ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، لە درێژەی زنجیرە سێمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٤، سمینارێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی ”ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” بەڕێوە دەبات.
ئەم سمینارە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان شوکریا برادوست و ئاگری ئیسماعیل نژاد ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوت٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی (٢٠ی ئۆکتۆبری٢٠٢٤ ز.) کاتژمێر ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوندی ئۆرووپا بەڕێوە دەچێت.
شوکریا برادوست ،پسپۆری ئاسایشی نێودەوڵەتی و سیاسەتی دەرەوە، لێکۆلەری (Non-Resident) لە ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و واشنتۆنە. هەروەها بەڕێز برادوست لە ئێستادا لێکۆڵەری دوکتۆرایە لە بەشی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ویرجینیا تێک. زۆربەی لێکۆڵینەوەکانی بەرێزیان گرنگی بە ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن و ناوبراو ئەزموونی زیاتر لە ١٥ ساڵ شرۆڤەکاریی لە میدیا و بڵاوکردنەوەی بابەت لە دەزگاکانی وەکو ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، ئەلجەزیرە، ئینستیتیوتی واشنتۆن و Atlantic Council و هتد هەیە.
میوانی دووهەمی ئەم سمینارە ئاگری ئیسماعیل نژاد، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک ـە.
ئەم سمینارە لەلایەن هیوا تاسە، خوێندکاری زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی شاری نیۆیۆرک، بەڕێوە دەچێت. زمانی سێمینارەکە بە کوردی دەبێت و کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بەکاتی Eastern Time (ET) لە ئامریکا لە پلەتفۆڕمی زووم دەستپێئەکات.
زنجیرە سمینارەکانی تیشک
ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
زنجیرە سمینارەکانی تیشک لەسەر کاناڵی یووتیوبی ناوەند
زنجیرە سمینارەکانی تیشک
- بابەت:ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- میوان: شوکریا برادوست و ئاگری ئیسماعیل نژاد
- ئامادەکار: هیوا تاسە، خوێندکاری زانسته کۆمەڵایەتییەکان
- کات: ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی (٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤)
- دەستپێک: ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
- زمان: کوردی
- ڕێکخەر:
- ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
- ئادرس: لێرە کرتە بکە Zoom

کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم - پەیوەندی: info@tishk.org

لە فەیسبووک بمانبینەوە
