کولتووری جینۆساید و کۆڵۆنیاڵ ناسین
زنجیرە سمینارەکانی تیشک
سمیناری حەوتەم
کولتووری جینۆساید و کۆڵۆنیاڵ ناسین
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی 2025دا، سمیناری حەوتەم لەژێر ناونیشانی: “کولتووری جینۆساید و کۆڵۆنیاڵ ناسین”، لەگەڵ د. کازیوە ساڵح، لێکۆڵەر لە بواری توێژینەوەی جینۆساید لە کانادا بەڕێوەدەبات.
دوکتۆر کازیوە ساڵح، ئەنترۆپۆلۆژیستی کۆمەڵایەتی-سیاسی و شارەزای بواری جینۆساید و ئەندامی لێژنەی زانستیی “ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک”ە. خاتوو کازیوە لە زانستی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی کوین لە کانادا دوکتۆرای وەرگرتووە. لە نێو بەرهەمەکانیدا دەکرێ ئاماژە بە نوێترینیان بکرێ: “کولتووری جینۆساید: هابیتەسی کولتووری، ئەندازیارسازیی نەتەوەیی و دۆکسای ئایینی” (٢٠٢٤، ڕۆتلێج)؛ ڕێبەری پاڵگرەیڤ بۆ ژینۆسایدی کورد (پاڵگرەیڤ ماکمیلان، ٢٠٢٥) و “باوکی هەژار، کچی دەوڵەمەند: زاڵبوون بەسەر ڕژێمە جێندەرییەکان و سەرهەڵدانی خاوەنکار لە کوردستانی دوای داعش”(٢٠٢٥، بڵاوکردنەوەی شوێنەکانی ژیان LPP).
دکتۆر کازیوە ساڵح بە هۆی کار و بەرهەمەکانیەوە، چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە و لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا کاری کردووە، لەوانە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کانادا و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی. توێژینەوەکانی لە چەندین بواردان: جینۆساید، ئەنترۆپۆلۆژیای کۆمەڵایەتی-سیاسی، توێژینەوەی جێندەر و ژنان، تیۆرییە کۆمەڵناسیەکانی بۆردیۆ، لێکۆڵینەوەکانی جینۆساید و توندوتیژی، کۆچبەری و ئاوارەبوونی زۆرەملێ، سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاروباری کەمینەکان، ململانێی نەتەوەیی و حوکمڕانی و سەروەریی هاوڵاتیانی ڕەسەن، کە لە ژۆرناڵە نێودەوڵەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە.
سمینارەکە لە لایەن ناسر مورادی، سەرنووسەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک بەڕێوەدەچێت.
سمیناری “کولتووری جینۆساید و کۆڵۆنیاڵ ناسین” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٣/٣٠)، کاتژمێر ٢٠:٣٠ بەکاتی کرماشان و ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت. ئەم سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زوومی ناوەندیش بەشێوەی ڕاستەخۆ بڵاو دەبێتەوە و دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە، بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرەی هاوبەش دەکرێ، بەشداربن.
- بابەت: کولتووری جینۆساید و کۆڵۆنیاڵ ناسین
- میوان: د. کازیوە ساڵح، لێکۆڵەر لە بواری توێژینەوەی جینۆساید لە کانادا
- ئامادەکار: ناسر مورادی، سەرنووسەری گشتیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
- کات: یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی (٣٠ی مارسی ٢٠٢٥ ز.)
- دەستپێک: ٢٠:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
- زمان: کوردی
- ڕێکخەر:
- ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
- ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom

کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم - پەیوەندی: info@tishk.org

لە فەیسبووک بمانبینەوە
