کولتووری جینۆساید و کۆڵۆنیاڵ ناسین

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری حەوتەم

کولتووری جینۆساید و کۆڵۆنیاڵ ناسین

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی 2025دا، سمیناری حەوتەم لەژێر ناونیشانی: “کولتووری جینۆساید و کۆڵۆنیاڵ ناسین”، لەگەڵ د. کازیوە ساڵح، لێکۆڵەر لە بواری توێژینەوەی جینۆساید لە کانادا بەڕێوەدەبات.
دوکتۆر کازیوە ساڵح، ئەنترۆپۆلۆژیستی کۆمەڵایەتی-سیاسی و شارەزای بواری جینۆساید و ئەندامی لێژنەی زانستیی “ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک”ە. خاتوو کازیوە لە زانستی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی کوین لە کانادا دوکتۆرای وەرگرتووە. لە نێو بەرهەمەکانیدا دەکرێ ئاماژە بە نوێترینیان بکرێ: “کولتووری جینۆساید: هابیتەسی کولتووری، ئەندازیارسازیی نەتەوەیی و دۆکسای ئایینی” (٢٠٢٤، ڕۆتلێج)؛ ڕێبەری پاڵگرەیڤ بۆ ژینۆسایدی کورد (پاڵگرەیڤ ماکمیلان، ٢٠٢٥) و “باوکی هەژار، کچی دەوڵەمەند: زاڵبوون بەسەر ڕژێمە جێندەرییەکان و سەرهەڵدانی خاوەنکار لە کوردستانی دوای داعش”(٢٠٢٥، بڵاوکردنەوەی شوێنەکانی ژیان LPP).
دکتۆر کازیوە ساڵح بە هۆی کار و بەرهەمەکانیەوە، چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە و لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا کاری کردووە، لەوانە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کانادا و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی. توێژینەوەکانی لە چەندین بواردان: جینۆساید، ئەنترۆپۆلۆژیای کۆمەڵایەتی-سیاسی، توێژینەوەی جێندەر و ژنان، تیۆرییە کۆمەڵناسیەکانی بۆردیۆ، لێکۆڵینەوەکانی جینۆساید و توندوتیژی، کۆچبەری و ئاوارەبوونی زۆرەملێ، سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاروباری کەمینەکان، ململانێی نەتەوەیی و حوکمڕانی و سەروەریی هاوڵاتیانی ڕەسەن، کە لە ژۆرناڵە نێودەوڵەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە.
سمینارەکە لە لایەن ناسر مورادی، سەرنووسەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک بەڕێوەدەچێت.
سمیناری “کولتووری جینۆساید و کۆڵۆنیاڵ ناسین” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٣/٣٠)، کاتژمێر ٢٠:٣٠ بەکاتی کرماشان و ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت. ئەم سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زوومی ناوەندیش بەشێوەی ڕاستەخۆ بڵاو دەبێتەوە و دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە، بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرەی هاوبەش دەکرێ، بەشداربن.

کات و ڕۆژی بەردەست تا دەستپێکی سمینار
0
0
0
0
Days
0
0
Hrs
0
0
Min
0
0
Sec
  • بابەت: کولتووری جینۆساید و کۆڵۆنیاڵ ناسین

  • میوان: د. کازیوە ساڵح، لێکۆڵەر لە بواری توێژینەوەی جینۆساید لە کانادا

  • ئامادەکار: ناسر مورادی، سەرنووسەری گشتیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

  • کات: یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی (٣٠ی مارسی ٢٠٢٥ ز.)

  • دەستپێک: ٢٠:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا

  • زمان: کوردی

  • ڕێکخەر:

    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom

  • کۆدی بەرنامەی زووم

    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم

  • پەیوەندی: info@tishk.org

لۆگۆی ناوەند

لە فەیسبووک بمانبینەوە