دانپێداهێنان و ناسنامە؛ ئەزموونی خوێندکاران به پێشینەی کولتووری جیاواز لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەدا

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری چواردەهەم

دانپێداهێنان و ناسنامە؛ ئەزموونی خوێندکاران به پێشینەی کولتووری جیاواز لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەدا

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/١٠/٢٦)، سیمیناری چواردەهەم بەناونیشانی:دانپێدانان و ناسنامە؛ ئەزموونی خوێندکاران به پێشینەی کولتووری جیاواز لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەدا بەڕێوەدەبات.

سیمینارەکە لەلایەن سەیران مەعرووفی، یاریدەدەری زانستی و توێژەری دوکتۆرا لە زانکۆی ئنلاندی نۆروێژ، بەڕێوەدەچێت.

سمیناریدانپێدانان و ناسنامە؛ ئەزموونی خوێندکاران به پێشینەی کولتووری جیاواز لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەدالەسەر بنەمای توێژینەوەی ماستەری خاتوو مەعروفییە، کە چەمکی دانپێداهێنان و ناسینەوە (Recognition) لەنێو خوێندکاران و قوتابیانی خاوەن پاشخانی جیاوازی کولتووری لە قوتابخانەدا دەکۆڵێتەوە. توێژینەوەکە بەدواداچوون بۆ ئەوە دەکات کە چۆن قوتابیانی خاوەن پاشخانی جیاوازی کولتووری، پرسی ناسنامە و شۆناس لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەی خۆیاندا ئەزموون دەکەن.

بە پشتبەستن بە سێ بواری ناسینەوەی ئەکسێل هۆنێت (Axel Honneth)— کە بریتین لە خۆشەویستی، ماف، و هاوسۆزی— و هەروەها تیۆرییەکانی پیێر بۆردیۆ (Pierre Bourdieu) لەسەر سەرمایەی کولتووری، شوناس، و پەروەردەی فرەکولتووری (Multicultural Pedagogy)، توێژینەوەکە لەو دینامیکە ئاڵۆزانە دەکۆڵێتەوە کە کاریگەرییان لەسەر ئەزموونەکانی بەشداربووانی توێژینەوەکە لە قۆتابخانەدا هەیە. لە ڕێگەی ئەم تیۆریانە و هاوکات چاوپێکەوتنی مەیدانیی لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری خاوەن پاشخانی جیاوازی کولتووری، توێژینەوەکە ئەو ڕاستییە دەخاتە ڕوو کە چۆن زمان و پاشخانی کولتووری وەک سەرچاوە و هاوکاتیش وەک ئاستەنگ لە چوارچێوەی قوتابخانەدا کار دەکەن.

دەرەنجامەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە قوتابخانەکان ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەبینن لەوەی ئەم قوتابیانە چۆن لەنێوان شوناسە کولتوورییە جیاوازەکاندا دەسووڕێنەوە. جگە لەوەش، توێژینەوەکە ئەوە دەردەخات کە ناسینەوەی پاشخانە کولتوورییەکانی قوتابیان لە پرسی شۆناس و لەئاکامدا خۆشگوزەرانی گشتییان لەناو ژینگەی پەروەردەییدا ڕۆڵ دەبینێت.

سیمینارەکە لەلایەن ئاگری ئیسماعیل نژاد، نووسەر و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک بەڕێوەدەچێت.

سیمینارەکە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/١٠/٢٦)، کاتژمێر ١٩:٣٠ بەکاتی کرماشان و ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت.
ئەو سیمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زووم  و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ناوەندیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکرێتەوە و دەتوانن بە بەکارهێنانی بەستەری تایبەتی، بەشداربن.

کات و ڕۆژی بەردەست تا دەستپێکی سمینار
0
0
0
0
Days
0
0
Hrs
0
0
Min
0
0
Sec
  • بابەت: دانپێداهێنان و ناسنامە؛ ئەزموونی خوێندکاران به پێشینەی کولتووری جیاواز لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەدا

  • میوان: سەیران مەعرووفی، یاریدەدەری زانستیی و توێژەری دوکتۆرا لە زانکۆی ئنلاندی نۆروێژ

  • ئامادەکار: ئاگری ئیسماعیل نژاد، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک

  • کات: یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ ز.)

  • دەستپێک: ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا

  • زمان: کوردی

  • ڕێکخەر:

    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom

  • کۆدی بەرنامەی زووم

    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم

  • پەیوەندی: info@tishk.org

لۆگۆی ناوەند

لە فەیسبووک بمانبینەوە