گۆڤاری تیشک ژمارە ٧١ 

سەروتار

لە ماڵپەڕی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: 17.02.2025

مورادی، ناسر  (٢٠٢٥):سەروتار. گۆڤاری تیشک، ٢٦، ٧١، ل. ٧–٦. https://doi.org/10.69939/TISHK0071

DOI 10.69939/TISHK0071

لە کەشی سیاسی و هزریی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، مشتومڕەکان لە سەر دوو هێڵ بەردەوامن؛ لە لایەک بەرنامە و ستراتێژیی سیاسیی حیزبەکان، لەو لاشەوە  گوتارێکی سیاسی و تا ڕادەیەکی جیاوازی نەتەوەیی کە لە بەستێنی کۆمەڵگا و توێژی ڕۆشنبیر و ئاکادیمی و تەنانەت بەدەنەی تەشکیلاتیی حزیبەکانیشدا ڕەنگی داوەتەوە. ئەم جیاوازییە وای کردووە جۆرێک جەمسەربەندیی فیکری بێتە ئاراوە. ئەمەش راستەوخۆ باسەکە بۆ هاتنە کایە و ڕێکخستنی بەرە فکرییەکان ئاراستە دەکات.

خاڵی پێکهێنەری گفتوگۆ و مشتومڕەکان لە نێوان ئەم هێڵ و بەرە فکرییانە، ڕاستەخۆ پەیوەستە بە پرسی ناسنامە و سەروەریخوازی لە کوردستان. باسێک کە وەک دەگوترێ” کەمتر سەرنجی پێ دراوە”. مافی دیاریکردنی چارەنووس وەک کاکڵی باسەکە و فۆڕمەکانی سازدانی سەروەری لە ئاستە جیاوازەکاندا، لە هزر و بیرکردنەوەی تاکی کورد و لە بەرنامەی سیاسیی حیزبەکاندا بە شێوەی جیاواز و دژبەیەک، جێی باسە.

ڕوانگەکان بۆ پرسی ناسنامە و پرسی سەروەری لە کوردستان، زەینییەت و ئیستدلالی جیاوازیان لە پشتە. دیارە لەم خوێندنەوەگەلەدا، جیاوازییەکی دیکەش لە ئارادایە: لایەک پێی وایە سەروەری گرێدراوی جوغرافیای ئێرانە و دەبێ داهاتووی ئەم پرسە گرێ بدەینەوە بەو”واقیع”ەوە. لایەکی دیکەش بە لەبەرچاونەگرتن یان بەهێند نەگرتنی فاکتی مەوجوود، پێداگرن لە سەر مافی دیاریکردنی چارەنووس تا ئاستی سەربەخۆیی. لەم بەستێنەدا دیسان خوێندنەوە و ڕێکارەکان وردتر دەبنەوە. لە ڕوانگەی ئیدارییەوە بۆ پرسەکە و  خۆزگە خواستن بە ئیدارەیەکی خودموختار، تا دەگاتە ڕوانگەی ناسنامەخوازی و سەربەخۆیی؛ لە ناسیۆنالیزمی مەدەنییەوە تا ڕوانگەی دژەکۆلۆنیالسیتی، پرسی سەروەری و ناسنامە لە ڕۆژەڤی مەرامنامەی حیزبەکان و فەزای ئاکادیمی، باسێکی جددی و لەگەڕە. بۆچوونێک پێی وایە بۆ دەستەبەرکردنی ئەم مافە دەبێ هەوڵی دێموکڕاتیزەکردنی ئێران بدرێ، ڕایەکی دیکەش هەیە کە پێداگرە لەسەر دێموکڕاتیزەکردنی مافی سەروەری.

لەم ژمارەیەدا، هەوڵ دراوە تیشک وەک هەمیشە ببێتە سەکۆی خوێندنەوە جیاوازەکان تاکوو لە ئەنجامی مشتومڕێکی زانستی و هزریدا، خوێنەر بەرچاوڕوونییەکی زیاتری هەبێت. هەر چەند دەبێ ئەو ڕاستییەش بگوترێ کە پرسێکی گرینگ لە چەشنی سەروەری، کاتێک جێی خۆی دەگرێ  و نابێت بە خۆزگە و باسێکی ئیدئالیستی، کە بگەڕێینەوە بۆ گرێچنی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات و لێکدانەوەیەکی وردترمان لە دۆخی کوردستان هەبێت کە  لە خۆیدا، دۆخی بندەستی و  دۆخی بێدەوڵەتییە.

وتارەکانی تر

Nothing Found

Publication Info

    لۆگۆی ناوەند

    ئەم وتارە هاوبەش بکە!

    Publication Info