و ته‌كیه‌كان ناسنامەیەکی تازه و ڕەوای له كۆمه‌ڵگا بۆ وه‌رده‌گرنه‌وه. هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه سه‌رده‌مێك برینداری كردبوو، ئێستا تیماری ده‌كا.
به‌رپرسی بهسهرهاتهكانمان خۆمانین و ته‌نیا كردهوهكانمانن كه مانای ژیانمان ده‌ر ده‌خه‌ن.