بیروڕا

قوڕقوشمی وەلیی ئەمری موسوڵمانانی جیهان بە ئەستۆی خامنەییەو

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی

سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٤): قوڕقوشمی وەلیی ئەمری موسوڵمانانی جیهان بە ئەستۆی خامنەییەوە. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان تیشک. قوڕقوشمی وەلیی ئەمری موسوڵمانانی جیهان بە ئەستۆی خامنەییەوە/https://tishk.org/ku/2024/10/05//

پوختە

سەردەمێک خامنەیی بە پێشناوی  وەلیی فەقیهەوە دەیئاژوت.  وەلیی ئەمر بوو ، و دەبوو گوێ ڕایەڵی بن. ئێستا ئەم پێشناوە، لەهێزێکەوە کە پێگەی پێبەخشیوە، تووشی بەرپرسیارێتی کردووە، و بۆی بووەتە قوڕقوشمێک خەریکە نوقمی دەکات.  خۆ بە وەلی ئەمر ناساندنی تووشی بڕیاری سەرەڕۆیانەی تاکلایەنەی خۆی و ڕژیمەکەی کردووە، بەڵام لە زمان وەزیری دەرەوەیەوە، داوای «هەڵوێستی گشتی»(اقدام جمعی)  بۆ وەستاندنی کاردانەوەکانی ئیسرائیل دەکات. واتە، بەرپرسیارێتیی  لێکەوتەی بڕیارە هەڵەشەیییانەکەی دەخاتە ئەستۆی ئوممەتی ئیسلامی. ئوممەتی ئیسلامیی خامنەیی هێندێک تاقمی مشەخۆری ئیسلامین، کە وەک حافزی شیرازی دەڵێت:«مێشی دەوری شیرینین». هەموویان پاشناوێ «تێرۆریست»یان بە کلکەوەیە و خۆیان «لە حەولە وەلا دان».

.

  • شێوازی بڵاوبوونەوە: ئانلاین

  •  یاسای کۆپی: CC-BY-NC 4.0

  • بلاگ: ژیانەوە

  • نووسەر: ڕەحیم سورخی

  • ڕێکەوت: ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤

  • ئەنستیتۆی: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • Copyright: © 2024 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0 

د. ڕەحیم سورخی

د. ڕەحیم سورخی، مامۆستای زانکۆ و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک

لە سێ لێدوانی خامنەییدا دەردەکەوێت کە خامنەیی ناچار بوووە بڕیاری هێرش بۆ سەر ئیسرائیل پەسند بکات. لە لێدوانی یەکەمیدا خۆی کڕ کرد، و تەنانەت ئاماژەی بە نەسروڵاش نەکرد. قسەی زۆر هاتەوە سەر و لۆمە کرا. ئینجا لە لێدوانی دووەمیدا بەخستی کەوتە نەوحە بێژی و شینگێڕی بۆ نەسروڵا، و تۆڵەی خوێنەکەشی خستە ئەستۆی بەرەی مقاومەت. بەڵام لەلایەک، بێدەنگییەکەی خامنەیی بە خیانەت لێکدرایەوە، و لەلایەکی تریشەوە،  نەتانیاهو وازی لێنەهێنا و گوتی: ئێران زووتر لەوەی پێشبینی دەکرێت، ئازاد دەکرێت. خامنەیی، بە جیددی وەرگرت و لە لێدوانی سێیەمیدا گوتی: «کە لە وڵاتێک بوونەوە، بەرەو وڵاتێکی دیکە دەچن». واتە، وڵات بە وڵات بەریان لێگرتووە، و دەگەنە ئێمەش. هەر بۆیە، خۆی کردە خاوەن خوێنەکان و بەناوی وەلیی ئەمری موسوڵمانانەوە هاتە مەیدان ویستی بەم هێرشەی ئەگەر لە کۆڵی ببنەوە حیسابی هەنیە، نەسروڵا و نیلیفروشان پێکەوە پاک بکات. واتە، ترس لە هێرشی ئیسرائیل بۆ ئێران، دوای حەماس و حیزبوڵا، پاڵ پێوەنانی توندڕۆکانی سەربەخۆی و  بەرەی مقاومەت، و قوڕقوشمی ویلایەتی ڕەهای  فەقیه و وەلیی ئەمری موسڵمانانی جیهان لە ئەستۆی، تووشی گۆڵمەزێکی کردووە زەحمەتە لێی دەرباز بێت.

سەردەمێک خامنەیی بە پێشناوی  وەلیی فەقیهەوە دەیئاژوت.  وەلیی ئەمر بوو ، و دەبوو گوێ ڕایەڵی بن. ئێستا ئەم پێشناوە، لەهێزێکەوە کە پێگەی پێبەخشیوە، تووشی بەرپرسیارێتی کردووە، و بۆی بووەتە قوڕقوشمێک خەریکە نوقمی دەکات.  خۆ بە وەلی ئەمر ناساندنی تووشی بڕیاری سەرەڕۆیانەی تاکلایەنەی خۆی و ڕژیمەکەی کردووە، بەڵام لە زمان وەزیری دەرەوەیەوە، داوای «هەڵوێستی گشتی»(اقدام جمعی)  بۆ وەستاندنی کاردانەوەکانی ئیسرائیل دەکات. واتە، بەرپرسیارێتیی  لێکەوتەی بڕیارە هەڵەشەیییانەکەی دەخاتە ئەستۆی ئوممەتی ئیسلامی. ئوممەتی ئیسلامیی خامنەیی هێندێک تاقمی مشەخۆری ئیسلامین، کە وەک حافزی شیرازی دەڵێت:«مێشی دەوری شیرینین». هەموویان پاشناوێ «تێرۆریست»یان بە کلکەوەیە و خۆیان «لە حەولە وەلا دان». تەنانەت، بەشار ئەسەدیش لە میدیاکانی سەر بە ڕژیمدا، وا دەردەکەوێت، هەر تاریفی ئازایەتیی خامنەیی و ڕژیمەکەی کردووە وەک پاڵەوانی خۆی بەکاریان دەهێنێت و سەیری یارییەکە دەکات.

لە زمانی وتاری هەینیی خامنەییدا، جەخت کردنەوەیەکی لە ڕادەبەدەری لەسەر یەکێتی، هاوپێوەندیی و  کۆمەک و پاڵ پشتی لەبەرانبەر تەفرەقە و دووبەرەکیی موسوڵمانان  لە ئاخاوتنەکەیدا هەیە، چونکە «پشتوێنەی بەرگریی» (کمر بند دفاعی)ەکەی شلە.ئەوەش ئاشکرایە کە  چاوەڕوانییەکی مەحاڵە لە ئێستادا کە خەریکە بەچۆک دادێت، پێی توند بکرێتەوە، چونکە هەموو پردەکانی پشت سەری خۆی لە ناوچەکە ڕووخاندووە، و لە ناوخۆشیدا داڕزاوە و خەڵکی لەگەڵ نیییە.

– [ ] پێداگرییەکەی لەسەر مافی بەرگریی و ڕەوایەتی هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە بە توندی لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە سەرکۆنە کراوە، و قسەکانی ئەمڕۆشی ئاوازەی دەربڕینەکانی بایدنیشی بە زەرەری خۆی گۆڕی. ئەوەش کە بۆ هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل  هیچ پاساوێکی نییە، ڕووی ناچارییەکەی لەو بڕیارە هەڵەشەیانەیەی دەردەخات، کە ئایدۆلۆژیا و ئەو  پێشناوەی بەخۆیەوە هەڵواسیوە (وەلیی ئەمری موسلمین)،  پیس تووشی بەرپرسیارێتییەکی کردوە کە نە دەروەستی دێت، نە لە ئێستادا پێی دەپێورێت، تەنیا بۆی بووەتە قوڕقوشمێک کە دەیباتە خوارێبەگشتی، ترس لەوەی دوای حیزبوڵا نۆرەیەتی و  بەرپرسیارێتیی ئایدۆلۆژیکی، ناچاریان کردووە خۆ لە زێیەکی خوڕ بدات کە هیچ دیار نییە شەپۆلەکانی خۆی و ڕژیمەکەی بەرەو کوێی دەبات.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

زاراوەسازی لە وەرگێڕاندا

نووسەر: مەسعوود بابایی، نووسەر، لێکۆڵەر و وەرگێڕ ئەرکی وەرگێڕان ئەوەیە کە فێری نووسینمان بکات. پێناسە باوەکانی وەرگێڕان لەگەڵ ئەوەی دەتوانن تا ڕادەیەک ئەرکی وەرگێڕان بۆ ئێمە شی بکەنەوە، بەڵام لە هەمانکاتدا ڕەنگە [...]

خندیدن، علیه سیاستِ کمیک

نویسنده: بهار حسینی، عضو تحریریه بلاگ ژیانه‌وە خنده هم پتانسیل این را دارد که  عَلَقه های اجتماعی را محکم کند و هم می تواند موجب افتراق و جدایی شود. ایجاد  عَلَقه در ساختار جامعه ای [...]

قووتدانی جیهان بە شێوازی چینی !

حەسەن قارەمانی ماستەری باڵای ئابووری نەتەوەیی پێشەکی: "قووتدانی جیهان بە شێوازی چینی و ڕۆڵی چین لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیی سەدەی بیست و یەکەمدا" دەستەواژەیەکە کە یەکێک لە دیاردە هەرە گرنگ و گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگەی جیهانیی مۆدێرن دەکاتەوە. [...]

هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل: پەردەلادان لەسەر ئەفسانە ٢٥٠٠ ساڵەکە

داود عوسمانزادە لێکۆڵەری کۆمەڵناسیی سیاسی و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک لەگەڵ شۆڕشی ١٩٧٩ لە جوگرافییای سیاسیی ئێران و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی، یەکێک لە سەرەکیترین دروشمەکانی ئەو ڕژێمە لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسڕائیل و "سڕینەوەی ئەم وڵاتە [...]

نەورۆز و خەباتی کوردایەتی

هەڵگورد جەوانمەردی پێشەکی: نەورۆز وەکوو یەکەمین ڕۆژی سەری ساڵی کوردی، جەژنێکی نەتەوەییی کورد بە هەژمار دێت. ئەم جەژنە یەکێک لە گرنگترین بۆنەکانی کوردە کە تا ئێستا نەتەوەی کورد پەیوەندیی خۆی لەگەڵ نەپچڕاندووە. گرنگیی نەورۆز تا [...]