پادکەستەکانی تیشک

TISHK Seminar Series

پادکەستەکانی تیشک بۆ ئامادەکردنی فایلی دەنگی سمینارەکانی ناوەند لەگەڵ بەشێک لە وتارەکانی گۆڤاری تیشک تەرخان کراوە.

بەخێر بێن بۆ زەنجیرە پادکەستەکانی تیشک

پادکەستەکانی تیشک بۆ ئامادەکردنی فایلی دەنگی سمینارەکانی ناوەند لەگەڵ بەشێک لە وتارەکانی گۆڤاری تیشک تەرخان کراوە.

ئامانجمان ئەوەیە کە بەشێک لەو ناوەڕۆکەی لە ناوەند بەرهەم دێ، بەشێوەی سەردەمیانە و لە ڕێگەی پادکەستەوە بگاتە دەستی لایەنگرانی بواری لێکۆڵینەوەی کوردستان. هاوکات لەگەڵ ئەوەی ئەم شێوازە دەتوانێ ڕێگەیەکی پەیوەندی لەگەڵ خوێنەران و هۆگرانی بواری زانستی کۆمەڵایەتی بێ کە کاتیان نەبووە لە سمینارەکاندا بەشدار بن یا وتارەکان بخوێننەوە، هەروەها یارمەتیدەری هاونیشتمانییەکانمانە کە بە هۆکاری جۆراوجۆر ناتوانن بە کوردی بخوێننەوە.

- ئاشنا کردنی بەردەنگەکان:
پێشکەشکردنی نوێترین لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی کورد بۆ زانیاری پێدان بە ئامادەبووان
گفتوگۆی ڕەخنەگرانە
سازکردنی ژینگەیەک بۆ گفتوگۆی ڕەخنەگرانە لەسەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کوردستانەوە
- بەهێزکردنی ئاکادیمی
بەهێزکردنی کۆمەڵگەی ئەکادیمی کوردستان لە ڕێگەی هاوبەشکردنی زانیاری و پەیوەندی سازکردنەوە