نەتەوەسازیی کوردی

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری دەیەم

نەتەوەسایی کوردی

نەتەوەسازیی کوردی

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٦/٢٧)، سمیناری دەیەم لەژێر ناونیشانی: “نەتەوەسازیی کوردی”، لەگەڵ عەبدۆڵا حیجاب، سیاسەتڤان، نووسەر و وەرگێڕ بەڕێوە دەبات.

سمیناری دەیەم لە زنجیرە سمینارەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، بۆ باسێک لەسەر دواهەمین بەرهەمی عەبدۆڵا حیجاب لە ژێر سەردێڕی “نەتەوەسازی” تەرخان کراوە. ئەم پەرتووکە لەسەر بنەمای خوێندنی ماستەری نووسەر، لە زانکۆی ئۆسلۆ نووسراوە و؛ لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکارانەی خەباتی نەتەوەی کوردە لەپێناو ناسنامە و مافی نەتەوەیی و دووتوێی توێژینەوەیەکی ئەکادیمی لەگەڵ تێڕوانینی سیاسی بۆ تێگەیشتنێکی نوێ لە چەمکی نەتەوەیە.

کتێبی “نەتەوەسازی” لە ڕێگەی تێکەڵەیەک لە بەڵگەنامە مێژووییەکان و شیکاریی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەندیدار بە نەتەوەسازی، تیشک دەخاتە سەر قۆناغە گرنگەکانی ڕێکخستنی سیاسیی کورد، وشیاری نەتەوەیی و خەبات بۆ چارەنووسی کورد. نووسەر جەختی تایبەت لەسەر هەردوو هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی دەکاتەوە کە نەتەوەسازیی کوردیان لە قاڵب داوە، لەوانە کاریگەریی زلهێزە ناوچەییەکان و گۆڕانکارییە سیاسییە جیهانییەکان. ئەم لێکۆڵینەوەیە، هەم ئالنگارییەکان و هەم دەرفەتەکان بۆ ناسنامەی نەتەوەیی کورد لە دیمەنێکی سیاسی ئاڵۆزدا دەخاتە ڕوو و؛ نووسەر تێکۆشاوە “بە نەتەوەبوون” نەک تەنها وەک پرۆسەیەکی سیاسی، بەڵکو وەک گۆڕانکارییەکی کولتووری و کۆمەڵایەتیش سەیر بکات. پەرتووکەکە ڕەنگدانەوەی ئەوەیە کە چۆن دەبێت بیرۆکە و بەها نەتەوەییەکان نوێ بکرێنەوە و گەشەیان پێ بدرێت.

سیمینارەکە لەلایەن عەلی مۆنەزەمی٫ ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک و ماستەر لە زانستی فەلسەفەی ئاشتی و چارەسەریی ناکۆکییەکان لە زانکۆی ترۆمسوم٫ بەڕێوەدەچێت.

سمیناری “نەتەوەسایی کورد” ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٦/٢٧)، کاتژمێر ١٩:٣٠ بەکاتی کرماشان و ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت.  ئەم سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زوومی ناوەندیش بەشێوەی ڕاستەخۆ بڵاو دەبێتەوە و دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە، بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرەی هاوبەش دەکرێ، بەشداربن.

کات و ڕۆژی بەردەست تا دەستپێکی سمینار
0
0
0
0
Days
0
0
Hrs
0
0
Min
0
0
Sec
  • بابەت: نەتەوەسازیی کوردی

  • میوان: عەبدۆڵا حیجاب؛ سیاسەتڤان، نووسەر و وەرگێڕ

  • ئامادەکار: عەلی مۆنەزەمی؛ لێکۆڵەر و نووسەر – ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک

  • کات: هەینی ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٧/٠٦/٢٠٢٥ ز.)

  • دەستپێک: ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا

  • زمان: کوردی

  • ڕێکخەر:

    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom

  • کۆدی بەرنامەی زووم

    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم

  • پەیوەندی: info@tishk.org

لۆگۆی ناوەند

لە فەیسبووک بمانبینەوە