پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی نەریتی و سەروونەتەوەیی کوردیدا
زنجیرە سمینارەکانی تیشک
سمیناری دوازدەهەم
پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی نەریتی و سەروونەتەوەیی کوردیدا
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٩/٢٨)، سیمیناری سێزدەهەم بەناونیشانی:“پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی نەریتی و سەروونەتەوەیی کوردیدا” بەڕێوەدەبات.
سیمینارەکە لەلایەن د. پەرەنگ فەرازمەند، یاریدەدەری زانستی لە زانستگای مارتین لۆتێری شاری هالە-ویتنبێرگ، ئاڵمان، بەڕێوەدەچێت.
سمیناری “پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی نەریتی و سەروونەتەوەیی کوردیدا” باسکردن لەسەر بەشێکی کورت لە توژینەوەیەکی زانستی لە سەر پەیوەندیی نێوان دەسەڵات و جێندەر لە موزیکی کوردی لە ڕوانگەیەکی ئینتێردیسیپلینێرییەوە لە خۆ دەگرێ کە وردبوونەوەیەکە لە سەر چۆنیەتی وێناکردنی ژن لە دەقی فۆرمە کوردیەکاندا و چۆنیەتی بیر و هزری فۆلکلۆر سەبارەت بە ژنی کورد بە بەراورد لەگەڵ هزری ئایدیۆلۆژیە غەیرە کوردیەکان بەرانبەر بە ژن. هەروەها چونیەتی ئەدا کردن و نمایش کردنی جێندەری لە بوارە جۆراوجۆرەکانی موزیکی کوردی لە کوردستان و لە دیاسپۆرا بەشێکی سەرەکیە کە لەو توێژینەوەیە دا خراوەتە بەر باس.
لە سمینارەکەدا کارتێکەری و پەوەندی ئایین و ئایدیۆلۆژی، ناسیۆنالیسمی کوردی، و چۆنیەتی دروست بوونی بزووتنەوەی فێمێنیستی لە موزیکی کوردی لە دیاسپۆرا لەسەر بنەمای تیۆرییەکانی بواری جێندەر، پێرفۆرمانس، و دیاسپۆرا لە پەنا تیۆرییەکانی زانستی موزیکۆلۆژی و ئێتنۆموزیکۆلۆژی دا قسەیان لە سەر دەکرێت. بە هۆی بەر بڵاوی بابەتەکە، ئەو باسە بە دووجار پێشکەش دەکرێت؛ سەرەتا ورد دەبێتەوە لەسەر پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی کوردی لە کۆنتێکستە نەریتیەکەی دا، پاشان لە دوا بەشدا بابەتەکە لە كۆنتێکستی سەروونەتەوەیی و سەرووی سنوورەکانی کوردستان درێژەی پێ دەدرێت.
سیمینارەکە لەلایەن شەهلا دەباغی، نووسەر و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک بەڕێوەدەچێت.
سیمینارەکە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٩/٢٨)، کاتژمێر ١٩:٣٠ بەکاتی کرماشان و ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت.
ئەو سیمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زووم و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ناوەندیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکرێتەوە و دەتوانن بە بەکارهێنانی بەستەری تایبەتی، بەشداربن.

لە فەیسبووک بمانبینەوە