گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟
زنجیرە سمینارەکانی تیشک
سمیناری حەڤدەیەم
دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا
گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٠١)، هەژدەیەمین سمیناری خۆی لەژێر ناونیشانی: “گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟”، لەگەڵ بەهرووز بووچانی و مێهدی جەلالی تارانی، بەڕێوەدەبات.
ئەم سیمینارە تیشک دەخاتە سەر گفتوگۆیەکی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە دۆخی سیاسیی ئێستای ئێران لە ژێر ڕۆشنایی وتارە نوێیەکەی هەریەک لە بەهرووز بووچانی و مێهدی جەلالی تارانی لە ڕۆژنامەی گاردیان بە ناونیشانی: “ئەوەش لەبری ‘شەڕی یەکلاکەرەوە’ – جارێکی دیکە داواکارییە ئاشتیخوازانە و دیموکراسییەکانی گەلی ئێران کپ کرانەوە”. وتارەکە شیکردنەوە بۆ دوا شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕەگ و ڕیشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی، هەروەها داینامیکی سەرکوتکردن، جووڵاندنی ئایدۆلۆژی و دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات کە ئاڕاستەی ئەم قەیرانە هەڵگیرساوە دەکەن.
بەهرۆز بووچانی ڕۆژنامەنووس، نووسەر، فیلمساز و چالاکوانی مافی مرۆڤی کوردە. ئەو زانستە سیاسییەکانی لە تاران خوێندووە و بەهۆی چەوساندنەوەی سیاسییەوە ناچارکراوە ڕوو لە تاراوگە بکات. بووچانی لە ڕێگەی نووسین و فیلمەکانییەوە ناوبانگی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا، کە تێیاندا ساڵانی دەستبەسەریی خۆی لە کەمپەکانی پەنابەرانی ئوسترالیا (لە دەرەوەی کیشوەرەکە) بەڵگەنامە کردووە، بە تایبەتی لە ڕێگەی کتێبە خەڵاتکراوەکەیەوە بە ناوی “هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان” (No Friend But the Mountains). ئەو بەردەوام بابەت بۆ میدیا نێودەوڵەتییەکان دەنووسێت و هاوکاری ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ دەکات.
مەهدی جەلالی تارانى لێکۆڵەر و شیکەرەوەی سیاسییە. ئەو زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی کالیفۆرنیا، بێرکلی، و سیاسەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی و خوێندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرک خوێندووە. ناوبراو ئەندامی “بەرەی سێیەمی ئێران”ـە (Iran Third Frontier)، کە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی لایەنگری دیموکراسییە، و بەردەوام بابەت بڵاودەکاتەوە و شیکردنەوە لەسەر سیاسەتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. بوارەکانی توێژینەوەکەی بریتین لە پرۆسەی دیموکراسی، پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە، و گۆڕانکاریی سیاسی لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا.
سیمینارەکە لەلایەن ژیلا موستەئجێر، چالاکی مافی مرۆڤ و لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی هەنگاو، بەڕێوەدەچێت.
سمیناری “گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٠١)، کاتژمێر ٢٢:٣٠ بەکاتی کرماشان و ٢٢:٠٠ بەکاتی هەولێر (٢٠:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت.
ئەم سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زووم و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ناوەندیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکرێتەوە و دەتوانن لە ڕێی بەکارهێنانی بەستەری تایبەتی، بەشداری سمینارەکە بن.

لە فەیسبووک بمانبینەوە



