بازدان بۆ ناوەڕۆک

سمینار

ڕۆژئاوای کوردستان: جۆغرافیا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو

پووستری سمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی ڕۆژئاوای کوردستان: جۆغرافیا، ڕابردوو، ئێستا، و داهاتوو
ڕۆژئاوای کوردستان: جۆغرافیا، ڕابردوو، ئێستا، و داهاتوو

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری تایبەت

ڕۆژئاوای کوردستان: چۆغرافیا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، زنجیرە سیمینارەکانی ساڵی 2025، بە سیمینارێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی: ڕۆژئاوای کوردستان: جۆغرافیا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو لەگەڵ د. کەمال سیدۆ؛ وتەبێژ و ڕاوێژکاری کەمینە ئێتنیکی، ئایینی و زمانییەکان و نەتەوەکان لە ڕێکخراوی GfbV   بەڕێوەدەبات.

ڕۆژئاوای کوردستان لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 2011 لە دژی ڕژێمی ئەسەد، چەندین هەڕەشە و ئالۆزیی بەخۆیەوە بینیوە. ئێستاش پاش ڕووخانی ڕژیم، خەڵک و داهاتووی ناوچەکە ڕووبەڕووی هەڕەشەی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بوونەتەوە و نادڵنیاییەکی زۆر بەرامبەر چارەنووسییان خۆی دەنوێنێت. ئامانجی ئەم سیمینارە بەدواداچوون بۆ دۆخی ژیۆپۆلەتیکی ڕۆژئاوای کوردستان، مێژوو، پێشهاتەکانی ئێستای و پێشکەشکردنی ڕوانگەیەکی ئاگادارکەرانەیە لەسەر ئەو فاکتەرانەی کە ڕەنگە چارەنووسی گەلی کورد لەم بەشەی کوردستاندا لە قاڵب بدەن.

سیمینارەکە هەوڵدەدات تێڕوانینێکی ورد بۆ زانایان، خوێندکاران و ئەوانەی تامەزرۆی زانین لەسەر کاروباری کوردن و چاودێریی باروودۆخی کورد دەکەن، بەتایبەتی ئاڵۆزییەکانی دەوروبەری ڕۆژئاوای کوردستان، بخاتە ڕوو.

سمیناری تایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان: جۆغرافیا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو میوانداری د. کەمال سیدۆ لە شاری گووتینگنی وڵاتی ئاڵمانی کردووە.

دکتۆر کەمال سەیدۆ، خەڵکی دەڤەری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانە کە لە ساڵی ١٩٨٩ لە ڕووسیا دکتۆرای لە مێژوو و ڕۆژهەڵاتناسی بەدەستهێناوە. لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە و لە ئێستادا وەک وتەبێژ و بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی گەلانی لەژێر هەڕەشە (GfbV) کاردەکات. دوکتور سەیدۆ نووسەرێکی بەرهەمدارە و بە شێوەیەکی بەرفراوان بابەتەکانی پەیوەست بە کورد و ڕووسیا و کەمینە نەتەوەییەکانی کوردستان و پرسە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و مێژوویی لەخۆی دەگرێتەوە. بەرهەمەکانی بە چەندین زمان چاپکراون، لەوانە کوردی، ڕووسی، ئەڵمانی، تورکی و عەرەبی.

سیمیناری ڕۆژئاوای کوردستان: جۆغرافیا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو لەلایەن عەلی مۆنەزەمی توێژەر و نووسەر بەڕێوەدەچێت و سەرپەرشتی دەکرێت.

سمیناری ڕۆژئاوای کوردستان: جۆغرافیا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی ( ٢٦ی ١ی ٢٠٢٥ ز.) کاتژمێر ٢٠:٣٠ بەکاتی کرماشان و ٢٠:٠٠ بەکاتی عەفرین (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین) بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت. سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زوومی ناوەندیش بەشێوەی ڕاستەخۆ بڵاو دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە، بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرەی کە هاوبەش کراوە بەشداربن.

  • بابەت: ڕۆژئاوای کوردستان: جۆغرافیا، ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو
  • میوان: د. کەمال سیدۆ، وتەبێژ و ڕاوێژکاری کەمینە ئێتنیکی، ئایینی و زمانییەکان و نەتەوەکان لە ڕێکخراوی GfbV
  • ئامادەکار: عەلی مۆنەزەمی
  • کات: ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٥ ز.)
  • دەستپێک: ٢٠:٣٠ بە کاتی کرماشان، ٢٠:٠٠ بەکاتی عەفرین و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
  • زمان: کوردی
  • ڕێکخەر:
    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom
  • کۆدی بەرنامەی زووم
    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم
  • پەیوەندی: info@tishk.org

لە فەیسبووک بمانبینەوە

زیاتر لە سمینار

هەمووی ببینە
سمینار

سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری نۆزدەیەم سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٢٨)، نۆزدەیەمین سمیناری خۆی لەژێر ناونیشانی: “سێگۆشەی ململانێ: نەوت،…

سمینار

گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٠١)، هەژدەیەمین سمیناری خۆی…

سمینار

دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی…