بازدان بۆ ناوەڕۆک

سمینار

پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی نەریتی و سەروونەتەوەیی کوردیدا

سیمیناری سێزدەهەم بەناونیشانی:"پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی نەریتی و سەروونەتەوەیی کوردید

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری دوازدەهەم

پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی نەریتی و سەروونەتەوەیی کوردیدا

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٩/٢٨)، سیمیناری سێزدەهەم بەناونیشانی:“پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی نەریتی و سەروونەتەوەیی کوردیدا” بەڕێوەدەبات.

سیمینارەکە لەلایەن د. پەرەنگ فەرازمەند، یاریدەدەری زانستی لە زانستگای مارتین لۆتێری شاری هالە-ویتنبێرگ، ئاڵمان، بەڕێوەدەچێت.

سمیناری “پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی نەریتی و سەروونەتەوەیی کوردیدا” باسکردن لەسەر بەشێکی کورت لە توژینەوەیەکی زانستی لە سەر پەیوەندیی نێوان دەسەڵات و جێندەر لە موزیکی کوردی لە ڕوانگەیەکی ئینتێردیسیپلینێرییەوە لە خۆ دەگرێ کە وردبوونەوەیەکە لە سەر چۆنیەتی وێناکردنی  ژن لە دەقی فۆرمە کوردیەکاندا و چۆنیەتی بیر و هزری فۆلکلۆر سەبارەت بە ژنی کورد بە بەراورد لەگەڵ هزری ئایدیۆلۆژیە غەیرە کوردیەکان بەرانبەر بە ژن. هەروەها چونیەتی ئەدا کردن و نمایش کردنی جێندەری لە بوارە جۆراوجۆرەکانی موزیکی کوردی لە کوردستان و لە دیاسپۆرا بەشێکی سەرەکیە کە لەو توێژینەوەیە دا خراوەتە بەر باس.

لە سمینارەکەدا کارتێکەری و پەوەندی ئایین و ئایدیۆلۆژی، ناسیۆنالیسمی کوردی، و چۆنیەتی دروست بوونی بزووتنەوەی فێمێنیستی لە موزیکی کوردی لە دیاسپۆرا لەسەر بنەمای تیۆرییەکانی بواری جێندەر، پێرفۆرمانس، و دیاسپۆرا لە پەنا تیۆرییەکانی زانستی موزیکۆلۆژی و ئێتنۆموزیکۆلۆژی دا قسەیان لە سەر دەکرێت. بە هۆی بەر بڵاوی بابەتەکە، ئەو باسە بە دووجار پێشکەش دەکرێت؛ سەرەتا ورد دەبێتەوە لەسەر پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی کوردی لە کۆنتێکستە نەریتیەکەی دا، پاشان لە دوا بەشدا بابەتەکە لە كۆنتێکستی سەروونەتەوەیی و سەرووی سنوورەکانی کوردستان درێژەی پێ دەدرێت.

سیمینارەکە لەلایەن شەهلا دەباغی، نووسەر و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک بەڕێوەدەچێت.

سیمینارەکە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٩/٢٨)، کاتژمێر ١٩:٣٠ بەکاتی کرماشان و ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت.
ئەو سیمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زووم  و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ناوەندیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکرێتەوە و دەتوانن بە بەکارهێنانی بەستەری تایبەتی، بەشداربن.

  • بابەت: پەیوەندی جێندەر و دەسەڵات لە موزیکی نەریتی و سەروونەتەوەیی کوردیدا
  • میوان: د.پەرەنگ فەرازمەند، یاریدەدەری زانستی لە زانستگای مارتین لۆتێری شاری هالە-ویتنبێرگ، ئاڵمان
  • ئامادەکار: شەهلا دەباغی، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک
  • کات: یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٨ی نۆڤامبری ٢٠٢٥ ز.)
  • دەستپێک: ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
  • زمان: کوردی
  • ڕێکخەر:
    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom
  • کۆدی بەرنامەی زووم
    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم
  • پەیوەندی: info@tishk.org

لە فەیسبووک بمانبینەوە

زیاتر لە سمینار

هەمووی ببینە
سمینار

سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری نۆزدەیەم سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٢٨)، نۆزدەیەمین سمیناری خۆی لەژێر ناونیشانی: “سێگۆشەی ململانێ: نەوت،…

سمینار

گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٠١)، هەژدەیەمین سمیناری خۆی…

سمینار

دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی…