بازدان بۆ ناوەڕۆک

بانگەوازی ژمارەکانی گۆڤار

بانگەوازی ژمارەی ١ی گۆڤاری تیشک، خولی نوێ

بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و کاری ڕێکخراوەیی:

رێکخراوەکان، وەک جۆرێک لە دامەزراوەی بەکۆمەڵ و سیستەمێکی کارلێکی کۆمەڵایەتی کە بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجێک یان کۆمەڵە ئامانجێک پێک دەهێنرێن، وەک یەکێک لە پێکهاتە گرینگەکانی ژیانی سەردەم ئەژمار دەکرێن. ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان شەبەنگێکی فراوان لە ڕێکخراوە ئابوورییەکان تا ڕێکخراوەی سیاسی، مەدەنی، سەربازی، ئایدیۆلۆژی و ئایینییەکان پێک دەهێنن و هەموو گۆشە و کەنارێکی ئەم دونیایە ژمارەیەک ڕێکخراوی خۆجێیی، ناوچەیی و جیهانی کار و چالاکیی تێدا دەکەن، یان لەژێر کار و چالاکیی ئەم ڕێکخراوانەدان. کوردستان و بزووتنەوە ڕزگاریخوازییەکەشی لەم ڕێسایە بەدەر نین و لە لایەک کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان خاوەن کۆمەڵێک ڕێکخراون، وەک ڕێکخراوە جیاوازە مەدەنییەکان و حیزبە سیاسییەکان، لەلایەکی دیکەیشەوە لەژێر کاریگەریی توندی ژمارەیەک ڕێکخراوی ناوچەیی و جهیانیدان. تەوەرەی سەرەکیی ژمارەی یەکەمی وەرزی نوێی گۆڤاری تیشک بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و کاری ڕێکخراوەیی تەرخان کراوە و داوا لە نووسەران و وەرگێڕان دەکەین لەم بابەتانەی خوارەوەدا وتار و وەرگێڕانمان بۆ بنێرن:

  • مێژووی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتیی مۆدێڕن لە کوردستان
  • شێواز و جۆرەکانی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی لە کوردستان
  • ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان
  • حیزب و پارتە سیاسییەکانی کوردستان
  • ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکانی کورد لە دایاسپۆرا
  • ڕێکخراوی مەدەنی-سیاسی و بێدەوڵەتی
  • ڕۆڵی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا
  • ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و پرسی یەکسانیی جێندەری
  • ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان
  • ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان: دابڕانی کۆمەڵایەتی یان یەکگرتنی کۆمەڵایەتی
  • متمانە و سەرمایەی کۆمەڵایەتی و کاری رێکخراوەیی لە کوردستان
  • بەربەستەکانی کاری رێکخراوە مەدەنییەکان لە کوردستان
  • کەلتووری کاری ڕێکخراوەیی لە کوردستان
  • خەسارناسیی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان
  • بەستێنی کاری ڕێکخراوەیی لە کوردستان و بەربەستەکانی
  • خەسارناسیی پەیوەندیی نێوان ڕێکخراوە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستان

تێبینی ١: دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی وتار و توێژینەوەکان، 10ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی بەرانبەر بە 2024/03/29ی زایینییە.
تێبینیی ٢. گۆڤاری تیشک لەمەودوا سەر بە ناوەندی توێژنەوەی کوردستان- تیشک دەبێت.

زیاتر لە بانگەوازی ژمارەکانی گۆڤار

هەمووی ببینە
بانگەوازی ژمارەکانی گۆڤار

بانگەوازی ژمارە ی٧٤ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: "سیاسەتی کورد لە ڕۆژهەڵات: پێگەی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا" ئەو گۆڕانکارییانەی له‌ دوای هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیان پێ کرد، خاڵی وەرچەرخان بوون لە دووبارە ڕێکخستنەوەی جیۆپۆلیتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ ڕووداوێک کە بە خێرایی لە چوارچێوەی ململانێیەکی…

بانگەوازی ژمارەکانی گۆڤار

بانگەوازی ژمارەی ٧٣ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: "بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و فاکتەرە فرەچەشنەکانی هێز" هێز فاکتەرێکی گرینگی ژیانی کۆمەڵایەتییە. هێز لە پێکهاتە و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان واوەتر دەڕوا و خۆی دەخزێنێتە ناو هەموو کەلێن و قوژبنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی. هەروەک دەگوترێ هەموو مەیدانەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی مەیدانی ململانێی هێزن. دەوڵەتان،…

بانگەوازی ژمارەکانی گۆڤار

بانگەوازی ژماره ٧٢ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: "داهاتووی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان بەردەوامی و دابڕاندا" لە سەردەمێکدا کە دینامیکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری، بەخێرایی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگۆڕدرێ، ڕێڕەوی بزووتنەوەی کوردستان لە پانتاییی گشتیدا بەرەو گۆڕانێکی قووڵ و بنەڕەتیی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووریدایە.…