ستافی ناوەند

لەبارەی ئێمەوە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان- تیشک لە لایەن تیمێکی کاریی پسپۆڕەوە چاودێری دەکرێت و هەوڵ دەدات کار، پلان و پڕۆژەکانی ناوەند بە باشترین شێوە و بەبێ کێشە بەڕێوە ببات. هاوکارانی ئێمە لە ناوەند لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئاکادێمی و زانستیدا خاوەنی ئەزموونن و لەسەر ئەرکە پێسپێردراوەکانیان شارەزاییی تایبەتیان هەیە.

دەستەی بەڕێوەبەری

دەستەی بەڕێوەبەری

ناوەندی تیشک لە لایەن دەستەیەکی بەڕێوەبەرییەوە، پلان و کارەکانی دادەڕێژرێت و بەڕێوە دەبرێت. دەستەی بەڕێوەبەری لە کەسانێکی شارەزا و خاوەن ئەزموون لە بوارەکانی زانست، لێکۆڵینەوە، سیاسەت و چالاکی مەدەنی پێک هاتووە.

  • بەڕێوەبەر: بەرپرس و وڵامدەری سەرەکیی کاروباری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک دەبێت.

  • سەرنووسەر: بەرپرسیار و وڵامدەری هەموو کاروباری بڵاوکراوەکانی ناوەند دەبێت و  لێکۆڵینەوە، توێژینەوەکانی ناوەند، کاروباری بڵاوکردنەوەی کتێب، گۆڤار، ئینفۆگڕافیک و دیجیتاڵ میدیای ناوەند لە ئەستۆی ئەو بەشە دەبێت.

  • لێژنەی زانستی: لێژنەی زانستی لە کەسانی ئاکادێمیک، مامۆستایانی زانکۆ و کەسانی شارەزا پێک هاتووە کە لە بوارگەلی جیا وەک زانست، لێکۆڵینەوە، توێژینەوە، سیاسەت و کۆمەڵگا شارەزاییی تایبەتیان هەیە.

  • ئامادەکاران: ئامادەکاران یان ئافیسەرەکان لە کۆمەڵێک هاوکاری ناوەند پێک دێن کە لە بواری بەڕێوەبەری، کاروباری تەکنیکیی ناوەند وەک بۆنەکان، سمینار، ڕێوڕەسمەکان، پۆلەکانی خوێندنی زمانی کوردی و پۆلەکانی تری ئینتگرەیشن لە دەرەوەی وڵات بەرپرسیار و یارمەتیدەر دەبن.