زەنجیرە سمینارەکانی تیشک

TISHK Seminar Series

ئەم سمینارانە تایبەتە بە باس و گفتوگۆ سەبارەت بەو لێکۆلینەوە نوێیانە پەیوەندیداربە پرسی کوردەوە.

بەخێر بێن بۆ زەنجیرە سمینارەکانی تیشک

ئەم سمینارانە تایبەتە بە باس و گفتوگۆ سەبارەت بەو لێکۆلینەوە نوێیانە پەیوەندیداربە پرسی کوردەوە.ئامانجمان لەم سمینارانە لە سێ خاڵدا بریتییە لە:

  • ئاشنا کردنی بەردەنگەکان: پێشکەشکردنی نوێترین لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی کورد بۆ زانیاری پێدان بە ئامادەبووان
  • فەزای گفتوگۆی ڕەخنەگرانە: سازکردنی ژینگەیەک بۆ گفتوگۆی ڕەخنەگرانە لەسەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کوردستانەوە
  • بەهێزکردنی ئاکادیمی: بەهێزکردنی کۆمەڵگەی ئەکادیمی کوردستان لە ڕێگەی هاوبەشکردنی زانیاری و پەیوەندی سازکردنەوە

 

خشتەی سمینار:

  • کەمایەتی: مانگانە
  • ماوەی کاتی : هەر سیمینارێک نزیکەی ٢ کاتژمێر دەخایەنێت
  • کاتی بەڕێوەچوون:بە شێوەیەکی ئاسایی لە کۆتا شەممەی هەر مانگێکدا بەڕێوەدەچێت (دەتوانێت بگۆڕدرێت)

پێکهاتەی سمینار:

پێشەکی (١٠ خولەک)

  • وتاری بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێوەبەرەوە.
  • کورتەیەک سەبارەت بە تەوەرەی سیمینار و وتاربێژ.

پێشکەشکردن وتار(٤٥ خولەک)

  • توێژەرانی دیاریکراو دوایین دەرەنجامەکانیان لەسەر بابەتێکی دیاریکراوی پەیوەست بە توێژینەوەی کوردی دەخەنە ڕوو.
  • -کەڵکوەرگرتن لە ئامرازە بینراوەکان و پەرتووک بۆ بەرزکردنەوەی چۆنایەتی پێشکەشکردنەکە

بەشی پرسیار و وەڵام (٣٠ خولەک)

  • ئامادەبووان لە ڕێگەی پرسیار و گفتوگۆوە لەگەڵ وتاربێژ پەیوەندی ساز دەکەن
  • لەلایەن ئەندامێکی فاکەڵتییەوە بەڕێوەدەبرێت بۆ دڵنیابوون لە گفتوگۆیەکی بەپیز و بەرهەمدار.

گفتوگۆی پانێڵ (٣٠ خولەک)

  • پانێڵێکی پسپۆڕان، لەوانەش وتاربێژ، بە شێوازی بەرفراوان باس لە بابەتاکان و پرسە پەیوەندی دارەکان دەکرێت.
  • گفتوگۆی کارلێکەرانە لە گەڵ بەشداری ئامادەبووان پەرەدەستێنێ.

ئەنجام و پەیوەندی سازکردن (٥ خولەک)

  • پوختەی خاڵە سەرەکییەکان و تێبینی کۆتایی لەلایەن بەڕێوەبەرەوە
  • دەرفەتی سازکردنی پەیوەندی بۆ ئامادەبووان و وتاربێژان

بەشداریکردن:

  • کراوەیە بۆ توێژەران و زانایانی شارەزا لە بواری خوێندنی کوردیدا.
  • ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ بابەت پێشکەش بکەن پێویستە کورتەیەک لە توێژینەوە و سیڤیەکەیان پێشکەش بە لیژنەی ئامادەکاری بکەن.
  • پێشکەشکاران بە پشتبەستن بە پەیوەندی و کوالیتی توێژینەوەکانیان هەڵدەبژێردرێن.

زانیاری زیاتر:

– شوێن: تیشک زووم (وردەکاری بۆ هەر سیمینارێک دابین کراوە)

  • تۆمارکردن: سیمینارەکان تۆمار دەکرێن و لە ماڵپەڕەکەماندا بۆ دەستڕاگەییشتینی گشتی بەردەست دەبن
  • تکایە سەیری: www.tishk.org بکەن
- ئاشنا کردنی بەردەنگەکان:
پێشکەشکردنی نوێترین لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی کورد بۆ زانیاری پێدان بە ئامادەبووان
گفتوگۆی ڕەخنەگرانە
سازکردنی ژینگەیەک بۆ گفتوگۆی ڕەخنەگرانە لەسەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کوردستانەوە
- بەهێزکردنی ئاکادیمی
بەهێزکردنی کۆمەڵگەی ئەکادیمی کوردستان لە ڕێگەی هاوبەشکردنی زانیاری و پەیوەندی سازکردنەوە