کورد لەنێوان دۆست-دوژمندا

دانا حەمید

لە سەردەمێکدا کە سیاسەت پەردەی شەرمی لەسەر ڕوو لاداوە و گەڕاوەتەوە بۆ جەوهەرە ڕەسەن و دڕندەکەی خۆی، واتە کردەی ڕه‌های جیاکردنەوەی «دۆست» لە «دوژمن». گەلێک هەیە کە بوونی خۆی وەک برینێکی کراوە لەناو جەرگەی ئەم دابەشکارییە بێبەزەییەدا دەبینێتەوە: کورد. بۆ خوێندنەوەی واقیعی ئەم بوونە تراژیدییە، هیچ ڕێگەیەک هێندەی پەنابردن بۆ تێڕوانینە ڕاشکاو و بێپەردەکەی کارل شمیت، لەم چرکەساتەدا کە لەبەرچاومان بێت، یارمەتیمان نادات. شمیت، بە شێوەیەکی بێڕەحمانە، سیاسەتی لە هەموو ڕوپۆشێکی ئایدیالیستی داماڵی و ڕایگەیاند کە کایەی سیاسیی لەو ساتەدا لەدایک دەبێت کە یەکەیەکی سیاسیی، دوژمنێکی وجودی بۆ خۆی دیاری دەکات؛ «ئه‌وی دیكه‌»یه‌ک که‌ به‌ خودی بوونی خۆی، نەک بە کردەوەکانی، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ شێوازی ژیانی «ئێمه‌» ده‌کات.

چارەنووسی کورد لەم نێوانەدا بە دوو ئاڕاستەی کوشندە و پێچەوانەدا کێشراوە. لە لایەکەوە، بۆ دەوڵەت-نەتەوەکانی دەوروبەری (تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا) کورد هەمیشە پڕۆژەی دوژمنی حەتمی و ناوخۆیی بووە. لێرەدا دوژمنایەتییەکە کەسی یان کاتی نییە، بەڵکو وجودییە. بوونی گەلێکی جیاواز لە ڕووی زمان، کەلتور و ناسنامەوە کە داوای مافی چارەی خۆی دەکات، بە شێوەیەکی خۆکارانە وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر پیرۆزترین بنەماکانی دەوڵەتی مۆدێرن لێکدەدرێتەوە: «یەکپارچه‌یی خاک»و «سەروەریی نەتەوەیی»، «ئاسایشی دەوڵەت». ئەم لێکدانەوەیە، کە لە قووڵایی سیستەمی سیاسیی ئەو دەوڵەتانەدا ڕەگی داکوتاوە، پاساو دەداتە توندترین کردەوەی سیاسی و سەربازی بۆ سڕینەوە یان کۆنترۆڵکردنی ئەم دوژمنە. لەم ڕوانگەیەوە، جینۆساید، گۆڕینی دیمۆگرافی، قەدەغەکردنی زمان و تواندنەوەی کەلتوریی، تاوانی ئەخلاقی نین، بەڵکو ئامرازی لۆژیکی و پێویستن بۆ پاراستنی بوونی سیاسیی ئێمه‌ لە بەرامبەر هەڕەشەی ئەوان.

لە لایەکی دیکەوە، کورد لە گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، بەردەوام ڕۆڵی دۆستی کاتی و هاوپەیمانی هەڵبژاردەیی بۆ زلهێزەکان گێڕاوە. لە ساتەوەختی پێویستیدا، وەک جەنگی دژی ڕژێمی بەعس لە ٢٠٠٣ یان شەڕی خوێناویی دژی داعش لە ٢٠١٤، کورد دەبێتە کارامەترین و دڵسۆزترین هاوپەیمانی سەر زەوی. بەڵام ئەم دۆستایەتییە هەرگیز ناگاتە ئاستی بەڵێنێکی ستراتیژی و وجودی. هۆکارەکەشی لە ڕوانگەی شمیتەوە ڕوونە: کورد یەکەیەکی سیاسیی سەروەر نییە. سەروەری، بەپێی پێناسەی شمیت، بریتییە لەو ئیرادەیەی کە «بڕیار لەسەر دۆخی نائاسایی دەدات». چونکە کورد خاوەنی ئەم ئیرادە سەروەرە نییە، ناتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ دۆست و دوژمنی خۆی دیاری بکات و بیانسەپێنێت. بۆیە، هەمیشە وەک ئامرازێک لەناو یاریی زلهێزەکاندا دەمێنێتەوە. کاتێک بەرژەوەندییە گەورەکان دێنە ئاراوە و هاوکێشەکان دەگۆڕێن، بۆ نموونە، کاتێک ڕازیکردنی تورکیای ئەندامی ناتۆ گرنگتر دەبێت لە مانەوەی کورد لە ڕۆژئاوا ئەم دۆستە بە ئاسانی دەکرێتە قوربانی. خیانەت لێکردن لە کورد، لەم ڕوانگەیەدا، تاوانێکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو جوڵەیەکی لۆژیکی و حیساب بۆکراوە لەناو یارییەکی سیاسیی شمیتییانەدا کە تێیدا تەنها بەرژەوەندیی یەکە سیاسییە سەروەرەکان گرنگە.

کەواتە، کورد لەناو هاوکێشەیەکی ئاڵۆز و کوشندەدا گیری خواردووە: لەلایەن دراوسێکانییەوە وەک «دوژمنی حەتمی» سەیر دەکرێت کە چارەنووسی سڕینەوە یان کۆنترۆڵکردنە، و لەلایەن زلهێزەکانیشەوە وەک «دۆستی کاتی» بەکاردەهێنرێت کە چارەنووسی پشتگوێخستن و مامەڵەپێکردنە. تا ئەو کاتەی سیاسەتی جیهانی و ناوچەیی لەسەر بنەمای لۆژیکی «دۆست-دوژمن» بسوڕێتەوە، و تا ئەو کاتەی کورد خۆی نەبێتە خاوەنی ئەو ئیرادە سەروەرەی کە بتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڕیار لەسەر دۆخی ڕیزپەڕ و نائاسایی خۆی بدات و دۆست و دوژمنی ڕاستەقینەی خۆی دیاری بکات، وەک بوونێکی هەڵواسراو لەنێوان ئەم دوو بەرداشەدا دەمێنێتەوە. چارەنووسی کورد، شاهیدێکی زیندوو و خوێناوییە لەسەر ئەو ڕاستییە تاڵەی کە کارل شمیت دەیان ساڵ لەمەوبەر تیۆریزەی کرد: سیاسه‌ت، لە ئاکامدا، هونەری دیاریکردنی چاره‌نووسە لە ڕێگەی جەنگ و ململانێی مان و نەمانەوە.

بیروڕا

بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٨ی ڕەشەمەی  ٢٧٢٥ی کوردی

حەمید، دانا (٢٠٢٦): کورد لەنێوان دۆست-دوژمندا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک.

ئەم وتارە هاوبەش بکە!

بابەتەکانی تری بلاگی ژیانەوە

  • فروپاشی معناها ( تبارشناسی سقوط ایران به مثابە ایدئولوژی)

فروپاشی معناها؛ تبارشناسی سقوط ایران به مثابە ایدئولوژی

نظرات به صورت آنلاین در مرکز مطالعات کوردستان - تیشک در بلاگ ژیانەوە منتشر شده است: ٠٢/٠٥/٢٠٢٥ حسینی، شاهو (٢٠٢٥): فروپاشی معناها؛ تبارشناسی سقوط ایران به مثابە ایدئولوژی. بلاگ ژیانەوە؛ مرکز مطالعات کوردستان - [...]

  • قدرت و ایدئولوژیهای زبانی در بیانیەی تهدیدآمیز ٨٠٠ نخبەی ایرانی

قدرت و ایدئولوژی های زبانی در بیانیەی تهدیدآمیز ٨٠٠ نخبەی ایرانی

نظرات به صورت آنلاین در مرکز مطالعات کوردستان - تیشک در بلاگ ژیانەوە منتشر شده است: ١٢/٠٤/٢٠٢٥ سورخی، رحیم (٢٠٢٥): قدرت و ایدئولوژی های زبانی در بیانیەی تهدیدآمیز ٨٠٠ نخبەی ایرانی. ترجمه از زبان [...]

  • دەسەڵات و ئایدۆلۆژیای زمانی لە ڕاگەیەنراوی هەڕەشەیی ٨٠٠ نوخبەی ئێرانیدا

دەسەڵات و ئایدۆلۆژیای زمانی لە ڕاگەینراوی هەڕەشەیی ٨٠٠ نوخبەی ئێرانیدا

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی سورخی، ڕەحیم (٢٠٢٥): دەسەڵات و ئایدۆلۆژیای زمانی لە ڕاگەینراوی هەڕەشەیی ٨٠٠ نوخبەی ئێرانیدا. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی [...]

  • شەڕە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ و کاریگەرییە جیهانییەکانی

شەڕە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ و کاریگەرییە جیهانییەکانی

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی قارەمانی،حەسەن (٢٠٢٥):شەڕە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ و کاریگەرییە جیهانییەکانی. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. [...]

  • ژیانەوەیەکی ئاشتیخوازانه

ژیانەوەیەکی ئاشتیخوازانە

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی دەباغی، شەهلا (٢٠٢٥):ژیانەوەیەکی ئاشتیخوازانە. بلاگی ژیانەوە؛ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک. شاری [...]

  • مێدیای داگیرکەران و نەورۆزی کوردان "ایران انترنشنال" بە نموونە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا

مێدیای داگیرکەران و نەورۆزی کوردان “ایران انترنشنال” بە نموونە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا

بیروڕا بە شێوەی ئانلاین لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک لە بلاگی ژیانەوە بڵاو کراوەتەوە: ١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی شەهلا، دەباغی (٢٠٢٥):مێدیای داگیرکەران و نەورۆزی کوردا: "ایران انترنشنال" بە نموونە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا. بلاگی ژیانەوە؛ [...]