بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی

سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٥): لێکەوتەکانی گوتنی ڕێژەییانە (مۆدالیتی)ی ئاژانسی وزەی ناوکی نێودەوڵەتی بۆ ئێران. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

“بەڵام نابێت پێمنانوابێت هەموو شت لەناوچووە”. بەشی سەرەکیی گوتنەکەی دەربڕی “نادڵنیایی”یەکی جەختکراوە لە دووی یەک کە بە دەربڕینی دەستەواژە ڕێژەییەکانی وەک نازانین چی لێهاتووە (نادڵنیایی)، لەوانەیە لەناوچوو بێت، شیمانە دەکرێت گوازرابێتەوە و “ئەگەر” بگاتە پیتاندنی ٩٠٪ دە  چەکی ناوەکی پێ دروست دەکرێت،  جەخت لەسەرگەیاندنی نیگەرانییەکانی جیهان لە پرۆژە ناوکییەکەی ئێران دەکاتەوە.

.  

  • شێوازی بڵاوبوونەوە: ئانلاین

  • یاسای کۆپی: CC-BY-NC 4.0

  • بلاگ: ژیانەوە

  • سەرچاوەی وتار: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • نووسەر: د. ڕەحیم سورخی

  • وەرگێڕ:

  • ڕێکەوت: ٨ی پووشپەری ٢٧٢٥ی کوردی

  • ئەنستیتۆی: ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • Copyright: © 2025 by TISHK Center for Kurdistan Studies is licensed under CC BY-NC 4.0

لێکەوتەکانی گوتنی ڕێژەییانە(مۆدالیتی)ی ئاژانسی وزەی ناوکی نێودەوڵەتی  بۆ ئێران

لە گوتاری سیاسی  و میدیاییدا، هێندێکجار گوتنی ڕێژەییانە(مۆداڵیتی) کە لە نێوان دڵنیایی و نادڵنیاییدا دەردەبردرێت کە تێیدا بارودۆخێک  یان ڕوودانی شتێک وەک ئەگەر(ممکن)، شیمانکراو (محتمل) و پێویست یان لێبڕاو (قطعی) وەسف دەکرێت، لەوانەیە سەرنجێکی ئەوتۆیان پێنەدرێت، بەڵام لێکەوتەکانی ئەم جۆر گوتنانە لە بەستێنی تایبەت و دیاریکراودا لەوانەیە لەو گوتنانە قورستر بێت کە وەک ڕاستی ڕادەگەیەنرێن. بەکورتی، گوتنە ڕێژەییەکان ئامرازێکی بەهێزن بۆ شێوە پێدان بەوەی کە چۆن بەردەنگەکان پەیامە سیاسییەکان وەردەگرن و لێیان تێدەگەن و هەروەها پەیامەکان چۆن کاریگەرییان لەسەر بیروڕای گشتی دەبێت. نموونەیەکی ئەو شێوە دەربڕینانە لێدوانەکانی ڕافایێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی ناوەکیی نێودەوڵەتییە لەسەر پرۆژەی ناوەکیی ئێران.

گرۆسی لە نوێترین چاوپێکەتنی لەگەڵ سی. بی.ئێسدا دەلێت:”: «دامەزراوەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان بە بەر بڵاوی وێران کراون، بەڵام بەشێک لە ژێرخانەکان هێشتا ماون. ئەم پاشەکشەیە زۆر گرنگە، بەڵام نابێت پێمنانوابێت هەموو شت لەناوچووە”. هەروەها سەبارەت بەو ٤٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمە پیتێندراوە دەڵێت: “نازانین چییان لێهاتووە. بەشێکی لەوانەیە لە ناوچوو بن، بەڵام شیمانە دەکرێت بەشێکی گوازرابێتەوە. ئەم یۆرانیۆمە ئەگەر بگاتە پیتاندنی ٩٠٪، بەسە بۆ دروستکردنیدە چەکی ناوکی”.

سەرنجێکی ئەو گوتنانەی گرۆسی بدەین، ئەوبەشەی پێش “بەڵام”، گوتراون، ئەرێنین و ئەوەی پاش “بەڵام”ەکە نەرێنین و واتای گوتنەکە پێچەوانە دەکەنەوە. بەتایبەتی، ئەوەش بە بەکارهێنانی “لەوانەیە”، “ئەگەر” و “شیمانە دەکرێت” جەخت لەسەر زەقکردنەوەی هەمان “گومان”ەکەی پێش ١٣ی جون لە ئێران دەکەنەوە.

لە ڕستەی یەکەمدا بە بەربڵاوی وێران کران(جۆرێک لە دڵنیایی تێدایە لە لەبەر لێدانی بەربڵاو وێران کراوە)، ئەمە بەشێکە لە ڕستەکە کە هەم ترامپ و کۆشکی سپی و هەم ئێرانییەکانیش پێیان خۆشە و پشتڕاستکردنەوەی گوتنەکانی ئەوانیشە کە وەک ڕاستی ڕایانگەیاندووە. ئەو بەشەی ڕستەکە کە لەدوایەدا بە “بەڵام” دەست پێدەکات، گرنگترە، چونکە واتاکە ئەمجار بە لایە نەخوازراوەکەی ئێران و ترامپەوە پێچەوانە دەکاتەوە. گرنگیی ئەم بەشە لەوەدایە، کە گرۆسی، بەرپرسیارێتییەکی یاسایی نێودەوڵەتی هەیە، و ئاژانس ئەمجار دەبێت بتوانێت “ڕاستیی بوون و نەبوونەکە تاقی بکاتەوە کە کاری پسپۆران و شارازایانی تەکنیکییە و لەدەسەڵاتی ترامپیشدا نییە. لێرەدا، ئاژانس گومان دەخاتە سەر گوتنەکانی ترامپ و نادڵنیایی و گومانە پێشوەختەکەی کۆمەڵگای جیهانی لە ئێرانی هەبوو، بە هێز دەکاتەوە کە دەڵێت:” بەڵام نابێت پێمنانوابێت هەموو شت لەناوچووە”. بەشی سەرەکیی گوتنەکەی دەربڕی “نادڵنیایی”یەکی جەختکراوە لە دووی یەک کە بە دەربڕینی دەستەواژە ڕێژەییەکانی وەک نازانین چی لێهاتووە(نادڵنیایی)، لەوانەیە لەناوچوو بێت، شیمانە دەکرێت گوازرابێتەوە و “ئەگەر” بگاتە پیتاندنی ٩٠٪ دەچەکی ناوەکی پێ دروست دەکرێت،  جەخت لەسەرگەیاندنی نیگەرانییەکانی جیهان لە پرۆژە ناوکییەکەی ئێران دەکاتەوە. 

ئەم لێدوانانەی گرۆسی لە پاش ئەوە دێت کە کاربەدەستانی ئێرانی ئەویان بە سیخوڕی ئیسرائیل ناوبردبوو و تەنانەت لە ڕۆژنامەی کەیهانی سەربە خامنەییدا هەڕەشەی کوشتن و ئێعدامیشان کردبوو. هەڵوێستەکانی ڕافایێل گرۆسی،  سەرۆکی بریکاری وزەی ناوەکیی نێودەوڵەتی ئێرانییەکانی تووشی کاردانەوەی هەڵەشەییانە کردووە. وا دیارە ئەمریکاییەکانیشی تووڕەکردووە. مایکل رۆبیۆ، وەزیری دەرەوی ئەمریکا لە سەر هەڕەشەکانی ئێران لە گرۆسی هاتە جواب و گوتی : “ئەو هەڕەشانە دەبێت مەحکوم بکرێن”.

نوێنەری ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  دەقاودەق ئاماژەی بە قسەکانی خامنەیی دەکرد کە چۆن بانگەشەی ‘لەناوبردنی ئیسرائیلی کردووە”. ئێستا، لە دۆخێکدا کە ناچار بوون پاش سازانێکی شانۆیی تەنزی ئاگربەسێک بکەن، هەڕەشەکانیان لە ترامپ و ناتانیاهۆش دەستی پێکردووەتەوە. ڕۆژنامەی کەیهان لە سەردێڕی لاپەڕەی یەکەمی خۆی (نەتەوەی ئیمام حوسێن: ترامپ و نەتانیاهوو دەبێت لەناو بچن)دا ئەم هەڵوێستە شەڕ خوڵقێنەی دووبارە کردووەتەوە. ئەم هەموو دەنگ و ئاوازە جۆراوجۆر و دژ بەیەکەی سازان-نەسازان و  نەشەڕ نەئاشتییەی لە ئێرانەوە دێت، کرچی دۆخی ئاگربەسەکە بەرەو چڕژان دەگەیەنێت و پێدەچێت دەنگی شەڕ بێدەنگیی ئاگربەسەکە بشکێنێت.

بە کورتی، زۆرجار کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ ڕازیکردنی بەردەنگەکانیان بە گەیاندنی هەستی دەسەڵات، دڵنیایی، شیمانەیی، لێبڕاوی یان گۆڕینی بەرپرسیارێتی بە شێوەیەکی ورد و هەستپێنەکراو بە شێوەیەکی ستراتیژی ڕێژەیەتی (modality) بەکار دەهێنن. بۆ نموونە، گرۆسی زۆر بە زەریفی بەرپرسیارێتیی دۆخی ئەو شەڕە کە ئێران ڕووبەڕووی ئەوی کردووەتەوە، و بەڕاشکای لە ڕێی وەزیری دەرەوە و میدیای دەوڵەتی ڕایاگەیاندووە،  خستوویەتەوە ئەستۆی ئێران خۆی و ئەمجار گومانەکەی لەسەر قورستریش کردوون، کە لە دۆخی لاوازیدا ڕێ لە چوونی پشکنەرانی ئاژانس دەگرن تا ڕاستییەکانیان لێ بشارنەوە و ئەمەش وا دەکات فشارەکان و تەنانەت هێڕشەکان بۆ سەر ئێرانیش  دەست پێبکەنەوە.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

Nothing Found

  • وتاری "لە دووهەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی"دا: سزادانی توندوتیژانەی گشتگیر و خۆڕاگریی دیکتاتۆڕانە لە ئێران" لە لایەن د. ئالان حەسەنیان، مامۆستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئێکزێتری بریتانیا نووسراوە

لە دووهەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی “ژن، ژیان، ئازادی”دا: سزادانی توندوتیژانەی گشتگیر و خۆڕاگریی دیکتاتۆڕانە لە ئێران

وتار لە دووهەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی"دا: سزادانی توندوتیژانەی گشتگیر و خۆڕاگریی دیکتاتۆڕانە لە ئێران  بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی DOI [...]

  • ئاڵۆزییە نەناسراوەکانی کۆچبەری

ئاڵۆزییە نەناسراوەکانی کۆچبەری

حەسەن قارەمانی، ماستەری باڵای ئابووری نەتەوەیی پێشەکی کۆچبەران هێزێکی دینامیکی و وزەبەخشن کە نەک تەنها سنوورە جوگرافییەکان دەبڕن، بەڵکوو مۆزائیکێکی دەوڵەمەندی کولتوور و نەریت و بەهرە لەگەڵ خۆیان دەهێنن. هاتنی ئەوان نەک [...]

  • ئایا خانەقای شێخ ئازاد دەتوانێت ببێتە " خانەقای ڕێبازی ئازادی"؟

ئایا خانەقای شێخ ئازاد دەتوانێت ببێتە ” خانەقای ڕێبازی ئازادی”؟

چەن سەرنجێک لەسەر تیرۆری شێخ ئازاد و ڕووداوەکانی دواییی نووسەر: مەلا رەئووف ساردەکوێستان ڕووداوی نائاساییی تیرۆری شێخ ئازاد و دوو هەواڵەکەی، دەنگدانەوەیەکی یەکجار زۆری لە کوردستاندا هەبووە، بە شێوەیەک کە بیروبۆچوون و شیکاری و گومانی [...]

  • چەواشەکردنی ئایینی یاری

چەواشەکردنی ئایینی یاری

سارۆ خوسرەوی  ئایینی یاری، سەرباری هەندێک پەسنی هاوبەشی لە بواری خوداناسی و میتۆلۆژییەوە لەگەڵ ئایینەکانی تر، لە گەوهەر و نێوەڕۆکدا، ئایینێکی جیاوازە و خاوەن ڕێباز و یاسا و ڕیسای تایبەت بە خۆیەتی. جیاوازیی بنەڕەتیی ئایینی [...]

  • ساماندهی NGOهای زیست‌محیطی ‎در کردستان

ساماندهی NGOهای زیست‌محیطی ‎در کوردستان

داود رسولی، عضو هیات علمی مرکز مطالعات کوردستان-تیشک و دکترای تخصصی حفاظت آب و خاک   دیباچه همکاری بین سازمان‌های غیردولتی (NGO) زیست‌محیطی در کردستان برای رسیدگی موثرتر به چالش‌های زیست‌محیطی ‏بسیار مهم است. در [...]