بازدان بۆ ناوەڕۆک

بانگەوازی ژمارەکانی گۆڤار

بانگەوازی ژماره ٧١ی گۆڤاری تیشک

بانگەوازی ژماره ٧١ی گۆڤاری تیشک
بانگەوازی ژماره ٧١ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: “سەروەریخوازیی کورد و پرسی ناسنامە”

بە درێژاییی هەرواز و نشێوی مێژووی کورد لە سەدەی ٢٠ بەملاوە، سەروەریخوازی یەکێک لە خاڵە بەرجەستەکانی بزووتنەوەی کورد بووە کە کاریگەریی لەسەر سیاسەت و کۆمەڵگا لە کوردستان و ناوچەکە داناوە. بۆ کوردستانییان سەروەریخوازی تەنیا هەوڵ بۆ هەبوونی جۆگرافیایەکی دیاریکراو یان بە تەنیا سەربەخۆییی سیاسی نەبووە؛ بەڵکوو ئەم پرسە بریتی بووە لە بەفەرمی‌ناسینی ناسنامەی نەتەوەییی کورد، کە بە درێژاییی مێژوو لە لایەن وڵاتانی داگیرکەری کوردستانەوە سەرکوت کراوە. پرسی ناسنامەی کوردی تەنیا نابەسترێتەوە بە سنووری سیاسییەوە و بە کولتوور، زمان و مێژووی کوردستانیشەوە گرێ دراوە. ئەگەرچی دابەشکرانی کوردستان بەسەر چەند وڵاتی ناوچەکەدا کاریگەریی قەرەبوونەکراوی لەسەر پرسی کورد لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت دیاسپۆرای کوردیش داناوە، بەڵام کوردستانییان هێشتا توانیویانە ناسنامەیەکی هاوبەشی تا ڕادەیەک بە‌‌هێز لەنێو خۆیاندا بپارێزن. بەڵام بەریەککەوتن و ئانتاگۆنیمسی خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس و دینامیزمی سیاسیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بارۆدۆخێکی ناوازەی خۆلقاندووە کە دەخوازێ نووسەران و لێکۆڵەرانی ئەم بوارە ئاوڕێ لێ بدەنەوە و شەنوکەوی بکەن.
هەندێک پرسیاری سەرەکی کە لێرەدا ساز دەبێ ئەوەیە کە ئایا کورد دەتوانێ فورمەکانی جیاوازی سەروەری هاوکات لەگەڵ پاراستی ناسنامەی سیاسیی خۆی لە نێوخۆی ئەو وڵاتانەی بەسەریاندا دابەش بووە بگەیێنێتە ئەنجام یاخود دەبێت هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بدات؟ ئایا ئەم پرسە وەکوو دووڕێیانێکە لە پێش ئاسۆی سیاسیی کورددا یا خود ئەم پرسە دەکرێ وەکوو پرسێکی فرەڕەهەند بخوێنرێتەوە؟
لە ژێر تیشکی ئەم باسانەدا، دەستەی نووسەرانی گۆڤار تیشک داوا لە نووسەران و وەرگێڕان دەکات سەبارەت بە بابەتەکانی خوارەوە وتارەکانیان بنێرن:

1. سەروەریخوازی لە سەدەی ٢١ دا: ئاستەنگەکان و دەرفەتەکان
2. فۆڕمە جیاوازەکانی سەروەری لەژێر تیشکی واقیعی سیاسیی کورد لە ناوچەدا
3. دیاسپۆرای کوردی و پرسی ناسنامەی نەتەوەیی
4. ناکۆکییە ناوچەیی و جیهانییەکان و کاریگەرییان لەسەر پرسی سەروەری و ناسنەمەی کوردی
5. بزووتنەوەی ژینا و ئاسۆی سەروەریخوازیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
6. پەیوەندیی پرسی ژنان و ژینگە بە ناسنامەی کوردییەوە
7. زمانی کوردی و ڕۆڵی لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی
8. سەرەوەریخوازی و گرێدراوی بە یاسای نێودەوڵەتی
9. ئیمکانەکانی بزووتنەوەی کوردستان بۆ ودەستهێنانی سەروەریی سیاسی
10. پەیوەندیی نێوان سەرەوەریی سیاسی، خاک و ناسنامە
11. ڕەنگدانەوەی پرسی سەروەریخوازی لە ئەدەبی کوردیدا

دوایین مۆڵەتی وەرگرتنی وتار:
٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤
٨ی فێوریەی ٢٠٢٥

زیاتر لە بانگەوازی ژمارەکانی گۆڤار

هەمووی ببینە
بانگەوازی ژمارەکانی گۆڤار

بانگەوازی ژمارە ی٧٤ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: "سیاسەتی کورد لە ڕۆژهەڵات: پێگەی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا" ئەو گۆڕانکارییانەی له‌ دوای هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیان پێ کرد، خاڵی وەرچەرخان بوون لە دووبارە ڕێکخستنەوەی جیۆپۆلیتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ ڕووداوێک کە بە خێرایی لە چوارچێوەی ململانێیەکی…

بانگەوازی ژمارەکانی گۆڤار

بانگەوازی ژمارەی ٧٣ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: "بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و فاکتەرە فرەچەشنەکانی هێز" هێز فاکتەرێکی گرینگی ژیانی کۆمەڵایەتییە. هێز لە پێکهاتە و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان واوەتر دەڕوا و خۆی دەخزێنێتە ناو هەموو کەلێن و قوژبنەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی. هەروەک دەگوترێ هەموو مەیدانەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی مەیدانی ململانێی هێزن. دەوڵەتان،…

بانگەوازی ژمارەکانی گۆڤار

بانگەوازی ژماره ٧٢ی گۆڤاری تیشک

تەوەری بانگەواز: "داهاتووی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان بەردەوامی و دابڕاندا" لە سەردەمێکدا کە دینامیکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری، بەخێرایی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگۆڕدرێ، ڕێڕەوی بزووتنەوەی کوردستان لە پانتاییی گشتیدا بەرەو گۆڕانێکی قووڵ و بنەڕەتیی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووریدایە.…