سیاسەتسازی ستراتیژیی تیشک



سیاسەتسازیی ستراتیژیی تیشک
TISHK Strategic Policy Making
پرۆژەی سیاسەتسازیی ستراتژی تیشک بە مەبەستی دامەزراندنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ورد، بابەتیانە و ئاست بەرز لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گرووپە نەتەوەیی و ئایینییەکانی دیکە لە ئێران داڕێژراوە
پرۆژەی سیاسەتسازیی ستراتیژیی تیشک
پرۆژەی سیاسەتسازیی ستراتیژیی تیشک بە مەبەستی دامەزراندنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ورد، بابەتیانە و ئاستبەرز لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داڕێژراوە. ئەم پڕۆژەیە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک، بە ئامانجی دانی ڕاوێژ و پلانی کورتماوە و درێژماوە بە ناوەندەکانی بڕیار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە. ئەنجامی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و شارەزایانی بوارە جۆربەجۆرەکانی زانستییەوە ئامادە و کۆبەند دەکرێن، لە چوارچێوەی بڵاڤۆک و بڵاوکراوەی تایبەت، یان وەک “نامەی سیاسیی” بڵاودەکرێنەوە و؛ هەندێک جاریش بە گوێرەی هەلومەرجی بابەتیانە و بە پێی پێویست، بەشێکیان بۆ ڕای گشتیی بڵاو دەکرێتەوە.
توێژینەوەکان وەک بەشێک لە پڕۆژەکە لە وڵاتی ئاڵمان و لەژێر ژمارەی ستانداردی نێودەوڵەتی وەک ISSN, ISBN و DOI تۆمار و بە شێوەی چاپکراو و دیجیتاڵی، لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان -تیشکەوە بڵاودەکرێنەوە.
TISHK Strategic Policy Making (2025)





گرووپە کارییەکانی سیاسەتسازیی ستراتژیکی تیشک
TISHK Strategic Policy Making
پرۆژەی سیاسەتسازیی ستراتیژی تیشک بە مەبەستی دامەزراندنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ورد، بابەتیانە و ئاست بەرز لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان داڕێژراوە و لە چەندین بووار و گرووپی جیاواز لەوانە گرووپی ڕاوێژ بۆ سیاسەتسازیی ستراتژی و یاسایی، گرووپی سنوورەکانی کوردستان و ILRM، و هتد پێک دێت.
گرووپی سیاسەت و پلاندانانی زمانی
ئامانجی ئەم گرووپە پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی سیاسەتێکی یەکگرتووی زمان و پلاندانان بۆ زمانی کوردییە. لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاریی ستراتیژی و تۆڕی نێودەوڵەتییەوە ئامانجی داڕشتنی ڕاسپاردەی سیاسیی لە بواری سیاسەتی زمانی لە پەروەردە، کارگێڕی و میدیا و هتد، و تێدەکۆشێت لەڕێگەی سیاسەتسازیی زمانییەوە شوێندانەری لەسەر کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و هێزەکاریگەرەکانی گۆڕەپانی سیاسەت دابنێت.
گرووپی ڕاوێژ بۆ سیاسەتسازیی ستراتژی و یاسایی
گرووپی ڕاوێژ، رایەڵەیەکی سەربەخۆ و پێکهاتوو لە کەسانی ئەکادمیی و شارەزایە بۆ کارکردن لەسەر ئەو پرس و بابەتە ستراتژی و قانوونییانەی بۆ ئەمڕۆ و دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرینگن و؛ پێویستییان بە بیرلێکردنەوە و بەرچاوڕوونیی کارناسانە هەیە. ئامانج لە دامەزراندنی ئەم گرووپە ئەوەیە کە سیاسەتسازیی لە بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پشت بە بنەمای مەعریفی و زانستیی ببەستێ، بە چەشنێک کە ستراتژیی سیاسی و گوتاری حقووقی کورد لەو بەشەی کوردستان ڕوونتر و پتەوترببێتەوە.
گرووپی بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان (INRM)
ئەم گرووپی توێژینەوەییە تایبەتە بە دارشتنی سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاستەنگە ئاڵۆزەکانی بەکارهێنانی بەردەوامی سەرچاوە سروشتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. گرووپەکەمان بە کۆکردنەوەی پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان، سەرنج دەخاتە سەر ڕێبازە گشتگیرەکانی بەڕێوەبردنی ژیرانەی زەوی، سەرچاوەکانی ئاو، فرەچەشنی زیندەوەران و سامانە سروشتیە گرنگەکانی تر. بە ئاوێتەکردنی توێژینەوەی زانستی لەگەڵ زانیاری خۆجێی و بەشداری کۆمەڵگا، ئامانجمان پەرەپێدانی چارەسەری کردارییە بە جۆرێ کە پاڵپشت بێت بۆ تەندروستی ژینگەیی، خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی، و گەشەپێدانی ئابووری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.
