گۆڤاری تیشک ژمارە ٧١
نوێترین لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە نەوەی Z
لە ماڵپەڕی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بڵاوکراوەتەوە: 17.02.2025
مەتین، شاهۆ (٢٠٢٥): نوێترین لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە نەوەی Z . گۆڤاری تیشک، ٢٦، ٧١، ل. ٢٢٣–٢١٠. https://doi.org/10.69939/TISHK0071
DOI 10.69939/TISHK0071
پێشەکی
نەوەی نوێ دەیەوێت بژیی، تەنانەت ئامرازەکانی شەڕکردنیشی دوگمەی تاچن. لە بنەڕەتدا هیچ توندوتیژیییەکیان تێدا نییە و لە سۆشیال میدیادا باسی خۆشی، ئازار و ،،، هتد دەکەن.ئەم نەوەیە دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا دروست بکەن، پێکەوە بژین و لەگەڵ یەکتر هەڵبکەن. لەم ڕوانگەیەوە خاڵێکی گرنگە کە نەوەی نوێ هەوڵی نەهێشتنی ئەوانی تر نادات و بەدوای پێکەوەژیاندا دەگەڕێت. بەڵام نەوەی پێشوو بەدوای لەناوبردنیدا دەگەڕێت و لە بنەڕەتدا ئەوی تر قبوڵ ناکات. خاڵی بنەڕەتی ئەوەیە کە دامەزراوەی بنەماڵەی پاوانخواز لە ئێران سەرەڕای بوونی بنەماڵەی ئەتۆمی، نەگۆڕاوە بۆ بنەماڵەیەکی مەدەنی و ئێران تا ئێستاش خاوەنی بنەماڵەیەکی مەدەنی نییە و گۆڕانێکی زۆر سەیر و بێوێنەی لە ئەرکەکانیش لە ئێراندا ڕووی داوە و ئەویش ئەوەیە کە ئەرکەکانی حکومەت و دامەزراوەی بنەماڵە گۆڕاون، واتە دابینکردنی هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی کە دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە حکومەت پێویستە دابینکردنی بۆ دامەزراوەی خێزان گۆڕاوە کەوتۆتە سەر شانی دامەزراوەی خێزان و, حکومەت ئەرکەکانی دامەزراوەی خێزانەکەی لە ئەستۆ گرتووە (وەک پرسی ئامۆژگاریکردنی منداڵانی خێزان بۆ پۆشینی حیجاب). هەروەها جەخت لەوە دەکەینەوە کە “ئەگەر ئەوان (نەوەی Z) گرینگیان پێ نەدرێت، دایک و باوک دۆڕاون و بە واتایەکی تر لەناو دەچن”. نەوەی z دەڵێن : بە مردنی ئەوان کێشەکە چارە دەبێت و ڕزگارمان دەبێت . بۆ ئەوەی لە دۆخێکی لەو شێوەیە ڕزگارمان بێت، زۆر گرنگە کۆمەڵایەتیبوون پێچەوانە بکرێتەوە و نەوەی دایک و باوک بەهێز بکرێت”. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە دیالۆگی نێوان نەوەکان بەتایبەت لەگەڵ نەوەی Z بە چارەسەرێکی بنەڕەتی و پێشەکی بۆ گەشەسەندنی وڵات دابنرێت.
گرفتی نەوەی Z لە خێزان و گفتوگۆی تیۆری سەبارەت بەم بابەتە
سەرەتا ئاماژە بە کێشەکانی نەوەی z لە خێزاندا دەکەین کە خێزان وەک ناوەندێک کە لە کۆمەڵگای ئێراندا هێشتا دەتوانرێت حسابی بۆ بکرێت، زۆربەی دامەزراوە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای ئێران ڕووخاون. بەڵام هێشتا دەتوانین هیوا بە دامەزراوەی بنەماڵەیی بخوازین و پلانی بۆ دابنێین، هەروەها هیواخوازی گۆڕانکاری لە دامەزراوەی بنەماڵەیی لە کۆمەڵگای ئێراندا هێشتا چاوەڕوانییەکی ژیرانەیە. هەرچەندە ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبێتەوە و پێویستە ئەوەمان لەبیر بێت کە دامەزراوەی بنەماڵە هێشتا گرنگترین ناوەندە کە گۆڕانکاریی نەوەکانی تێدا ڕوودەدات و ئاماژە بە تیۆری مارگرێت مید و مانهایم دەکەین سەبارەت بە بناغەکانی توێژینەوەی نوێیەکان و وەک ناونیشانی تیۆری خوێندنەکە و “یەکێک لەو توێژەرە کەمانەی کە بە شێوەیەکی سیستماتیکی لە جیهاندا کاریان لە توێژینەوە لەسەر نەوەکان کردووە، خاتوون مارگریت مید و بەڕێز مانهایم ـ ن،کە بناغەکانی توێژینەوەی نەوەکانیان لە جیهاندا دامەزراند. مارگریت مید پێی وایە ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە پەرەسەندنی مێژووییی خۆیاندا ڕووبەڕووی چەندین گۆڕانکاریی خێرای میدیایی، مێژوویی و تەکنەلۆژی دەبنەوە، توانای دروستکردنی بۆشایی کۆمەڵایەتیی زیاتریان هەیە. بۆیە ئەم بۆشاییانە گرنگن چونکە گۆڕانکاریی پرۆسە بەردەوام و خاوەکانیان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەبێت و پێی وایە کە دەبێتە هۆی بۆشایی ئەزموون و کولتوور. ئەو باسەی کە لە کۆمەڵگای ئێمەدا لەنێوان نەوەی سیاسی و نەوەی هەشتاکان و نەوەی z زۆر بە ئاشکرا بوونی هەیە.
بۆیە بەپشتبەستن بە پێداچوونەوە بە حوکمڕانی لە ئێران و بە پشتبەستن بە تیۆری مید، وا گریمانە دەکەین : ئەگەر لە چوار دەیەی ڕابردوودا بە پشتبەستن بە چوارچێوەی تیۆری مارگرێت مید پێداچوونەوە بە ئێراندا بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە حوکمڕانی، پێکهاتەی سیاسی و گوتارەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. کۆمەڵگای ئێران شەڕێکی هەشت ساڵە ئەزموون دەکات، دواتر پلانی مۆدێرنیزاسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دواتر گەشەسەندنی شارنشینی، کۆچی مێشک، گۆڕانکاری لە پەرەپێدانی پەروەردەی فەرمی لە ئێراندا ڕوو دەدات، کە لەسەر بنەمای کچان و کوڕان بە شێوەیەکی بەرفراوان پەروەردە دەکرێن و یەکێک لە هەڕەشەکانی حوکمڕانی ئێستان.
پەرەسەندنی بنەماڵەی ناوەکی لە فۆرمی ناتەواوی خۆیدایە و سەرهەڵدانی گوتاری سیاسی لە کایەی سیاسیدا، زیادبوونی بەکارهێنانی کولتووری میدیایی لە کایەی کۆمەڵایەتی ئێران، زیادبوونی دزەکردن ڕێژەی میدیای نێودەوڵەتی و سەرهەڵدان و پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت و پەیوەندیی نوێ و سۆشیال میدیا بوونەتە گرفت لە بەردەم دەسەڵات. هەر بۆیە لە ڕاستیدا ئەگەر بەپشتبەستن بە دیدگای مید باس بکەین، کۆمەڵگای ئێران تەنیا لە ماوەی چوار دەیەدا هەموو ئەم پێشهاتانەی بەخۆیەوە بینیوە و ئەم پێشهاتە خێرا مێژوویی ، کۆمەڵایەتی، میدیایی و تەکنەلۆژییانە وایکردووە کۆمەڵگای ئێران ئامادە بێت بۆ کەلێنەکان، لەوانەش کەلێنی نەوەکان. جگە لەوەش پێویستە ئاماژە بە پێشهاتەکانی ناو میدیا بکەین کە زۆر تایبەتە، هەرچەندە ئەمە ئەزموونی ڕۆژئاوایە، بەڵام دەکرێت ئەو ئەزمونە بۆ ئێرانیش درێژ بکرێتەوە، کە نەوەکان تا ئێستاش لە چ جۆرە میدیایەک ئامادەن و لە کۆمەڵگاکەماندا چۆن بەکاریان هێناوە”.
بەپێی بەکارهێنانی میدیا، نەوەی جیاواز بەرهەم هاتووە، لەوانە: نەوەی شەڕی میدیای باڵادەستی، نەوەی جەنگ لە جەنگی جیهانی دووهمدا لە کۆمەڵگەی ڕۆژئاوادا کە ڕۆژنامەگەری و ڕادیۆ بوو. ئەو کۆمەڵگایەی بەهۆی شەڕەوە زیانی پێگەیشتووە، کە لە ڕاستیدا بە نەوەی خۆنەویست و گونجان و بێدەنگ ناودەبرێن، لە ساڵی ١٣٢٠ تا ١٣٣٠ لەدایک دەبن. نەوەی دەیڤید بوومەرز یا نەوەی منداڵان، نەوەی گونجاوەکانن.
نەوەی y
لە نەوەی y ، میدیای سەرەکی بریتین لە تەلەفزیۆنی مانگی دەستکرد و تەکنەلۆژیای پەیوەندی و زانیاری، پاشان میدیای جۆراوجۆری WEB 1 کە ئێمەش ئەزموونمان کردووە. کە ئەوانە دەگرێتەوە کە لەنێوان ساڵانی ١٣٧٠ و ١٣٨٠ لەدایکبوون دەگرێتەوە
نەوەی Z
نەوەی Z کە باسی سەرەکییە، پێی دەوترێت ، نەوەی دیجیتاڵ و یەک لەوانە ئەوانەن کە لەنێوان ساڵانی ١٣٨٥ بۆ ١٣٩٥ لەدایک بوون. ئەمانە لە قۆناغێکدا لەدایک بوون و پێگەیشتن کە لوتکەی گەشەسەندنی میدیای مۆبایل و میدیای کەسی و مالتیمیدیایە و شایەتحاڵی سەرهەڵدان و خۆجێیکردنی وێب ٢ و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵین.
نەوەی ئەلفا
بەڵام لە نەوەی ئەلفادا کە لە ساڵی ١٣٩٠تا ١٤٠٣ لەخۆدەگرێت، بە جۆرێک منداڵانی نەوەی هەزار ساڵە و هەروەها نەوەی خەڵکی ڕەسەنی دیجیتاڵی لەدایکبوون و ژیان و کارکردن و کات بەسەربردن و بەگشتی جیهانەکەیان دیجیتاڵییە. بە واتایەکی تر له دیجیتاڵ میدیا پەیوەندی دروست دەکەن و لە سۆشیال میدیادا دەژین و کۆڕێک پێک دەهێنن و کارگێڕی دەکەن و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن و لە ڕاستیدا دەژین. وە ئەمە جیاوازی نێوان ژیان لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیان لە جیهانی ئۆفلایندایە”.کە خاڵێکی گرنگە ئێمە لە سیستەمی سیاسی و سیستەمی بنەماڵەی خۆماندا زانیاری و شارەزاییمان لە جیهانە دیجیتاڵییەکان هەبێت. تا چەند پەیوەندیمان لەگەڵ پرۆسەکەدا هەیە، و ئەو کارلێکانەی لەوێدا ڕوودەدەن، و لەگەڵ دروستکردنی بەها لە جیهانی دیجیتاڵیدا؟ زۆربەی ئەو لێکۆڵینەوەیانەی کە لەم بوارەدا لە ئێران ئەنجام دراون کەمتر بووە بە ڕوانگەیەکی پەیوەندیدار لە لێکۆڵینەوەکە و سەرنج دەخەینە سەر ڕەهەندەکانی پەیوەندیکردنی پرسی نەوەکان و ئەو تەحەددایانەی گفتوگۆ و کارلێککردن کە پێکەوە هــەیـــانە، و چـــــۆن دەتوانرێت ئەم بۆشایییەی پەیوەندیکردن و ئەو پشێوییەی کە لە بۆشایی گفتوگۆدا دروستبووە، چارەسەر بکرێت.
توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ١٣٩٨ لەنێوان خوێندکارانی ئامادەیی بۆ کچان و کوڕان لە تاران ئەنجام دراوە دەرکەوت کە – دایک و باوک و منداڵان کەمتر کات و وزە بەسەر دەبەن بۆ پەیوەندی زارەکی، گفتوگۆی درێژ و هاوسۆزی، قبوڵکردن و ڕێزگرتن لە کەسانی دیکە بە ئامانجی هاوبەشکردنی بیروڕای گشتی و ئاڵوگۆڕی بیروباوەڕ و بەهاکان، و هەست و حەزەکان و ئاواتەکان. ئەگەر گفتوگۆیەکی کورتیش دروست بێت، لایەنی دیالۆگ و گوێگرتنی نییە و بەرەو دەمەقاڵە، و گرژی و ململانێ دەڕوات و هەر بۆیە منداڵان کەمتر چێژ لە قسەکردن لەگەڵ دایک و باوکیان وەردەگرن.
ئەم توێژەرە نوێیە نیشانی دا کە لە ئەنجامی ڕاپرسییەک دەریخستوە کە گفتوگۆی نێوان ئەندامانی خێزان لە ٢ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا لە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر بۆ ٢٠ خولەک لەم ساڵدا کەمی کردووە. لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر دەریدەخەن کەلێنی سۆزداری نێوان نەوەکان واتە نەوەی دایک و باوک و منداڵ و گونجانی نێوانیان کەمبووەتەوە. تەنانەت بۆتە هۆی توندوتیژی زارەکی و جەستەیی وەک کوشتنی منداڵان. لە هەواڵەکاندا باس لەوە کرا کە ساڵانە بە تێکڕا ٧٥ حاڵەتی کوشتنی کۆرپە ڕوودەدات. تێکچوونێکی پەیوەندی نێوان نەوەکانە کە ئەم جۆرە ڕووداوانە ڕوودەدەن، ئەم ئەنجامانە نیشان دەدەن کە پەیوەندی نێوان نەوەکان لە بنەماڵەی ئێراندا تێکچووە. ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە، هۆکارە کاریگەرەکان لە دروستکردن و ڕێگریکردن لە گفتوگۆ و کارلێکی ئەرێنی لەنێوان دایک و باوک و منداڵدا چین؟
دەرئەنجامی ئەم دیاردەیە چییە؟
“پێناسەی بوبەر بۆ دیالۆگ” بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی سەرەوە ئەوەیە کە بۆ بوبەر دیالۆگ ڕێگایەکە بۆ دۆزینەوەی ئەویتر، نەک شیکردنەوە و گۆڕینی ئەویتر. ئێمە دیالۆگ بەکار دەهێنین بۆ گۆڕینی ئەویتر. ئێمە هەمیشە وەک مشتومڕێک سەیری دیالۆگ دەکەین. لە مشتومڕدا هەمیشە دەمانەوێت لایەنی بەرامبەر بدۆڕێت. دیالۆگ و گفتوگۆ لە مانای بوبەردا کە لێرەدا دەیخەمە ڕوو، لە دەرەوەی ئەو مانا و پێناسەیەدایە. دیالۆگ ئامرازێک یان ستراتیژێکە بۆ دۆزینەوەی ئەویتر و نەگۆڕینی ئەویتر.
لە گفتوگۆکانماندا هەوڵی سەرکۆنەکردن و پێشوەختەیی و حوکمدانی یەکتر دەدەین، ئەو کەسە وەک خۆی لە دۆخی خۆیدا قبووڵ ناکەین، بەڵکوو دەمانەوێت بیکەینە هیی خۆمان. لایەنی بەرانبەر دەتوانێت منداڵێک بێت، هاوکارێک، هاوسەرێک، خوێندکارێک، یان هێزێکی سیاسی لەبەردەمماندا بێت.» هەرچەند لە ڕاستیدا پێشمەرجی گفتوگۆ قبووڵکردنی ئەویترە بە هەموو جیاوازی و ناکۆکییەکان. دیالۆگ واتە داننان بە لایەنی بەرانبەردا بەبێ گوێدانە ڕەگەز، چین و هەموو ئەو شتانەی کە سەر بە لایەنی بەرانبەرە. مارتن بوبەر لە کتێبی “من و تۆ”دا دەڵێت؛ کاتێک گارسۆنەکە دێتە لات و دەتەوێت فەرمانی پێ بکەیت، زۆر جار وەک مرۆڤێک سەیری گارسۆنەکە ناکەیت، ئیدی تیپێکی پێ دەدەیت و ئەویش دەڕوات. لە ڕاستیدا ئەو ئۆبژە و ئامرازێکە کە پێویستە بۆت بەدی بهێنێت. بۆیە لە کارلێکەکانی نێوان نەوەکاندا ئێمە ڕوانگەیەکی هاوشێوەی ئۆبژێکتمان هەیە بۆ مرۆڤەکان نەک ڕوانگەیەکی هاوشێوەی مرۆڤ. بوبەر دەڵێ هەموو مرۆڤێک مرۆڤێکی ڕەسەنە و تاکایەتییەکی تایبەتی هەیە؛ لە دیالۆگدا پێویستە ئەو تایبەتمەندییە و ئەو تاکایەتییە لەبەرچاو بگیرێت. ڕێز لەو کەسە بگرە و بەو پێیە قسەی لەگەڵ بکە نەک ئەوەی هەوڵی گۆڕینی و ڕێنماییکردنی بۆ ڕێگا ڕاستەکەم بدەی. یەکێک لە هەڕەشە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگا ئەوەیە کە دەمانەوێت هەموو شتێک بگۆڕین و با منداڵەکان هەمان ڕێگا بگرنەبەر کە ئێمە پەیڕەوی لێ دەکەین”.
گۆڕینی ئەرکەکانی حکومەت و خێزان وەک بەربەست لەبەردەم گفتوگۆ
چوار میحوەر یان بەربەستی بەردەم دیالۆگ لەنێوان خێزان و نەوەی Z کە بریتین لە:
- یەکێکیان بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی و ئابووریی خێزانە. بنەماڵەی ئێرانی کەوتۆتە ژێر کاریگەریی پرسە ئابووریییەکان و زۆرترین دامەزراندنی دایکان و باوکان، چەندایەتی و چۆنایەتیی دەرفەتی دیالۆگ کەم بووەتەوە، کاریگەری ئابووری لەسەر کارلێکەکانی نێوان نەوەکان کەمتر گرنگی پێ دراوە.
دایک و باوک، چ تاک و چ دووانە، کەمتر دەرفەتیان هەیە بۆ قسەکردن لەگەڵ منداڵەکانیان و نەوەی نوێ. هۆکارە جۆراوجۆرەکانیشی ئەوەیە کە بنەماڵەی ئێرانی بارگرانی قورسی ناکارامەیی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی وەک دامەزراوە سیاسییەکان، دامەزراوە ئابووریییەکان، دامەزراوەکانی قوتابخانە و… هتدیان لە ئەستۆ گرتووە. حکومەت چی دەکات؟ خۆی بە حیجاب و کۆمەڵایەتیکردنەوە دەلکێنیت، دەڵێت نوێژ بکە، حکومەت لە ڕاستیدا کاری خێزان دەکات و خێزانیش کاری حکومەت دەکات. خێزان بیر لە دامەزراندن و ئابووری و هەموو ئەو شتانە دەکاتەوە کە دامەزراوە کۆمەڵایەتییە مۆدێرنەکان دەبێ بیکەن؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ ئامادەکارییەکی بۆ نییە. لە بنەڕەتدا خێزان ئامادە نییە ئەو جۆرە بەرپرسیارێتییانە قبووڵ بکات.
ئەگەر خێزان منداڵەکەی نەنێرێت بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتن، ئایا دامەزراوەی قوتابخانە دەتوانێت منداڵەکەیان پەروەردە بکات بۆ ئەوەی نوخبە و کارامە و هاوڵاتییەکی بەسوود و خوازراو بێت؟ هەرگیز. سەرەڕای ئەم بارگرانییە قورسە، هێشتا دامەزراوەی بنەماڵە پارێزراوە. کێشەکانی کۆمەڵگا لە دیواری خێزانەوە دێت و دەچنە ناو خێزان و بناغەکانی بنەماڵە تێک دەدەن. باوکێک کە لە کارەکەی دوور خراوەتەوە و بێکارە، لەناو ماڵدا، هەموو شتێک تێک دەدات و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە دامەزراوەی ئابووری ناکارامەیە. هەروەها فاکتەری زۆر گرینگ هەیە لە گفتوگۆی نێوان نەوەکاندا، وا نییە کە لێهاتوویی گفتوگۆ یان ئامۆژگاری بۆ ڕێزگرتن لە یەکتر چارەسەری هەموو کێشەکان بێت و ئەمانە بە تەنیا بەس نین. لە ڕاستیدا دایک و باوک لە خەباتدان بۆ قەرەبووکردنەوەی بێکاریگەریی دامەزراوەکانی دەرەوەی خێزان و بەتایبەتی حکومەت. چونکە دەرفەتەکان زۆر نایەکسانن. بۆنموونە، سیستەمی کرێچی هەموو دەرفەتەکان دەدزێت.
- هۆکارێکی تری ئەوەیە کە دایک و باوک و منداڵ کاتی پشوودانی خێزانی هاوبەشیان نییە. لە سەردەمی نوێدا خێزانەکە هیچ پلانێکی بۆ کات بەسەربردن نییە. بۆیە کات بەسەربردنی کەسی ئاڕاستەکراوی میدیایی بۆ هەردوو دایک و باوک و منداڵ پەرەی پێدراوە. ماڵیکردن و بەسەربردنی کاتەکانی پشوو بە شێوەیەک پاسیڤ بووەتەوە و لە شێوازی ژیانی ئێرانی بە سیمایەک زاڵە کە هیچ دیالۆگێکی تێدا نییە.
بەگشتی ئەو کەسانەی کە مۆبایل یان کات بەسەربردنی میدیایی بەکاردەهێنن، گۆشەگیری لە گۆشەیەکدا هەڵدەبژێرن و کاری خۆیان ئەنجام دەدەن. بەرنامەکانی کات بەسەربردن لە وڵاتە سەرکەوتووەکاندا بەرنامەی پیرۆزن، ئەگەر کەسێک توانیی، سەفەر دەکات. لە کاتێکدا ئێمە لە ئێران لە بنەڕەتدا پلانی سەفەرمان نییە، گەشتەکان زۆر پلانیان بۆ دانەنراوە. بەزۆری ئیمپرۆڤیزە و هەستیارە. یان لە کاتی سەفەرەکاندا، بەزۆری ئەوەندە منداڵەکان تاوانبار دەکەین یان ئاگاداری دەکەینەوە کە چێژ لە بوون لەگەڵ ئێمە وەرناگرن.
- فاکتەرێکی تر، لە دەستدانی دەسەڵاتی دایک و باوکایەتییە لەبەر دوو هۆکار: یەکێکیان بەسەرچوونی زانست و ئەزموون و زانیاریی نەوەی دایک و باوکە لەلایەن منداڵەکانەوە. بۆیە لەژێر کاریگەریی ئەو سەرچاوە جۆراوجۆرانەی زانیاری کە هەیانە لە لایەکی ترەوە، دایکان و باوکان خۆیان هەست دەکەن کە زانیارییەکانیان کۆنە و ئیتر ناتوانرێت هاوبەشی بکەن، بێگومان ئەمە هەڵەیە و هەردوو ئەم کاردانەوەش بەهۆی تێنەگەیشتن و نەبوونی دەرفەتی دیالۆگەوەیە.
- دایک و باوک ڕۆڵی خۆیان تەنها وەک جزدانێک دەبینن. زۆرێک پێیان وایە کە پارەیەکی باش بەدەست دەهێنن بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بنێرن بۆ باشترین پۆلەکانی ڕاهێنانی کارامەیی، وەک پۆلەکانی مۆسیقا و هونەر، قوتابخانەی قورئان، قوتابخانەی وەرزشی. بێگومان ئەم پرسانە بەشێکن لە پرسە بنەڕەتییەکانی شارە گەورەکان و بە واتایەکی تر خێزان بەبێ مەبەست خۆی لە وەرچەرخانێکی مێژووییدا دەبینیتەوە، کە کارەکانی دامەزراوەی پەروەردە و دامەزراوەی ئابووری و ،،،هتد ئەنجام دەدات.
چاوەڕوانی منداڵەکان لە خێزانەکە زۆر بەرز بووەتەوە، ئەگەر بگوترێ کە داواکارییەکانیان لە خێزان زۆرە و خۆنمایشکردنن، ئەمەش بەهۆی ناکارایی دامەزراوەکانی دەرەوەی خێزانەوەیە، بە واتایەکی تر هەموو پرسەکانی بنەماڵە تێکچووە بەڵام حکومەت چی دەڵێت: حیجابەکەت چاک بکە.
بەگشتی حکومەتە ئایدیۆلۆژییەکان لە دوو سێ مۆدێلی پراکتیکی زیاتریان نییە؛ “چاکە و خراپە ـ ئەرێنی، نەرێنی ـ سەد و سفر”. هەموو شتێک بەم شێوەیە دەبینن. لە نێوان شتەکانی تردا دەڵێن دایک و باوک چاکەی ڕەهایە، دەبێت گوێڕایەڵی ئەوان بیت. تێناگات کە خێزانی مۆدێرن کێشەی مۆدێرنیان هەیە کە دایک و باوک ناتوانن چارەسەری بکەن.
هۆکارەکانی ڕێبازی تاکڕەوانە و توندوتیژی لە نەوەکاندا، لەوانەش نەوەی z
نەوەی z و پێش ئەوە شێوازێکی ژیانی تاکڕەوانەیان هەیە بۆچی؟ چونکە لە خێزانێکی پاوانخوازدا گەورە بوون. بانگەشەی ئەوە دەکەن و دروشم دەڵێن کە دیموکراتین، بەڵام بە کردەوە ئەمە وا نییە. لە هەمان کاتدا دەسەڵات دەرفەتی سنووردار بۆ نەوەی نوێش لەبەرچاو دەگرێت و هێشتا لە بنەماڵەی ئێراندا هیچ پەیوەندییەکی ئاسۆیی بە مانای ڕاستەقینە نییە. سیستەمی ڕێکخراوەیی و پلەبەندیی ڕاست هێشتا زاڵە، دایک و باوک هێشتا یەکەم و کۆتا وشەیان هەیە. لە پەیوەندییە ڕاستەکاندا تەنها خاڵەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن. بە واتایەکی تر دانوستاندن یەکسانە بە ئاڵوگۆڕی خاڵەکان.
منداڵان بەزۆری کەم دەبنەوە چونکە ئاسۆیەک نییە بیبەخشن، دایک و باوک دەڵێن پارە و خەرجییەکان دابین دەکەن، هەروەها ئەویش ناچارە لە دۆخێکی سنوورداردا کەم ببێتەوە پەیوەندی هاوسۆزی نێوان دایک و باوک و منداڵ و نەوەکان زیاتر لە قۆناغی سەرەتاییدایە، وردەوردە لەگەڵ گەورەبوونی منداڵان پەیوەندی هاوسۆزی کەم دەبێتەوە و منداڵان کەمتر خۆیان ئاشکرا دەکەن و کەمتر شەفافیەتی ڕەفتار نیشان دەدەن؛ خۆیان دەشارنەوە و ئەمەش گرینگە و هۆکارەکەی ئەوەیە کە پەیوەندیییە هاوسۆزیەکان کەم دەبنەوە یان لە ڕاستیدا دەربڕینی هەستەکان تا تەمەنێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت، پاشان کاتێک منداڵەکان گەورە دەبن، هەمان دەربڕینی هەستەکان دەبێتە تابۆ”. هانا بۆ پەیوەندیی مەجازی دەبەن کە ئەوانیش لە ڕاستیدا و لانیکەم لە ڕەهەندی ئێرانی، بەگشتی پڕن لە توندوتیژی. سەیری تویتەر بکەن پڕە لە جنێودان. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە نەوەی Z هێشتا فێری پەیوەندیکردن نەبووە. ئێمە لە بنەڕەتدا فێری دیالۆگیان ناکەین. دیالۆگ وەک مشتومڕ و گفتوگۆ و گفتوگۆیەکی کازۆئال نییە. لە بنەڕەتدا دیالۆگ بە مانا بوبەرییەکەی، بە واتای دۆزینەوەی یەکێکی تر دێت.
پێویستە هۆشیاریی دایکان و باوکان لەمەڕ گرنگیی دیالۆگ بەرز بکەینەوە و دایک و باوک ئاگاداری سروشت و بنەما و بەها و گرنگی دیالۆگ بن. پێشمەرجی گفتوگۆی دروست ئەوەیە کە قبوڵ بکرێت کە دیالۆگ لە کۆمەڵگەی تەقلیدیدا بوونی نییە هەموو شتێک ڕێکوپێک و لەسەر بنەمای پلەبەندیی نەوەکانە و دیالۆگ لە کۆمەڵگەی مۆدێرن مانای هەیە. بە واتایەکی تر، کارامەییی ژیان لە کۆمەڵگەی مۆدێرن بوونی هەیە، بنەماڵەی ئێرانی هێشتا مۆدێرن نین ـــ کچان کاتێک هاوسەرگیری دەکەن، خانوویەک هەڵدەبژێرن کە نزیک بێت لە ماڵی دایک و باوکیان؛ کەواتە خێزانی ئەتۆمی هێشتا ناتەواوە. بەم مانایە، ئێمە هێشتا لە قۆناغێکی گواستنەوەداین چونکە دەیانەوێت ببنە پەرستار بۆ ئەو نەوانەی کە لەدایک دەبن. چونکە دامەزراوەی پەرستاری بێکاریگەرە و هەر بۆیە ئێمە مامەڵە لەگەڵ خێزانێکی ئەتۆمی مۆدێرن و ناتەواودا دەکەین تەنانەت دوای هاوسەرگیری منداڵەکانیان، دایک و باوکەکان پاڵپشتی ئابوورییان پێ دەکەن بە هۆی ناکارامەییی دامەزراوە کۆمەڵایەتی و مۆدێرنەکانی شار و حکومی. ئەگەر ئەو مۆنۆلۆگ و ئامۆژگاریکردنەی نەوەی تەقلیدی کە پێی وایە ئامۆژگاری زۆر باشە بەڵام نازانێت کە ئامۆژگاریەکە مۆنۆلۆگە.واتە لایەنی بەرامبەر لە هیچ تێ ناگات، تەنها دەبێت قبووڵ بکات ئەوەی من دەیڵێم.»
سەبارەت بە یەکێک لەو بابەتانەی کە نەوەکانی پێشوو بە نەوەی zیشەوە گلەیی لێ دەکەن، دەڵێن کاتێک لە قوتابخانە دێنەوە ماڵەوە، دایک و باوکیان بەردەوام پرسیاری ئەوە دەکەن چی ڕووی داوە و چی ڕووی نەداوە و چی ڕوودەدات؟ جۆرێک لە لێپرسینەوە کە دەبێت منداڵی بنەماڵەکەش وەڵامی بداتەوە، بۆیە ئەم دۆخەی دیالۆگ لە سروشتی لێپرسینەوەدایە. ئێستا دەبێت ڕاپۆرت بدات و بەزۆری ئەرێنییەکان دەڵێت نەک نەرێنییەکان. ئەوەی جێگای سەرنجە، خۆئاشکراکردن هەموو ئەو شتانەن کە لە دەرەوەی خێزان بوون، وەک هاوڕێیان، یان ڕاوێژکاری قوتابخانەکان، یان زۆربەیان ئەو باس و خوازانەی لە دەرەوەی خێزان بوون.
ململانێی نێوان سەقامگیری و ناسەقامگیری
دۆخی بەها جێگیر و ناجێگیرەکانی نێوان بوارە جیاوازەکانی ژیانی بنەماڵەی نەوەی Z، جگە لەو کێشە بابەتییانەی کە لەناو خێزانەکەدا هەبوون، پرسێکی دیکە جیهانبینی و بەها جیاوازەکانی نەوەکانن. تێکچوونی سەرچاوە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووریییە بەرهەمهێنەرەکانی گفتوگۆ، پەیوەندی بە کەمبوونەوەی توانا کارلێکەکانی خێزان و کەمبوونەوەی قەبارەی ڕەهەندی خێزانەوە هەیە کە لەژێر کاریگەریی پێشهاتە مێژوویی و تەکنەلۆژیییەکان لە کۆمەڵگای ئێراندا، سیستەمی بەهاکانی جیهانبینی دوو نەوە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. جیهانی نەریت جیهانی بەها جێگیرەکانە، لە بنەڕەتدا سزا لە فۆرمی تەقلیدی خۆیدا بەهایەکی جێگیر بووە. ئێستا ئەم نەریتە زۆر گۆڕاوە. بەهاکانی نەوەی نوێ ناجێگیرن. ململانێی نێوان سەقامگیری و ناسەقامگیری، لەناو خێزاندا، بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندی و دیالۆگ، ئەمەش بە واتای ململانێی نێوان بەها جێگیرەکان و بەها ناسەقامگیرەکانە.
بەها جێگیرەکان ئایدیاڵن. ئەو کەسانەی بەها جێگیرەکانیان هەیە دەیانەوێت منداڵەکانیان ببنە ئەندازیار یان پزیشک. لەم ڕوانگەیەوە کامڵگەرایی تایبەت لە دایک و باوکدا هەیە”. ئەم کامڵگەراییە ئایدیالیستییە شتێکە کە منداڵان ئامادە نین بەدوایدا بگەڕێن. منداڵ و نەوەیz دەیانەوێت چێژ لەوە وەربگرن کە هەن. ئەوان نایانەوێت پەیڕەوی لە ئایدیاڵە ئایدۆلۆژییەکانی حکومەت بکەن. ئەم تێگەیشتنە زۆر گرنگە. نەوەی پێشوو کە ئێمەش دەگرێتەوە، پێیەک لە نەریت و پێیەک لە جیهانی مۆدێرن، لەم گۆشەنیگایەوە نەوەی X لانیکەم نەوەی ناوەڕاستە لە کۆمەڵگای ئێراندا.
نەوەی کۆتایی نەوەی توندڕەوییە، کە ئامادەیە ژیانی خۆی لە ڕێبازی ئایدیاڵدا بەخت بکات. ئەو نەوەیەی پێش شۆڕش بە گرووپی شۆڕشگێر و سیاسی شەڕیان کردووە، لە قۆناغی جەنگی دوای شۆڕشدا شەڕیان کردووە، ئەوان گیانی خۆیان بەخت دەکەن لە پێناو ئایدیاڵەکانیاندا. ئامرازی شەڕکردنیان دەمانچە و … هتد و، ئامادەیە ژیانی خۆی ببەخشێت بۆ ڕزگارکردنی دۆزی خۆی کە هیچ هەواڵێکی وا لە نەوەی نوێدا نییە.
نەوەی نوێ دەیەوێت بژی، تەنانەت ئامرازەکانی شەڕکردنیشی دوگمەی تاچن. لە بنەڕەتدا هیچ توندوتیژییەکیان تێدا نییە تا ئەو کاتەی وەک گڕکان دەتەقنەوە. تێگەیشتنی نەوەی نوێ زۆر گرنگە، ئەم نەوەیە دەتوانێت کارلێک لەگەڵ یەکتردا بکات، چونکە دەتوانن پێکەوە بژین و تەحامول بە یەکتر بکەن. لەم ڕوانگەیەوە خاڵێکی گرنگە کە نەوەی نوێ هەوڵی نەهێشتنی ئەوانی تر نادات، بەدوای پێکەوەژیاندا دەگەڕێت، نەوەی پێشوو بەدوای لەناوبردنیدا دەگەڕێت و لە بنەڕەتدا ئەوی تر قبووڵ ناکات.»
سەرچاوەکانی کۆمەڵایەتیبوون، جیاواز لە نەوەی پێشوو” لە نەوەی Z
لە نەوەی پێشوودا قوتابخانە و مزگەوت و شارەکان دامەزراوەی کۆمەڵایەتیکردنن، بەڵام نەوە نوێ سەرچاوەی پەیوەندیەکانیان میدیا و چەندین تەکنەلۆژیای تریان هەیە بۆ کۆمەڵایەتیکردن. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش جۆرێک لە گۆڕانکاری لە گروپەکانی ئاماژە پێکراودا ڕوویداوە. میدیا و تەکنەلۆژیا هاتۆتە پێشەوە و ئەمەش خاڵێکی زۆر گرنگە. ئەگەر نەوەی نەریتی بیەوێت لە هەمان چوارچێوەدا بمێنێتەوە و نەتوانێت خۆی بەرهەم بهێنێتەوە، هەمان نەوە و ئەو دامەزراوەیەی ئاماژەی پێدەکات، تووشی قەیران دەبن، بۆیە بە ئارکیتایپ ناتوانین وەڵامی کێشەکانی نەوەی نوێ بدەینەوە یان لە جیهانبینی نەوەی نوێ تێبگەین و کارەکتەر و سیفەتی نەوەی نوێ جیاواز بوون لە نەوەی پێشوو و نەوەی نوێ خۆدامەزرێنەرە”. نەوەی پێشوو کە پێشەنگی نەریتەکە بووە یان دواجــــار ســـــەرکــــردەیەکی تر بـــووە.
ڕەیسمان دەڵێت سەرکردەکەی تر میدیایە. ڕیسمان دەڵێت کە میدیا شێوازی ژیانی دیاری کردووە، ئەوانەی لەبەردەم تەلەفزیۆندا گەورە بوون کەسانێک بوون کە زۆریان دەخوێندەوە، ڕۆمان و کتێبی مێژوویی و ئایینییان دەخوێندەوە، بەو شێوەیە پاڵەوانی ژیانی خۆیان دۆزییەوە. بەڵام نەوەی نوێ خۆسەنتەرە. هەر بەهایەک کە سوودی بۆی هەبێت هەڵی دەبژێرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش قورئان و هاری پۆتەر و ئامرازەکانی تری بەرهەمهێنانی بەها، هەموویان پێکەوەن. هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەم بەهایانەدا نابینێت و تەنانەت پێی وایە هەر یەکێک لەمانە بۆ ئەو سوودی تایبەتی هەیە. نەوەی نوێ، واتە نەوەی Z، نەوەیەکی تەیار بە تەکنەلۆجیا و زانستی مۆدێرن و خوڵقێنەرە. خۆدروستکردن هەستێکیان پێ دەبەخشێت کە جیاواز و بەسوودن. جیهانی سۆشیال میدیا ئەگەری دروستکردنی ناوەڕۆک و پەیام و پەیوەندیکردنیان بۆ دابین دەکات.
لە ڕابردوودا شتێکی لەو جۆرە نەبووە ئەمەش هێزی نەوەی نوێی کۆمەڵایەتی زیاد دەکات و پەیوەندی و تۆڕی ئەم نەوەیە بەهێزتر دەکات. لە ڕاستیدا ئەو خولقێنەرە. ئەمانە نەوەکانی تەکنەلۆژیای بنەڕەتی و تێکدانی نەزمی هەبوون. ئەوان بە گشتی نەزمی هەبوو لەناو نابەن، بەڵکو پێکهاتەکەی دەگۆڕن. دەشڵێت: ماوەیەک لە سیستمی بانکیدا بووم. پێدەچێت ئەپڵیکەیشنی بانکەکەت لە مۆبایلەکەتدا هەبێت و بۆ مامەڵەی دارایی، پێویست ناکات لە ڕیزدا چاوەڕێ بکەیت و چەندین کاتژمێر لە بانک دابنیشیت، تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان ئەم کارە دەکەن. پێی دەوترێت نیو–بانک. هەموو شتێک مەجازییە. ئێستا دەتەوێت پاساو بۆ داڕێژەری سیاسەتی تەقلیدی بهێنیتەوە کە لە بنەڕەتدا هەموو بەهاکان، لەوانەش بەهای ئابووری، بەهای کۆمەڵایەتی، بەهای هاوڕێیەتی، بەهای دروستکردنی متمانە، هەموویان لە تۆڕەکەدان و ئایا ئەم تۆڕە دەتوانرێت دابخرێت؟ ئایا نەیانگوت تۆڕی ئینستاگرام دابخە؟ بەڵام ئایا ئینستاگرام داخرا؟ نەخێر. چۆن وەک تۆڕی ڕادیۆ نییە، تەلەفزیۆنەکە بکوژێنەرەوە یان کەناڵەکە بگۆڕێت. “فەرماندەکان لە جیهانی دیجیتاڵی تێ ناگەن”. ئەم توێژەرە لە درێژەدا باسی لە چەمک و پێناسەی پیربوونی دیجیتاڵی دەکات و وەک یەکێک لە توخمەکانی بێتوانایی گفتوگۆی نێوان خێزان و نەوەی نوێ و وتی: پیربوونی دیجیتاڵی واتە نەوەی دایک و باوک کە دەکەوێتە دواوەی نەوەی ئێستا و ئەوان و نەبوونی گونجان لەگەڵ تەکنەلۆژیاکانی ئەمڕۆدا.”
بۆیە ناتوانن لەگەڵ نەوەی نوێ لە دونیای ئێستادا قسە بکەن کاتێک نەوەی پێشوو ناتوانێت مامەڵە بکات و پەیوەندی و سامان و بەها و کارێک لە جیهانی دیجیتاڵیدا دروست بکات، لە بنەڕەتدا ناتوانێت بچێتە ناو دیالۆگ لەگەڵ نەوەی نوێ ، چونکە نەوەی Z هیچ تێگەیشتنێکی لەو دونیایە نییە. نەوەی تەکنەلۆژیا هەوڵ دەدات پێداچوونەوە و دەستکاریکردنی فەرمانە تەقلیدییەکان بکات بۆ ئەوەی بتوانن پلانێکی نوێ بۆ ژیان دابڕێژن. لە بنەڕەتدا دەڵێن نەوەی نوێ داهێنەری تێکدەرن”. ئەوان خۆیان ئایندە بنیات دەنێن و دروستی دەکەن. نەوەی پێشوو، کە نەریت ڕێنوێنی دەکات، داهاتوو لەسەر بنەمای ڕابردوو بنیات دەنێت، نەوەی Z لە ئێستاوە دەست دەکات بە بنیاتنانی داهاتوو، بەبێ مێژوو، لەسەر بنەمای ئەوەی هەیەتی.
ئەگەر نەوەی دایک و باوک نەتوانن بچنە ناو دیالۆگێکەوە لەگەڵ نەوەی Z و کەمترین سەروەت و سامانی خۆیان بخەنە بەردەم نەوەی Z و یارمەتییان بدەن بۆ بنیاتنانی داهاتوو، ئەوا خۆیان دەکەون، نەک ئەوەی خۆیان نەتوانن کار لەم بوارەدا بکەن بۆ بەخشین لە بنەماڵەدا، جگە لەو پرسانەی باسم کرد، کۆمەڵێک پەککەوتنمان لە سەرچاوە ئابووری و کۆمەڵایەتی و بەرهەمدارەکانی دیالۆگدا هەیە. بەشێکی ئەو فشارە ئابوورییە چەقێنەرانەیە کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پاڵنەر و هێزی جەستەیی و دەروونی دایک و باوک و منداڵ بۆ قسەکردن و ببنە هۆی کردەوەی توندوتیژی و دواجار قەیران لە پەیوەندیییە مرۆییەکانی خێزاندا. پیربوونی دیجیتاڵی پرسێکە بۆ دایک و باوکان. ئەو دایک و باوکانەی کە ناتوانن خۆیان لەگەڵ جیهانی نوێدا بگونجێنن، یان پەیوەندی لەگەڵ تەکنەلۆژیای ئەمڕۆدا بکەن، بەدەست پیربوونی دیجیتاڵییەوە دەناڵێنن. کاتێک ناتوانیت پەیامی دروست لە تویتەر بگەیەنیت، ئەوا کاڵ دەبیتەوە. بە بڕوای د. ڕێنانی، بەهای وشە لە جیهانی دیجیتاڵیدا زۆر گرینگە.
دایکان و باوکان هێشتا بەهای وشەکان نازانن. لەنێوان شتەکانی تردا نازانن چ وشەیەک دەبێت لە تویتەر تویت بکرێت. یان پێویستە لە ئینستاگرام بڵاو بکرێتەوە. لێرەدایە کە متمانە بە شێوەیەکی نوێ دروست دەبێت لە نیوبانکەکاندا قەرز نادەن بەپشتبەستن بە بەهای سەرمایە، بەڵکو لەسەر بنەمای متمانە بە تۆ لە تۆڕەکەدا و چەندە ناسراویت. بۆ میناک؛ کاتێک بەڕێز ئۆباما پۆستەکەی بەجێ هێشت، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ خوێندکاران ئەنجام دا و لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە، پێی ڕاگەیاندن کە لە داهاتوودا دەبیتە سەرۆکوەزیر یان بەڕێوەبەری گشتی و دواجاریش کەسێکی خوازراو لە کۆمەڵگای ئێمەدا، ئەو دەزگایەی چاودێریی ڕەفتارەکانت دەکات، دامەزراوە تەقلیدییەکانی وەک کۆنگرێس و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تەقلیدی نییە، بەڵکوو شوێنپێی ئێوەیە لەسەر تۆڕەکە و that چی لە فەیسبووک پۆست دەکەیت، بۆ کوێ دەچیت؟. بۆیە زۆر گرنگە متمانە بە تۆڕەکە دروست بکەین. چەند کەسێک دەمبینن، و چاودێریم دەکەن.
پاشان ئەم مامۆستای زانکۆیە باسی لە نائومێدیی کۆمەڵایەتی و گەشەکردنی هیوا لە دەوری هیوای خۆسەنتەری کرد کە لەسەر بنەمای پێشێلکردنی مافی کەسانی دیکە دامەزراوە. وتی کە خاڵی داهاتوو بوونی بێزاری کۆمەڵایەتییە. کاتێک نائومێدیی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگادا هەیە و ئاسۆی گۆڕانکاری کوێر بێت، ئەو نائومێدییە بۆ خێزانەکانیش دەڕژێت. لە نەبوونی هیوای کۆمەڵایەتیدا مرۆڤەکان ڕوو لە عەقڵانییەتی ئامرازی دەکەن، کە پێی دەوترێت دروستکردنی هیوای خۆبژێو، هیوای تاکگەرایی یان خۆپەرستانە. “خەڵک هەوڵدەدەن خەونەکانیان بەدی بهێنن بە نرخی چەقاندنی مافی کەسانی دیکە”. مرۆڤ کاتێک نەیتوانی بەدزی بژێوی ژیانی خۆی بکات، بۆ ئەوەی تۆڵەی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگا بکاتەوە ڕوو لە توندوتیژی دەکات. هەروەها کێشەکانی ناو خێزان بووەتە هۆی جیابوونەوە، کۆرپەکوژی، دایک و باوککوژی و ،،، هتد.
دەرئەنجام چوون بەرەو هیوای خۆسەنتەر یان تاکگەرایی، هەوڵدانە بە هەموو شێوەیەک بۆ بەدیهێنانی خەونەکان، لەنێو دەرەنجامەکانی تردا چڕبوونەوەی بۆشاییی نەوەکان، کەمبوونەوەی هاوکاری لە هەوڵەکانی نێوان نەوەکاندا بۆ بەڕێوەبردنی کێشەکان و تۆمارکردنی داهاتوویەکی هاوبەش؛ بۆیە دەبینین کە بنەمای هاوبەشمان لەنێوان نەوەکاندا نییە”. و پرسی داهاتوو هەژاری و بەرپرسیارێتی کولتووری خێزانەکانە، کە وەک سەرچاوەیەک لە کەمکردنەوەی دیالۆگدا هەژمار دەکرێت. خوێندنەوەی کتێب، سەیرکردنی شانۆ و سینەما، فیلم و بەکارھێنانی مۆسیقا، ئەم جۆرە بابەتانە وەک سەرچاوە و کارگەیەک باس دەکرێن کە بیر و بیرۆکە و پەیام و مانا بەرھەم دێنن. خێزانە ئێرانییەکان کەمتر دەخوێنن. هیچ پەیامێک نییە بۆ ئاڵوگۆڕکردن و هاوبەشیکردن. ئەو ناڵێت بۆچی ئەو کتێبەی خوێندوویەتیەوە سەرنجڕاکێش بووە و چی هەیە، دەڵێت لەگەڵ کەمبوونەوەی ڕێژەی بەرپرسیارێتیی کولتووری، بڕی دیالۆگ و بڕی زانیاری بۆ ئاڵوگۆڕکردن بە هەمان شێوە کەم دەبێتەوە. لە هەر حاڵەتێکدا گفتوگۆی سەرنجڕاکێش لە خێزاندا کاتێکە کە ئەندامانی خێزانەکە بەکارهێنانی کولتووری هاوبەشیان هەیە و دەچنە ناو گفتوگۆیەکەوە لەسەری.
قەبارەی ماڵەکان بە کاریگەریان لە کەمکردنەوەی دروستکردنی پەیام و لە ئەنجامدا دیالۆگ لە بنەماڵەدا هەیە و قەبارەی ماڵ (ژمارەی ئەندامانی بنەماڵە) لە کۆمەڵگەی ئێراندا بە شێوەیەکی بەرچاو لە چەند دەیەی ڕابردوو کەمی کردووە. لە ٥ کەس لە ساڵی ١٣٨٠ بۆ ٣.٥ کەس لە ساڵی ١٣٩٠، بە واتایەکی تر لە ماوەی ١٠ ساڵدا و لە ئێستادا کەمتریش بووتەوە و قەبارەی ماڵەکە دوو کەسە و زۆرترینیان سێکەسین. هەرکات قەبارە و ژمارەی ماڵەکان کەم بووە، ژمارەی ئەکتەرەکانی ناو خێزانیش کەم دەبێتەوە و هەرکاتێک ژمارەی ئەکتەرەکان کەم بووە، پێویستی دروستکردنی پەیامێک بۆ نیوە کەم دەبێتەوە و بە توندی کەم دەبێتەوە. کاتێک منداڵێک لەدایک دەبێت، ئەکتەری نوێ لە ڕاستیدا پەیامەکە زیاد دەکات و وزەی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی پەیامەکەیە. کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی خێزان بە خواست و مەبەستی کەسییەوە نییە.
ناتوانین بڵێین کەسانێک کە منداڵیان نییە تاوانبارن، بەڵام پرسە کۆمەڵایەتیییەکانی دەرەوەی خێزان زۆر کاریگەر و یەکلاکەرەوەن. “یان مرۆڤەکان هاوسەرگیری ناکەن، یان ئەگەر هاوسەرگیرییان کرد، ئەوا منداڵیان نابێت، ئەگەریش منداڵیان هەبێت، لەڕاستیدا تەنها یەک منداڵ”. هۆشیاریی نەبوونی بنەماڵە لە ئەزموونی نەوەی نوێ بە بەربەستێکی دیکەی دیالۆگ لەنێوان بنەماڵە و نەوەی z دادەنێن و “سنوورەکان لە هەموو شوێنێک نەماون”. بەڵام کاتێک دایک و باوک وەڵام لە نەریت یان وەڵام لە ئەزموونی منداڵی یان وەڵام لە ئەزموونی پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکانی لە ڕابردوودا بۆ زۆرێک لە کێشە مۆدێرنەکان دەداتەوە، ئەم جۆرە وەڵامانە ئارکیتایپن. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک تووشی زیانی میدیایی بوو و تووشی ساختەکاریی ئینتەرنێت بوو، پێی دەڵێن “من نەمگوت مەچۆ ناو ئینتەرنێت”. لە بنەڕەتدا لە سروشتی ئەم فەرمان و قەدەغەکردنە تێ ناگات. کاتێک وەڵامی کۆن و ئامۆژگاریی مۆدێرن دەدات بە کێشە مۆدێرن و نوێیەکان، وەک ئەوە وایە ئێمە ناچینە سەر شەقام چونکە تووشی ڕووداوێک بووین. لە کاتێکدا دەتوانین چارەسەرێک بدەین کاتێک تێوە گلاوین لە ژیانی ئێستای ئەو کەسەدا.
تەنها بوونی ئەو خێزانە لە ئینستا بە مانای ژیان لە تۆڕێکدا نازانێت و دەڵێت: “لەو چاوپێکەوتنانەی لەگەڵ خوێندکارەکاندا ئەنجاممان دا، پرسیمان ئایا دایک و باوکەکان لە تویتەر و ئینستاگرام فۆڵۆوتان دەکەن؟” هەندێکیان گوتیان بەڵێ. ئەوان پەیڕەو دەکەن، بەڵام نەک بۆ ئەوەی ڕەخنە بگرن کە ئایا ناوەرۆکەکەمان باشە یان خراپ، بەڵکوو بۆ ئەوەی بزانن ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ کێدا. ئەوان تەنها بۆ مەبەستی پەیوەندیی لێکۆڵینەوە بەدوایدا دەگەڕێن و بەشداری دەکەن. بۆیە هێشتا دایک و باوک جیهانی تەقلیدی بەکار دەهێنن بۆ کۆنترۆڵکردنی جیهانی ئۆنلاین. لە چوار ساڵی ڕابردوودا دکتۆر زەکای وەرگێڕانی کۆمەڵناسی منداڵانی کردووە. ئێمە نازانین منداڵ چ پێداویستی و داواکارییەکی کۆمەڵایەتی و کولتوورییان هەیە بۆ ئەوەی بە تێپەڕبوونی کات ببێتە شوناسێکی سەربەخۆ. ئێمە پێمان وایە کە منداڵ هەمیشە وەک ئۆبژەیەک لە دەستی مندایە. ناڵێت منداڵ کەسێکی سەربەخۆیە و دەبێت ناسنامەی ڕەسەنی ئەو پەرە پێ بدەم. بەڵکوو دەمەوێت ببێتە کەسێکی ئایینی، ئەندازیار، یان پزیشک، بۆیە ناسنامەیەکی سەربەخۆی پێ نادەم بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی مۆدێرن مامەڵە لەگەڵ کێشەکانیدا بکات؛ بۆیە بنەماڵەی ئێرە وێڕای ئەوەی جێگای ڕەخنەی منە، لە هەمان کاتدا دەبێ بڵێم بنەماڵەی هەژار بەرەوڕووی چەندین کێشە و گرفت دەبێتەوە، ئەم منداڵییە زیان بە پەیوەندیی نێوان نەوەکان دەگەیەنێت. بەشێکی گرنگی دیکە درێژکردنەوەی بوونی منداڵانە لە خێزانەکەدا بەهۆی سەختیی بارودۆخی ئابووری، سەربەخۆییی منداڵ لە خێزان بووەتە کێشە، ئەم کێشەیە خۆی هۆکاری تێکچوونی پەیوەندی و هەڕەشەی پەیوەندیکردنە.
دایک و باوک تایبەتمەندی منداڵ ناناسن. بەو پێیەی گەنجە، هەمیشە لەگەڵ خۆی بەراورد دەکات کە ئێمە گەنج بووین یان منداڵ بووین. بەڵام ناڵێت تایبەتمەندیی نەوەی نوێ تەنها لەوەدا نییە کە ئەوان تەنها منداڵن یان مرۆڤن، بەڵکو لە ئەزموونە جیاوازەکانیشدا هەیە، لەوانە کارلێکی میدیایی و تەکنەلۆژیای ئەوەی کە هەیانە لە داهێناندایە کە پەیوەندی لەگەڵ تەکنەلۆژیادا بووەتە هۆی داهێنان”.
نەمانی پەروەردەی نەریتی و دەسەڵاتی قوتابخانە و حکومەت و یاسا
بۆشایییەکی زۆر گرنگترن ، ئەوەش بە هۆی ئەوەیە کە پەروەردەی نەریتی لە ڕێگەی قوتابخانەکانەوە تا ساڵی ٢٠٣٠ بەرەو نەمان دەڕوات، بەڵام حکومەت و بنەماڵە لە ئێران بەردەوامن لە سوودمەندبوون لە پاوانخوازی لە بنەماڵە و کۆمەڵگادا و بەهێزتر دەبن و “هێشتا لە چەمکی گۆڕینی دیجیتاڵی تێنەگەیشتووین”. نەوەی نوێ بەشدارە لە گۆڕینی دیجیتاڵی و دیجیتاڵ لە بنەڕەتدا جیاوازە لە جیهان، لە زمان و ژیان و کات و هەموو شتێک. لە گۆڕینی دیجیتاڵیدا هەموو پێکهاتەکان و نەک تەنها فۆرمات و پرۆسەی هاوڕێیان دەگۆڕدرێن و ئێستاش پێکهاتەکان گۆڕاون و لە داهاتوودا شتێک نامێنێت بە ناوی قوتابخانە. تا ساڵی ٢٠٣٠ شتێکمان نابێت بە ناوی قوتابخانەی تەقلیدی، کە دوور نییە لەوە. ئێستا یوتیوب کە فلتەری لەسەرە، هەموو نوێترین ڕاهێنانی پراکتیکی بۆ منداڵان دابین دەکات. حکومەت نوێنەرایەتیی نەریت دەکات بەڵام نەوەی ئێمە نەوەی مۆدێرنیتەیە، هەروەها خێزانەکەمان هێشتا نوێنەرایەتیی نەریتەکە دەکات و حکومەت بەهێزی دەکات. لە یاسای خێزاندا سەیر بکەن، ستانداردەکان هێشتا لەسەر بنەمای پاراستنی دەسەڵاتی دایک و باوک دامەزراون. هێشتا تاوانی دایک و باوک لێی خۆش دەبن کە دایک و باوک بوون. لە یاسای تاوانەکاندا کاتێک دایک و باوک منداڵێک دەکوژێت، بەو پێیەی باوک مافی خاوەندارێتی منداڵەکەی هەیە، دەتوانرێت لێی خۆش بێت. ئەم کەیسانە ئەوە دەردەخەن کە یاساکان لەم وڵاتە چەواشە دەکرێن”. حکومەت دەستوەردانێکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە هەموو بوارێکدا دەکات و پشتیوانیی پیاوسالاری و پەیوەندیی ڕاست و مۆنۆلۆگ دەکات . لەوەش گرنگتر حکومەت و دامەزراوەی سیاسەت، بووەتە تاکە فاکتەری بەرهەمهێنانی ئایدیاڵ لە کۆمەڵگای ئێمەدا.
بە پێچەوانە لە وڵاتە سەرکەوتووەکاندا زانکۆکان چیرۆکنووس و نووسەر و توێژەر و ئایدیاڵ بەرهەم دەهێنن. قوتابخانە، شەقام، کافێ، خوێندن و توێژینەوە لە پۆلەکانی زانکۆدا. خێزان و قوتابخانە شوێنێکن کە ئایدیاڵەکان تێیدا بەکاردەهێنرێن، لەوێ قسە دەکەن. بەڵام لە کۆمەڵگای ئێراندا حکومەت تاکە فاکتەری بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوەی ئایدیاڵە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەموو شکەستەکان لەسەر سەری حکومەت دەشکێنەوە. هەر بۆیە چارەسەرەکان بریتین لە پەروەردە، پێشخستنی و بەدامەزراوەییکردنی پەیوەندیی مرۆیی ، دیالۆگی ئاڕاستەکراو لە نێوان نەوەکان، چ لە ئاستی خێزان و چ لەسەر ئاستی کۆمەڵگا، وەک کارامەیییەکی ژیان کە پێویستە” کە لە کۆمەڵگەی مۆدێرن بۆ گۆڕانکاری و دۆزینەوەی ئەوانی تر و گەیشتن بە کێشە هاوبەشەکان بەکاردێت. ئێمە هێشتا کێشەیەکی هاوبەشمان لەنێوان نەوەکاندا نییە.
هەموو بوارەکانی ئابووری لەلایەن نەوەکانی پێشووەوە داگیر کراون، بۆیە نەوەی نوێ هیچ شانسێکی نییە. لێرەوە هەرەشەکانی نێوان نەوەکان لە مەیدانەکەدان، و لە بنەڕەتدا لە مێشکدا نەماون. تەنها لە بەها و نۆرمەکاندا نییە، لە بواری کرداردایە، لە دەرفەتەکاندا هەیە. مێزیکیان دەڵێت: “پرسی دادپەروەری و یەکسانی دەورووژێنم. بەڵام تا چەند دەتوانێت ئەم کارە بکات؟ ڕاهێنانی فەرمی کارامەیی لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن و دامەزراوە فەرمییەکان، لە کەمپەین و بەرنامەکاندا زۆر گرنگە؟ گۆڕینی شێوازی پەیوەندی و ڕەفتاری تاکەکان، دامەزراوە ئاماژەپێکراوەکان، لە مۆنۆلۆگەوە بۆ گفتوگۆ زۆر گرینگە. دیالۆگ تا ئێستاش لە کۆمەڵگای ئێمەدا بە ستراتیژێکی براوە نازانرێت لە کۆمەڵگادا دەڵێن هەرکەسێک قسە بکات دۆڕاوە. بەڵام ئەگەر تۆ فێڵباز بیت، لە ڕاستیدا براوەی. تەنانەت لە گۆڕەپانی سیاسیشدا ئەمە حاڵەتە.
بەهێزکردنی نەوەی دایک و باوک و تێگەیشتنی فرە چەشنن لە نەوەی نوێ
لە درێژەی باسکردنی چارەسەرەکان بە بەهێزکردنی نەوەی دایک و باوک و تێگەیشتنی فرەچەشنی نەوەی نوێ، پێویستە نەوەی دایک و باوک دووبارە کۆمەڵایەتی بکرێتەوە. پێویستە دایک و باوک فێر بن جیهانی نوێ چییە و چ میکانیزمێکە و چ پێداویستییەکی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ نەوەی نوێدا بژین و قسە بکەین بە بانگەوازکردن بۆیان و دواتر پیربوونی دیجیتاڵیمان دەست دەکەوێت. بۆ ئەنجامدانی گواستنەوەی نەوەکان و کۆچی نەوەکان بێگومان پێویستە ئاشنای زمانی ڕۆشنبیریی ئەو کۆمەڵگایەش بین و بتوانن لە کۆمەڵگادا هەرسیان بکەین”.
سەبارەت بە تێگەیشتن لە فرەلایەنی نەوەی نوێ، ئەو ڕاستییەی کە دایکان و باوکان دەڵێن کە ئێمەش لە هەموو بابەتێکدا گەنج بووین، و…هتد ، ئەمە وەڵامی ئەزموونی ژیاوی نەوەی Z ناداتەوە کە چین و توێژی جیاوازی هەیە. بۆیە پێویستە لە ئاڵۆزی کەسایەتی ئەوان تێ بگەین، بابەتی ئاڵۆزی مرۆڤایەتی ناتوانرێت بەسادەیی وەڵام بدرێتەوە. بۆ قسەکردن لەگەڵیدا دەبێت وەڵامی ئاڵۆز و فرەچەشن هەبێت. دنیای ژیانی منداڵان و دونیا نوێیەکەیان بناسرێت. ئەگەر متمانەیان پێ نەدرێت، دایک و باوکەکە دەدۆڕێن و بە واتایەکی تر لەناو دەچن. دەڵێن بە مردنی ئەوان کێشەکە چارەسەر دەبێت. ڕزگارمان دەبێت لێیان. بۆ ئەوەی لە دۆخێکی وا ڕزگارمان بێت، بەکۆمەڵایەتیکردنی پێچەوانە و بەهێزکردنی نەوەی دایک و باوک زۆر گرنگە.
خۆگونجاندن لەگەڵ جیهانێکی لەو شێوەیە لەژێر ناوی داروینیزمی دیجیتاڵیدا و خوێندەواری دیجیتاڵی بە مانای چۆنیەتیی ژیان لە دونیای ڕاگەیاندن و تۆڕەکاندا زۆر گرنگە. خوێندەواری دیجیتاڵی تەنها ناردنی پەیام نییە، بەڵکوو ژیانە، واتە دروستکردنی پەیوەندی و دروستکردنی کارلێک و تۆڕکردن لەگەڵ مرۆڤەکاندا. ڕەنگە کەسانێک هەبن کە لە ڕووی دیجیتاڵییەوە بێبەش بن، تەنانەت مانگی جارێکیش ئیمەیڵەکانیان ناپشکنن. ساڵانە جارێک ناچنە ئینستاگرام. ئەمانە کەسانی کەم ئیمتیازاتی دیجیتاڵین. بێبەشانی دیجیتاڵی چۆن دەتوانن پەیوەندی لەگەڵ چالاکوانی دیجیتاڵیدا بکەن. بۆیە پێویستە باوەڕت بە داروینیزمی دیجیتاڵی هەبێت. “داروینیزمی دیجیتاڵی واتە خۆگونجاندن لەگەڵ پێشهاتە تەکنەلۆژی و دیجیتاڵی و کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی ئەو ڕۆژگارە، کە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نەوەی نوێ”.
بۆ ئەوەی لەگەڵ چارەسەرێکی لەم شێوەیەدا بگونجێت، چارەسەری داهاتوو کە تا ئێستاش لە ئێراندا نییە، داڕشتنی بەڵگەنامەی پەرەپێدانی پەیوەندییە نیشتمانییەکانە و گفتوگۆی نێوان نەوەکان لە خێزاندا، کە هەرەشەی سەرەکیی ئێمەیە. دەبوو بەڵگەنامەی خێزانەکەمان بنووسین و لە گۆشەیەکدا سەرنجمان لەسەری بێت. داڕشتنی سیاسەت و هاوسەنگیی نێوان کار و ژیان زۆر گرنگە؛ زۆربەی خەڵک لە ئێستاوە لە ماڵەوە سەرقاڵی کارن. لە کاری جێبەجێکردن و کارگێڕیدا لانیکەم کۆمپیوتەرەکە دادەخەیت و دەگەڕێیتەوە ماڵەوە. بەڵام لە کاری زانستیدا، لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا، بیری لێ دەکەیتەوە و تێوەی گلاوێت. کەواتە چۆن دەتوانیت جیاوازی بکەیت لە نێوان کات بەسەربردن و کارکردن؟ بۆیە گرنگە هاوسەنگی دروست بکرێت. هەموو ئەمانە فشار دەخەنە سەر خێزان و کارلێکەکانی نێوان نەوەکان”.
دەرەنجام
“دەستکەوتەکان، چارەسەرەکان، گواستنەوە لە خێزانێکی تاکڕەوەوە بۆ خێزانێکی مەدەنی دەستکەوتەکانی ئەو چارەسەرانە، گۆڕانکارییەکانی ناو بنەماڵەی مەدەنی لەسەر بنەمای دیالۆگن. تا ئێستاش لە ئێران خێزانێکی مەدەنیمان نییە. بنەماڵە لە ئێران هێشتا بنەماڵەیەکی پاوانخوازە.زیادکردنی کارایی نێوان نەوەکان دەستکەوتێکی دیکە دەبێت. نەوەکانی ئێمە یەکتر ناناسن و لە کارەکانیاندا هێندە جیاوازن کە هیچ لێکنزیکبوونەوەیەک لە نێوانیاندا نییە. بۆیە ناتوانن کاری هاوبەش لەگەڵ یەکتر بکەن و لە ڕەهەندە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا هاوکاری نەوەکانیان هەبێت و هاوبەشی نێوان نەوەکان بۆ بنیاتنانی ئێستا و داهاتوویەکی هاوبەش یەکێکە لە دەستکەوتەکانی تر.
نەوەی نوێ پێویستی بە ئێمەیە، بەڵام ئەم پەیوەندییە بە قبووڵکردنی جیهانەکەیان دادەمەزرێت. نەک ئەوەی ئێمە لایان ببەین، پشتگوێیان بخەین، یان زەلیلیان بکەین، بەجۆرێک بڵێین کە تۆ سوودت نییە، تۆ تەنها خۆنمایشکردن و کەمی داهێنانت هەیە. لە هەمان کاتدا خاوەنی داهێنان و داهێنەرییە و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی کاروباری وڵات و خێزان. کەواتە هەنگاوی داهاتوو قبووڵکردنیانە، کە دەبێت وەک خۆیان قبووڵ بکەین، پاشان دروستکردنی متمانە و دواجار دروستکردنی هاوکاری و هاوبەشیی نێوان نەوەکان، کە لە هەموویاندا گفتوگۆ پەیوەندیییەکەیەتی”.