مەرجە گشتییەکانی وەرگرتنی وتار

ڕێنمایی نووسین

مەرجە گشتییەکانی وەرگرتنی وتار

١. تیشک بە زمانی کوردی بابەت بڵاو دەکاتەوە. ئەگەر نووسەرێک لەبەر هەندێک هۆکار بییەوێ پەیامەکەی بە زمانی فارسی بگەیەنێت، دوای پەسەندی دەستەی نووسەران وتارەکەی وەردەگیرێت.

٢. لە هەر ژمارەیەکی گۆڤاری تیشکدا لێکۆڵینەوە لەسەر مژارێکی تایبەت دەکرێ، بەڵام توێژەران دەتوانن لە دەرەوەی ئەو بابەتەشدا و بە مەرجێک کە وتارەکەیان پەیوەندی بە پرسی کورد و کوردستانەوە بێ لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بۆ گۆڤاری تیشک بنێرن.

٣. گۆڤاری تیشک گرنگی بە چوار شێوازی وتارنووسین دەدا و لە نووسەران داوا دەکەین لە یەکێک لەو شێوازانەدا وتارەکەی خۆیان ئامادە بکەن:

٣. ١ وتاری هەڵسەنگاندن: لە نێوان ٨٠٠ تا ١٥٠٠ وشە؛ توێژەران دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کتێب، فیلم، موسیقا و شانۆیانە بکەین کە بە شێوازێک پەیوەندییان بە پرسی کوردەوە هەیە.

٣. ٢ وتاری شیکاری: لە نێوان ١٥٠٠ تا ٢٥٠٠ وشە؛ لەم شێوازەدا مەرج نییە کە نووسەر ئاماژە بە سەرچاوەکان بکا، بەڵام دەبێ بابەتەکە لەسەر بنەمای بیرۆکەیەکی ڕوون ئامادە کرابێ و دەرەنجامی توێژینەوەکە شی بکرێتەوە.

٣. ٣ وتاری تیۆری: لە نێوان ٢٥٠٠ تا ٤٠٠٠ وشە؛ لەم شێوازەدا پێویستە کە نووسەر ئاماژە بە سەرچاوەکان بکا و کەڵک لە تیۆرییەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوەکەی بگرێ. تکایە سەیری سیستەمی سەرچاوەدان بکەن.

٤.٣ وەرگێڕان: لەم بەشەدا هەوڵ دەدرێ هەندێک وتاری گرنگ کە لەسەر کوردستان بەرهەم هاتوون، لە زمانی یەکەمەوە، تەرجەمە بکرێنەوە. لە ڕووی زانستییەوە و لەبەر گونجان لەگەڵ فەلسەفەی گۆڤاری تیشک دەبێ وتارەکان لە لایەن دەستەی نووسەرانەوە پەسەند بکرێن.

٤. ئەو توێژەرانەی کە لە ڕۆژهەڵات دەژین دەتوانن وتارەکانیان بە ناوی خوازراوەوە بڵاو بکەنەوە بە مەرجێک کە سەرنووسەر پەسەندیان بکات.

٥. دەستەی نووسەرانی تیشک دوای هەڵسەنگاندنی وتارەکان نووسەران لە شێوازی چاپ و گۆڕانکاری پێویست ئاگادار دەکاتەوە.

٦.پێویستە لە گەڵ وتارەکان، پوختەیەکی کورت لە نێوان ٥٠ تا ٧٠ وشە ئامادە بکرێت.

شێوازی سەرچاوەدان

گۆڤاری تیشک کەڵک لە سیستەمی سەرچاوەدانی شیکاگۆ وەردەگرێ. نووسەران لە هەر شوێنێکدا کە پێویستیان بە ئاماژە بە سەرچاوەیەک هەبوو یا دەیانەوێ لە پەراوێزدا شرۆڤەیەکی زیاتری بابەتەکە بکەن، دەبێ هەموویان هەر لە پەراوێزی کۆتاییدا بێنن. نووسەران ئاگادار دەکەینەوە کە دەبێ بە تەواوی سەرچاوەکە بنووسن و ژمارەی لاپەڕەکان دیار بکەن. لە کۆتاییدا پێویست ناکا لیستی سەرچاوەکان بەجیا دووپات ببێتەوە. لە خوارەوە ئاماژە بە چەند شێوازی سەرچاوەدان دەکەین:

١. کتێب

عەبدوڵڕەحمان قاسملوو، کوردستان و کورد، وەرگێڕانی عەبدوڵڵا حەسەن‌زادە (هەولێر: چاپخانەی ڕۆژهەڵات، ٢٠١٤)، ٣٢٠.

دیوید مکداول، تاریخ معاصر کرد، ترجمە ابراهیم یونسی (تهران، پانیذ، ١٣٨٣) ٥-٦.

Robert Olson, The Emergence of Kurdish Nationalism and the Shikh Said Rebellion 1880-1925 (Austin, University of Texas Press, 1989) 83-4.

٢. بەشێک لە کتێب

Abbas Vali, “Nationalism and the Question of Origins,” in Essays on the Origins of Kurdish Nationalism, ed. Abbas Vali, (Costa Mesa: Mazda Publisher, 2003), 8-9.

گۆڤار و ژورناڵ

ئیدریس ئەحمەدی، “شار و ڕاسان،” گۆڤاری تیشک ٤٨ (٢٠١٨): ١٣-١٧.

Ahmad Mohammadpour and Kamal Soleimani, “Interrogating the tribal: the aporia of ‘tribalism’ in the sociological study of the Middle East,” The British Journal of Sociology (2019 online): 18.