سەروەری، دەوڵەت، شارومەندبوون، بێدەوڵەتی و کورد: خوێندنەوەیەکی سەرەتایی

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری حەوتەم

سەروەری، دەوڵەت، شارومەندبوون، بێدەوڵەتی و کورد: خوێندنەوەیەکی سەرەتایی

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی 2025دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٤/٢٧)، سمیناری هەشتەم لەژێر ناونیشانی: “سەروەری، دەوڵەت، شارومەندبوون، بێدەوڵەتی و کورد: خوێندنەوەیەکی سەرەتایی”، لەگەڵ د.خالید خەیاتی، مامۆستا و پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی زانستی سیاسی پەیوەندی نێونەتەوەیی لە زانکۆی لینشۆپینگی سوئێد.
دوکتۆر خالید خەیاتی، مامۆستای زانکۆ و پڕۆفیسۆری یاردیدەدەر لە بەشی زانستی سیاسی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی لینشۆپینگ و شارەزای بوارەکانی کۆچبەری، دیاسپۆرا، شۆناس و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و ئەندامی بۆردی زانستی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستانە. خەیاتی دوکتۆراکەی خۆی لە زانکۆی لینشۆپینگ لە سۆئید وەرگرتووە و هەر لەو زانکۆیە، بەتایبەت لە ناوەندی REMESO (ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی کۆچ، ئێتنیسیتە و کۆمەڵگا)، وەک لێکۆڵەر و پرۆفیسۆری یاردیدەدەر چالاکە.
لێکۆڵینەوەکانی د. خەیاتی بە چەندین زمان لەوانە کوردی، ئینگلیسی، سۆئێدی و فارسی لە بواری دیاسپۆرا، کۆمەڵگەی کوردی لە ئۆرووپا، بەتایبەت فەرانسە و سۆئێد، پرسی کوردستان و کورد بڵاوکراونەتەوە. لە دوواهەمین لێکۆڵینەوەی د. خالید خەیاتی لە گۆڤاری تیشک ژمارە ٧١، بەرێزیان بە بابەتێک لەژێر ناونیشانی ” سەروەری، دەوڵەت، شارومەندبوون، بێدەوڵەتی و کورد: خوێندنەوەیەکی سەرەتایی” حەولی داوە ئاوڕێک لە چەمکی سەروەری و پێشینەی مێژوویی ئەم چەمکە لە تیۆری سیاسییدا بداتەوە. بەوشێوە خەیاتی دەپرژێتە سەر هۆکارەکانی زەروورەتی سەروەری لە کۆنتێکستێکی مێژوویی و سیاسیی تایبەتدا و بە پشتبەستن بە تیۆری سیاسیی هاوچەرخی پەیوەندیدار بە دیاردەی شارومەندی و شارومەندبوون و دەوڵەت، خوێندنەوەیەکی سەرەتایی لە چەمکی سەروەری (سیاسی، حقووقی و نەتەوەیی) پێشکەش دەکات. د. خەیاتی لەو لێکۆڵینەوەیەدا، دۆزی کورد هەم وەکوو دۆزی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت، بەڵام زیاتر وەکوو دۆزی تاکی کوردی بێ دەوڵەت لە پەیوەندی لەگەڵ چەمکی سەروەریدا بەرجەستە دەکاتەوە.
سیمینارەکە لەلایەن دکتۆر فاتح سەعیدی توێژەری پۆست دکتۆرا لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن و ئەندامی دەستەی ڕاوێژکارانی زانستی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک بەڕێوەدەچێت.
سمیناری “سەروەری، دەوڵەت، شارومەندبوون، بێدەوڵەتی و کورد: خوێندنەوەیەکی سەرەتایی” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٤/٢٧)، کاتژمێر ١٩:٣٠ بەکاتی کرماشان و ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت.  ئەم سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زوومی ناوەندیش بەشێوەی ڕاستەخۆ بڵاو دەبێتەوە و دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە، بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرەی هاوبەش دەکرێ، بەشداربن.

کات و ڕۆژی بەردەست تا دەستپێکی سمینار
0
0
0
0
Days
0
0
Hrs
0
0
Min
0
0
Sec
  • بابەت: سەروەری، دەوڵەت، شارومەندبوون، بێدەوڵەتی و کورد: خوێندنەوەیەکی سەرەتایی

  • میوان: د. خالید خەیاتی، لێکۆڵەر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی زانستی سیاسی پەیوەندی نێونەتەوەیی لە زانکۆی لینشۆپینگی سوئێد.

  • ئامادەکار: ناسر مورادی، سەرنووسەری گشتیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • کات: یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٧ی ئاپریلی ٢٠٢٥ ز.)

  • دەستپێک: ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا

  • زمان: کوردی

  • ڕێکخەر:

    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom

  • کۆدی بەرنامەی زووم

    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم

  • پەیوەندی: info@tishk.org

لۆگۆی ناوەند

لە فەیسبووک بمانبینەوە