سیاسەتی ڕەگەزی لە گەشەخستن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری شەشم

سیاسەتی ڕەگەزیی لە گەشەخستن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، زنجیرە سیمینارەکانی ساڵی 2025، بە سیمیناری شەشەم لەژێر ناونیشانی: سیاسەتی ڕەگەزیی لە گەشەخستن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ د. ئەحمەد محەممەدپوور لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی بنێتلی ئامریکا بەڕێوەدەبات.

سێمینارەکە لە لایەن دوکتور ئەحمەد محەممەدپور، یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە بەشی کۆمەڵناسیی و پەیوەندییە ڕەگەزیی و ئەتنیکییەکانی زانستگەی بێنتلی، وڵاتە یەکگرتووەکان، پێشکەش دەکرێ.
دوکتور ئەحمەد محەممەدپوور کۆمەڵناس و مرۆڤناسێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو بڕوانامەی دوکتۆرای کۆمەڵناسیی لە زانکۆی شیراز و هەروەها بڕوانامەی دوکتۆرای مرۆڤناسیی لە زانکۆی ئامهەرستی ماساچوسێت وەرگرتووە. بەڕێزیان هەنووکە یاریدەدەری پرۆفیسۆری کۆمەڵناسیی زانکۆی بێنتلی‌یە. توێژینەوەی بەڕێزیان جەخت لە سەر پرسی وەک ڕەگەزپەرستی، بێ دەوڵەتیی، سەربەخۆیی، کۆلۆنیالیزم، ڕۆژهەڵاتناسیی و لێکۆلێنەوەکانی ئەتنیکی و ڕەگەزیی دەکەنەوە.
محەممەدپوور وتاری لە گۆڤاری جۆراجۆری نێونەتەوەیی دا، لە ناویاندا، کارێنت ئانترۆپۆلۆجی، ئامێریکەن ئانترۆپۆلۆجیست، ئەیشەن ستادیز رێڤیو، کریتیکاڵ سۆسیۆلۆجی، ئەیشەن ئێتنیسیتی، جێندەر، وۆرک & ئۆرگانایزەیشن، سێکیوریتی دایاڵۆگ، بریتیش جورنال ئاف سۆسیۆلۆجی، تیرد وۆرڵد کوارتێرلی، ئینتێرنەیشناڵ جورناڵ ئاف مێتۆدۆلۆجی، دێ بریتیش جورناڵ ئاف میدڵ ئیسترن ستادیز و، ئینترنەیشناڵ جورناڵ ئاف کواڵیتاتیڤ ستادیز ئان هێلت ئەند وێڵبیینگ، هتد. بڵاو بوونەوە.
لە دوایین کاری هاوبەشیدا، سیاسەتی ڕەگەزیی لەگەشەخستن لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست: لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکارانەی فەلەستین و ڕۆژهەڵات (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) کە لە گۆڤاری کارێنت ئانترۆپۆلۆجی دا بڵاو بۆوە، دوکتور محەممەدپوور لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن کۆماری ئیسلامی لە لەگەشەخستن، ستراتێژییەک کە بۆ پێشگرتنی بە ئانقەستی گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی داڕێژراوە و بەڕێوە دەچێ، وەک ئامرازێک بۆ ژێردەستەکردنی ڕەگەزیی و ئەتنیکی کەڵک وەردەگرێ. بە بەراورد کردنی فەلەستین لەگەڵ ڕۆژهەڵات، توێژینەوەکەی نە تەنیا تیشک دەخاتە سەر سنووردارییەکانی لێکۆڵینەوە کلاسیکەکانی گەشەکردن بۆ شیکردنەوەی کارلێکەریی ئەتنیک-ڕەگەزی و ئایینی لەسەر ئافراندنی جیاوازیی ئابووری بەڵکو هەروەها هێزە شاراوەکانی ئەتنیک-ڕەگەزی و ئایینی ئاشکرا دەکات کە دەبنە هۆی نایەکسانیی ئابووری لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە گشتی.

سیمینارەکە لەلایەن دکتۆر فاتح سەعیدی توێژەری پۆست دکتۆرا لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن و ئەندامی دەستەی ڕاوێژکارانی زانستی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک بەڕێوەدەچێت.

سمیناری سیاسەتی ڕەگەزیی لە گەشەخستن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی ( ١٥ی ٣ی ٢٠٢٥ ز.) کاتژمێر ٢٠:٣٠ بەکاتی کرماشان و ٢٠:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین) بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت. ئەم سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زوومی ناوەندیش بەشێوەی ڕاستەخۆ بڵاو دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە، بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرەی کە هاوبەش کراوە بەشداربن.

کات و ڕۆژی بەردەست تا دەستپێکی سمینار
0
0
0
0
Days
0
0
Hrs
0
0
Min
0
0
Sec
  • بابەت: سیاسەتی ڕەگەزی لە گەشەخستن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

  • میوان: د. ئەحمەد محەممەدپوور؛ لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی بێنتلی، ئامریکا

  • ئامادەکار: د. فاتح سەعیدی؛ توێژەر و خوێندکاری پۆست دوکتورا لە زانکۆی تێکساس

  • کات: شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی (١٥ی مارسی ٢٠٢٥ ز.)

  • دەستپێک: ٢٠:٣٠ بە کاتی کرماشان، ٢٠:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا

  • زمان: کوردی

  • ڕێکخەر:

    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom

  • کۆدی بەرنامەی زووم

    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم

  • پەیوەندی: info@tishk.org

لۆگۆی ناوەند

لە فەیسبووک بمانبینەوە