بازدان بۆ ناوەڕۆک

سمینار

هەڵسەنگاندن و پەردەلادان لەسەر کتێبی: “بەیانی باش ژینا”

هەڵسەنگاندن و پەردەلادان لەسەر کتێبی: م
هەڵسەنگاندن و پەردەلادان لەسەر کتێبی: م

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

هەڵسەنگاندن و پەردەلادان لەسەر کتێبی: “بەیانی باش ژینا”

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، زنجیرە سیمینارەکانی ساڵی 2024 ــی بە سیمیناری پێنجەم بەناونیشانی هەڵسەنگاندن و پەردەلادان لەسەر کتێبی “بەیانی باش ژینا” لە شاری کۆڵن، لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە دەبات. ئەم سمینارە بۆ کاک برایم فەرشی، نووسەر و لێکۆڵەر تەرخان کراوە سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی کتێبی “بەیانی باش ژینا” و؛ ئاوڕدانەوەیەکی ڕەخنەگرانە لەسەر ڕووداوەکانی شۆڕشی ژینا. هاوکات لەگەڵ سیمینارەکە، کتێبی “بەیانی باش ژینا” بە ئامادەبوونی نووسەر دەخرێتە بەردەستی بەشداربووان و بڵاو دەکرێتەوە. هەر لەو چوارچێوەشدا ژمارەیەک لە کتێب و بەرهەمەکانی دیکەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، دەخرێنە بەردەستی بەشداربووان.

کتێبی “بەیانی باش ژینا”، یەکەک لە نوێترین بەرهەمەکان لە زنجیرە کتێبی تیشک بۆ لێکۆڵینەوەی کوردستان، لە نووسینی بەڕێز “برایم فەڕشی”یە. ئەم کتێبە هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٣ نووسراوە و تێڕوانینێکی قووڵی هەیە بۆ ڕووداوەکانی بزووتنەوەی ژینا کە بە دروشمی”ژن، ژیان، ئازادی” سنوورەکانی کوردستان و ئێرانی تێپەڕاند. سەرەتای نووسینەکان هاوکات لە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی (١٦ی سبتامبری ٢٠٢٢) و لەگەڵ قەتڵی حکوومەتیی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز، ژینا ئەمینی و هەڵگیرسانی ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیەکانی کوردستان دەست پێدەکات. نووسەر تێکۆشاوە لە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانەوە تیشک بخاتە سەر ڕووداوە گرنگەکان و خاڵە لاواز و بەهێزەکانی خۆپیشاندانەکان، هەڵوێستی حیزبەکان و باقی نەتەوەکانی تری سەر جۆغرافیای ئێران شی بکاتەوە. هاوکات لەگەڵ پرژانە سەر ئەو ڕووداوانە، نووسەر تێکۆشاوە لە زۆر بواردا بە پشتبەستن بە مێژووی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو، خەسارناسییەکی ورد لە ئاڵنگاری و لاوازییەکانی ئەو بزووتنەوە بدات بە دەستەوە.

.

سیمیناری هەڵسەنگاندن و پەردەلادان لەسەر کتێبی: “بەیانی باش ژینا” لەلایەن ئارام کەیخوسرەوی، ماستەری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی خارەزمی تاران بەڕێوەدەچێت و سەرپەرشتی دەکرێت.

ئەم سمینارە بڕیارە ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانباری ٢٠٧٢٤ (٢١ی دسامبری ٢٠٢٤) کاتژمێر ٣ی ئێوارە (بەکاتی بەرلین) و ٥:٣٠ بەکاتی کرماشان بە زمانی کوردی بەڕێوەبچێت. دانیشتنەکە پێشەکییەکی ١٠ خولەکی و پێشکەشکردنێکی ٣٠ خولەکی و دواتر پرسیار و وەڵامی ٢٥ خولەکی و گفتوگۆیەکی پانێڵ و لەکۆتاییشدا کۆبەندێکی بابەتەکە لە ١٠ خولەکدا لەخۆدەگرێت. کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان بۆ بەشداری لە شوێنی سمینار و پێشانگای کتێبەکە لە شاری کۆڵن لە ئادرسی: Olpener Str. 143, 51103 Köln بەشداری ڕێوڕەسمەکە بکەن. ئەو سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زوومی ناوەندیش بەشێوەی ڕاستەخۆ بڵاو دەکرێتەوە و بەشداربووان دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرەی کە هاوبەش کراوە بەشداری بکەن.

  • بابەت:هەڵسەنگاندن و پەردەلادان لەسەر کتێبی: “بەیانی باش ژینا”
  • میوان: برایم فەڕشی، نووسەر و لێکۆڵەر
  • ئامادەکار: ئارام کەیخوسرەوی، ماستەری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی خارەزمی تاران
  • کات: ١ی بەرفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی (٢١ی دسامبری ٢٠٢٤)
  • دەستپێک: ١٧:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٥:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
  • زمان: کوردی
  • ڕێکخەر:
    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: ئۆفیسی کۆمکار لە شاری کۆڵنOlpener Str. 143, 51103 Köln

    هاوکات لە پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom

  • کۆدی بەرنامەی زووم
    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم
  • پەیوەندی: info@tishk.org

لە فەیسبووک بمانبینەوە

زیاتر لە سمینار

هەمووی ببینە
سمینار

سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری نۆزدەیەم سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٢٨)، نۆزدەیەمین سمیناری خۆی لەژێر ناونیشانی: “سێگۆشەی ململانێ: نەوت،…

سمینار

گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٠١)، هەژدەیەمین سمیناری خۆی…

سمینار

دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی…