بازدان بۆ ناوەڕۆک

سمینار

ئێکۆساید لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

سمیناری ئێکۆساید لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سمیناری ئێکۆساید لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری تایبەت

ئێکۆساید لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، زنجیرە سیمینارەکانی ساڵی 2025، بە سیمینارێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی: ئێکۆساید لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەبات.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لەم ساڵانەی دواییدا ڕووبەڕووی تێکدانی ژینگەیی بەرچاو بووەتەوە. هەرێمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دەوڵەمەندە بە سامانە سروشتییەکان و جۆراوجۆری کانزاکان، ڕووبەڕووی تێکچوونی بەرفراوانی ئیکۆلۆژی بووەتەوە.
یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان، وشکبوونی گۆلی ورمێیە کە بەشێکی لە کوردستان هەڵکەوتووە. خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان، زیادەڕەوی لە دروستکردنی بەنداوەکان و گۆڕانی کەشوهەوا، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئیکۆسیستەم هەبووە و مەترسی لەسەر بنەما سەرەکییەکانی بژێوی خەڵکی دەڤەرەکە دروستکردووە.
سەرەڕای ئەوەش، گواستنەوەی ئاو لە کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێران بە بێ لەبەرچاوگرتنی پێداویستییە جەوهەرییەکانی پێکهاتە ناوچەییەکان، گوشارێکی یەکجار زۆری خستۆتە سەر سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکە و کشتوکاڵ و دابینکردنی ئاوی بەرەوڕووی  قەیران کردۆتەوە.
ئاگرتێبەردانی بە مەبەست و بێ مەبەست لە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس کە بەشێک لە کوردستان دەگرێتەوە، ژینگەی سروشتیی ناوچەکەی زیاتر وێران کردووە و دارستان و شوێنی ژیانی گیانلەبەرە کێوییەکانی لەناوبردووە.

پرسێکی دیکەی سەرەکی، ڕمین و نیشتنی زەوییە کە بەهۆی زیادەڕۆیی لە دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی دروست دەبێت. ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی لەناوچوونی ژێرخانی ئابووری و مەترسیی بەرچاو لەسەر بنەما سەرەکییەکانی بژێوی خەڵکی دەڤەرەکە..
ئامانجی ئەم سمینارە پڕژانەسەر سیاسەتی ژینگەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە کوردستان و؛ تێدەکۆشێت لە ڕوانگەیەکی ئەکادیمییەوە پەیوەندی نێوان ئەم سیاسەتانە و ئیکۆساید زیاتر شی بکاتەوە. جگە ئەوەش، لە گفتوگۆکەدا تیشک دەخرێتە سەر ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان لە بزووتنەوە ژینگەپارێزییەکان و پێشنیارو چارەسەرەکان گەنگەشە دەکرێن.

سیمینارەکە لەلایەن سێ کەسی پسپۆڕەوە پێشکەش و سەرپەرشتی دەکرێت.

د. مەنسوور سوهرابی
دکتۆرا لە ئیکۆلۆژیای کشتوکاڵی
مەنسوور سۆهرابی لە ساڵی ٢٠٠٩ دکتۆرای لە ئیکۆلۆژیای کشتوکاڵی لە زانکۆی زانست و توێژینەوەی تاران وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی تەربیەت مۆدەڕسی تاران وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٢ لە بواری ئیکۆلۆژیدا وانەبێژ بووە و وەک سەرپەرشتیار  ک لە سەر زیاتر لە ١٢ تێزی ماستەر کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٦ لە زانکۆی کیل لە وڵاتی ئاڵمان لە پرۆژەیەکی توێژینەوەدا بەشداری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە وەک پسپۆڕێکی ژینگەیی هاوکاریی لەگەڵ دەزگا جۆراوجۆرەکانی ڕاگەیاندن دەکات و هەروەها لە ئێستادا لە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی بەرهەمی ئۆرگانیکدا کاردەکات.
د. جەمیل ڕەحمانی
دکتۆرا لە کۆمەڵناسی، پسپۆڕی ناسیۆنالیزم و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان
جەمیل ڕەحمانی کۆمەڵناسێکی پسپۆڕی ناسیۆنالیزم و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستانە. ساڵی ٢٠٢٣ لە زانکۆی خارەزمیی تاران دوکتۆرای کۆمەڵناسی بەدەستهێناوە. تێزی دوکتۆراکەی ، لێکۆڵینەوەییەکی ورد لەسەر بزووتنەوە ژینگەپارێزیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە. هەروەها خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە کۆمەڵناسی لە زانکۆی خارەزمی و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئامار لە زانکۆی ڕازیی کرماشانە. د. ڕەحمانی وانەبێژی کۆمەڵناسی بووە و لە ئێستادا وەک توێژەرێکی ئازاد کاردەکات.
د. داود ڕەسووڵی کیا
دکتۆرا لە پاراستنی خاک و ئاو
داود ڕەسووڵی خاوەنی دکتۆرایە لە بواری پاراستنی خاک و ئاو. ماوەی ١٤ ساڵ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر  مامۆستای وانەبێژ بووە و کۆمەڵێک توێژینەوەی لەسەر وەرینی خاک و وەرینی باران بڵاوکردۆتەوە. چەندین کتێبی زانستی و کۆمەڵێک بابەت و بڵاوکراوەی دیکەی ئامادە و چاپ کردووە. لە ساڵی ڕابردوودا وەک ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک دەستی بەکارکردووە.

سمیناری ئێکۆساید لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی ( ١٨ی ١ی ٢٠٢٥ ز.) کاتژمێر ٢٠:٣٠ بەکاتی کرماشان (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین) بە زمانی کوردی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت. سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زوومی ناوەندیش بەشێوەی ڕاستەخۆ بڵاو دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە، بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرەی کە هاوبەش کراوە بەشداربن.

  • بابەت: ئێکۆساید لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 
  • میوان: د. مەنسوور سوهرابی، د. جەمیل ڕەحمانی و د. داوود ڕەسووڵی کیا
  • ئامادەکار: د. مەنسوور سوهرابی
  • کات: ٢٩ی بەرفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی (١٨ی ژانویەی ٢٠٢٤ ز.)
  • دەستپێک: ٢٠:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
  • زمان: کوردی
  • ڕێکخەر:
    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom
  • کۆدی بەرنامەی زووم
    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم
  • پەیوەندی: info@tishk.org

لە فەیسبووک بمانبینەوە

زیاتر لە سمینار

هەمووی ببینە
سمینار

سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری نۆزدەیەم سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٢٨)، نۆزدەیەمین سمیناری خۆی لەژێر ناونیشانی: “سێگۆشەی ململانێ: نەوت،…

سمینار

گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٠١)، هەژدەیەمین سمیناری خۆی…

سمینار

دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی…