سەمپۆزیۆم: پڕۆسەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ئێران-دا
ڕێکەوت: ١٢-٠١-٢٠٢٤ ، کاتژمێر٢:٣٠ی پاش نیوەڕۆ، ، Am Hof 1, 53113 Bonn | Hörsaal I
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان- تیشک سەمپۆزیۆمێک لەژێر ناوی “پڕۆسەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ئێران-دا” ڕادەگەیەنێت. ئەم کۆنفڕانسە زانستییە بڕیارە ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، لە وڵاتی ئاڵمان و لە زانکۆی بۆن، هۆڵی کۆبوونەوەکانی ١، Am Hof 1, 53113 Bonn | Hörsaal I بەڕێوە بچێت.
لە سەمپۆزیۆمەکەماندا کۆمەڵێک مامۆستا و پسپۆڕی ئاکادێمی بەشدار دەبن، کە توێژەر و لێکۆڵەری بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک کۆمەڵناسی، ڕۆژهەڵاتناسی، لێکۆڵینەوەی ئیسلامی، زانستی سیاسی و یاسای نێودەوڵەتین. ئامانجی ئەو بەشداربووانە بەرەوپێشچوونی دیالۆگ و گفتوگۆی نێوان زانستەکانە سەبارەت بە پڕۆسەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە ئێران-دا.
لە سەمپۆزیۆمەکەدا ئەم پانێلانەی خوارەوە بەڕێوە دەچن:
ئاسۆ و دوورەدیمەنی سیاسی لە ئێراندا، دوای کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی لە خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردیدا کۆمەڵێک گۆڕانکاریی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێنا. دەستپێکردنی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان و دواتر پەرەئەستاندنیان بۆ هەموو ئێران، وەرچەرخانێکی گرینگ لە مێژووی هاوچەرخی کوردستان و ئێران بوو. ئەم دەستپێشخەرییە بە ئامانجی لێکدانەوە و تاوتوێی ئەم گۆڕانکارییانە بەڕێوە دەچێ کە ئاخۆ پەراوێز (هەرێمە پەراوێزخراوەکان) بۆ نموونە کوردستان، بوونەتە ناوەندی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێران یان نا!
پانێلی یەکەم
ناسنامە(شوناس)، کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران و لە کوردستانی پاش ژینا-دالە کاتژمێر ١٤:٥٠ تا ١٦:٠٠
سەرەڕای ئەوەی کە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لەنێو کۆمەڵگەی مەدەنیی ئێراندا داکۆکی لە بەها گشتگیر و جیهانییەکانی وەک دێمۆکراسی، مافەکانی مرۆڤ و ژنان دەکەن، هاوکات کۆماری ئیسلامیی ئێران(IRI) بە شێوەیەکی بەربڵاو پەرە بە ئیسلامی سیاسی بەتایبەتی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات. ئەم سەمپۆزیۆمە پاش خوێندنەوەیەکی کورتی مێژووی ئیسلامی سیاسی، وەکوو ئایدۆلۆژییەکی سیاسی لە ئێران و پەرەگرتنی لە ناوچەکەدا، باس لە پەیوەندیی ئاڵۆزی ئیسلامی سیاسی لە ئێران و بزووتنەوە تیرۆریستییەکانی وەک حەماس دەکات. لەم گفتوگۆیەدا، توانایی و پوتانسییەلی بزووتنەوەی دێمۆکراسیخوازی لە ئێران بۆ کەمکردنەوەی تیرۆر لە ناوچەکە و پەرەپێدانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زیاتر قسەی لەسەر دەکرێت.
پانێلی دووهەم
ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمی دەوڵەتی لەژێر سێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران-داکاتژمێر ١٦:٢٠ تا ١٧:١٠
پانێلی سێهەم
پرسیار و وڵاملە کاتژمێر ١٧:٣٠ تا ١٩:٠٠
لێرە شوێنەکە ببینە
لە فەیسبووک بمانبینەوە