گۆڤاری تیشک

گۆڤاری تیشک
هەنگاوێک بەرەو داهاتوو
گۆڤاری تیشک دەستپێشخەرییەکی نوێیە و بۆ هەنگاوی داهاتوو، نوێنەرایەتیی ناوەندەکە دەکات. ئامانجی ئەم گۆڤارە وەک سەکۆیەکی لێکۆڵینەوەی ئاکادێمی و وێژمانی فیکری، ئەوەیە کە یارمەتیی بەرەوپێشچوونی زانست و مەعریفە لە کوردستان و بارودۆخی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بدات.
گۆڤاری تیشک
لە قۆناغەکانی پێشووەوە بەرەو قۆناغەکانی داهاتوو
دامەزراندنی گۆڤاری تیشک پاشخانێکی هزری هەیە و لە ساڵی 1990ەوە لە لایەن ڕووناکبیرانی کوردەوە لە پانتاییی بڵاوکراوەی کوردیدا چالاک بووە.
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە گۆڤاری تیشک لە بەهاری ٢٠٢٤ەوە بەشێکی فەرمی ناوەندەکەمان دەبێت و لەمەوبەدوا گۆڤاری تیشک لە لایەن “ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان -تیشک” لە وڵاتی ئاڵمان و لە ژێر ISSN (Print) 2942-7916 و ISSN (Online) 2942-7894 in چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. گۆڤاری تیشک لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک ــە و سەرچاوەیەکی بەنرخە بۆ ئاگاداربوون و پێشەنگبوون لە بواری لێکۆڵینەوەی کوردی و کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.
گۆڤاری تیشک کۆمەڵێک وتار، چاوپێکەوتن، شیکاری و لێکدانەوەی لێکۆڵەران، توێژەران و پسپۆڕانی دیار و بەناوبانگ لەم بوارەدا بڵاو دەکاتەوە. کۆمەڵێک وتاری جۆراوجۆری پەیوەندیدار بە کوردستان کە تەوەری سیاسەت، کولتوور، مێژوو، زمان، ئەدەب، و … هتد لەخۆ دەگرێت. گۆڤاری تیشک لە ڕێگەی بڵاوکراوەکانییەوە هەوڵ دەدات کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ لێکۆڵەران، توێژەران و پسپۆڕان بڕەخسێنێ تاکوو تێڕوانین، شیکردنەوە و لێکدانەوەکانیان لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی بێننە بەرباس. کۆمەڵێک پرس و بابەتی جۆراوجۆری وەک مێژوو، کولتوور، زمان، سیاسەت، پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ئالێنگارییەکانی هاوچەرخی سەر کوردان لەخۆ دەگرێت.
دامەزراندنی گۆڤاری تیشک پاشخانێکی هزری هەبووە و لە ساڵی ١٩٩٠ەوە لە لایەن ڕووناکبیرانی کوردەوە لە پانتاییی بڵاوکراوەی کوردیدا چالاک بووە. گۆڤاری تیشک وەک پلاتفۆڕمێکی پێشەنگ پابەندی بنەما ئاکادێمی و زانستییەکانە. بابەتی تیۆری، شیکاری، باس و چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ، وەرگێڕانی شوێندانەر، ڕانان و شیکردنەوەی کتێبی ڕۆشنگەرانە پێشکەش دەکات. ئەم گۆڤارە بەقووڵی و بەوردی، بنج و بناوانی پرسە گەرموگوڕەکانی کورد، کوردستان و کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی هێناوەتە بەرباس. هاوکات ڕوانگەیەکی زانستییانەی بۆ ئەو پرسانە هێناوەتە گۆڕێ کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بە کوردستانەوە هەبووە. ڕووناکی بەخشیوەتە کاری مەعریفی و ئاکادێمی، بابەتە گرینگ و هەستیارەکانی بەجوانی شەنوکەو کردووە و، بۆ لێکدانەوە و شیکاریی کاروباری کوردستان و پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست یارمەتیدەر بووە.
گۆڤاری تیشک ٢٧٢٥
گۆڤاری تیشک ٢٧٢٤
ئارشیڤی گۆڤاری تیشک









ناردنی بابەت و پەیوەندی
گۆڤاری تیشک لە ڕێگەی بڵاوکراوەکانییەوە هەوڵ دەدات کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ لێکۆڵەان، توێژەران و پسپۆڕان بڕەخسێنێ تاکوو تێڕوانین، شیکردنەوە و لێکدانەوەکانیان لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی لێکۆڵینەوەی کوردی بێننە بەرباس. گۆڤاری تیشک کۆمەڵێک پرس و بابەتی جۆراوجۆری وەک مێژوو، کولتوور، زمان، سیاسەت، پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ئالێنگارییەکانی هاوچەرخی سەر کوردان لەخۆ دەگرێت.
مەرجە گشتییەکانی وەرگرتنی وتار
١. تیشک بە زمانی کوردی بابەت بڵاو دەکاتەوە. ئەگەر نووسەرێک لەبەر هەندێک هۆکار بییەوێ پەیامەکەی بە زمانی فارسی بگەیەنێت، دوای پەسەندی دەستەی نووسەران وتارەکەی وەردەگیرێت. ٢. لە هەر ژمارەیەکی گۆڤاری تیشکدا لێکۆڵینەوە لەسەر مژارێکی تایبەت دەکرێ، بەڵام توێژەران دەتوانن لە دەرەوەی ئەو بابەتەشدا و بە مەرجێک کە وتارەکەیان پەیوەندی بە پرسی کورد و کوردستانەوە بێ لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بۆ گۆڤاری تیشک بنێرن.
.
کتێبی تیشک
کتێبی تیشک بەستێنێکی تایبەت بە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی کتێبی پەیوەندیدار بە کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەشە جۆراوجۆرەکانی ئاکادێمی دەخوڵقێنێ. ئامانجمان ئەوەیە خوێنەران لە سەرانسەری جیهاندا، دەستیان بەم سەرچاوە بەنرخانە ڕابگات.
بلاگی ژیانەوە
“ژیانەوە” بلاگێکی ڕووناکبیری، سیاسی و شیکارییە. هاوکات، پرسی ڕۆژ و پرسە گەرموگۆڕەکانی کوردستان و ناوچەکە لێک دەداتەوە و تێدەکۆشێت لەچوارچێوەی کۆمەڵێک وتار و بابەتی کورت، شیکارییەکی ورد لەسەر گرنگترین بابەتەکانی ڕۆژ بخاتە بەردەست خوێنەرانی تیشک. بلاگی ژیانەوە لەژێر چاودێریی گرووپێک لە هاوکارانی بەئەزموونی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بەڕێوە دەچێت.
پرۆژەی توێژینەوەی تیشک
پرۆژەی توێژینەوەی تیشک بۆ دامەزراندنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ئاست بەرز سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گروپە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان، ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕێژراوە. ئەم پڕۆژەیە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک بەڕێوەدەچێت.
زەنجیرە سمینارەکانی تیشک
پرۆژەی زەنجیرە سمینارەکانی تیشک لە ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستانەوە بەڕێوە دەچێت. ئەم سمینارانە تایبەتە بە باس و گفتوگۆ سەبارەت بەو لێکۆلینەوە نوێیانە پەیوەندیداربە پرسی کوردەوە. یەکەک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم پڕۆژەیە بەهێزکردنی کۆمەڵگەی ئەکادیمی کوردستان لە ڕێگەی هاوبەشکردنی زانیاری و پەیوەندی سازکردنە.

