لە پرسی کورد و کوردستانەوە بۆ ژێرکۆمەڵە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
زانیاری بڵاوکردنەوە
- نووسەر
- فاتح سەعیدی، ڕامین مەفاخری و سیاوەش محەمەمدی
- وەشانخانە
- ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک
- ئەنستیتۆ
- ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک
- بەروار
- 09/08/2025
- زمان
- کوردی
فاتح سەعیدی، ڕامین مەفاخری و سیاوەش محەمەمدی (2025). لە پرسی کورد و کوردستانەوە بۆ ژێرکۆمەڵە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک.
زنجیرە سمینارەکانی تیشک
سمیناری یازدەهەم
لە پرسی کورد و کوردستانەوە بۆ ژێرکۆمەڵە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی 2025دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٨/١٧)، سمیناری یازدەهەم لەژێر ناونیشانی: “لە پرسی کورد و کوردستانەوە بۆ ژێرکۆمەڵە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”، لەگەڵ د.ڕامین مەفاخری، دوکتۆرای تیۆریی سیاسی لە زانکۆی پوتریای مالێزیا هەروەها دوکتۆرای سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی لەندەن کالێج بەڕێوەدەبات.
دوکتۆر ڕامین مەفاخهری، شارەزای تیۆری زانستە سیاسییەکان و سیاسیی ناوەڕاستە و دوو بڕوانامەی دوکتۆرای هەیە: یەکەم لە تیۆری سیاسی لە زانکۆی Universiti Putra Malaysia (UPM) و دووەم لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی UCL. توێژینەوەکانی د. مەفاخری زیاتر لەسەر بابەتی ئاسایش، پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، توندوتیژی سیاسی و گرژی و ئاڵۆزیە ناوچەییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی لەسەر سیاسەتی کوردی و پرسی کورد و کوردستانن.
کارەکانی مەفاخهری لە چەندین گۆڤار و کتێبی زانستی بڵاوکراوەتەوە و بابەتەکان لەسەر ئاسایش و تەناهی، ڕۆڵی ئەکتەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتیەکان لە ناوچەکە و دۆخ و کاریگەریەکانی بزووتنەوەی کوردستان لە ناوچەکەن.
سیمینارەکە لەلایەن دکتۆر فاتح سەعیدی توێژەری پۆست دکتۆرا لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن و ئەندامی دەستەی ڕاوێژکارانی زانستی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک بەڕێوەدەچێت.
سمیناری “لە پرسی کورد و کوردستانەوە بۆ ژێرکۆمەڵە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٨/١٧)، کاتژمێر ١٩:٣٠ بەکاتی کرماشان و ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت. ئەم سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زوومی ناوەندیش بەشێوەی ڕاستەخۆ بڵاو دەبێتەوە و دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە، بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرەی هاوبەش دەکرێ، بەشداربن.
https://youtu.be/ujPT8LOxeNw
- بابەت: لە پرسی کورد و کوردستانەوە بۆ ژێرکۆمەڵە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- میوان: د. ڕامین مەفاخری دوکتۆرای تیۆریی سیاسی لە زانکۆی پوتریای مالێزیا و سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی لەندەن کالێج
- ئامادەکار: د. فاتح سەعیدی؛ توێژەر و خوێندکاری پۆست دوکتورا لە زانکۆی تێکساس و ئەندامی بۆردی زانستیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
- کات: یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی (١٧ی ئاوگۆستی ٢٠٢٥ ز.)
- دەستپێک: ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
- زمان: کوردی
- ڕێکخەر:
- ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
- ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom

کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم - پەیوەندی: info@tishk.org

لە فەیسبووک بمانبینەوە
