بازدان بۆ ناوەڕۆک

پانلی دوو

د. ئالان حەسەنیان

ئالان حەسەنییان مامۆستای لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئەنستیتۆی توێژینەوەی عەرەبی و ئیسلامی (IAIS) لە زانکۆی ئێکزێتەرە. بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستێری لە کارگێڕیی گشتی و سیاسەتی نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە و دواتر دکتۆرای لە خوێندنی کوردی لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی ئێکزێتەر تەواو کردووە. تێزی دکتۆراکەی لەسەر بزووتنەوەی کوردستان (لە ئێران و عێراق) لە سەدەی بیستەمدایە. لە توێژینەوەکەی بەڕێزیاندا سەرهەڵدانەکانی کوردستان و  کاریگەرییەکانی لەسەر مۆبیلیزەکردنی بزووتنەوەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بووە.

پسپۆڕیی د. ئالان حەسەنییان قۆناغە مێژوویی‌یە گرینگەکان دەگرێتەوە، لەوانە دەوڵەت و کۆمەڵگا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، مێژووی هاوچەرخی ئێران، سیاسەتی کوردستان و بنیاتنانی بنەماکانی دەوڵەتی نەتەوەیی لە عێراق لە سەردەمی عوسمانیدا. یەکێک لە لێکۆڵینەوە و بڵاوکراوە بەناوبانگەکانی د. حەسەنییان، کتێبی “سیاسەتی کوردی لە ئێران – هەڵسوکەوت و چالاکییەکانی دەرەوەی سنوور لە ساڵی  1947ەوە” ــیە کە لە ساڵی 2021 لەلایەن چاپخانەی زانکۆی کامبریجەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. لەو لێکۆڵینەوەیەدا ئاڵۆزییەکانی سیاسەتی کوردی و بەئەمنییەتی‌کرانی دەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان توێژینەوەی لەسەر کراوە و تیشک خراوەتە سەر ململانێی چەکدارانە و ڕاپەڕینی جەماوەری لە ناوچەکەدا.

بابەتەکانی تر

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

زیاتر لە پانلی دوو

هەمووی ببینە
پانلی دوو

پ. د. سەعید شەمس

سەعید شەمس زانایەکی بەناوبانگە و شارەزایی‌یەکی تایبەتی لە بواری کۆمەڵناسیدا هەیە. بەڕێز شەمس لە ڕێگەی نووسراوە بەناوبانگەکانی لە جیهانی ئاکادێمیدا کەسایەتییەکی ناسراوە. ساڵی ٢٠٠٦ دکتۆرای کۆمەڵناسی لە زانکۆی ڕۆیاڵ هۆلۆوەی لە زانکۆی لەندەن وەرگرتووە. پڕۆفیسۆری یاریدەر د.سەعیدی شەمس لە ساڵی ٢٠١١ بەشی…