بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان (‏INRM‏)‏

بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان (‏INRM‏)‏

ئەم گرووپی توێژینەوەییە تایبەتە بە ‏دارشتنی سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاستەنگە ئاڵۆزەکانی بەکارهێنانی بەردەوامی ‏سەرچاوە سروشتییەکان لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

گرووپی ڕاوێژ بۆ INRM

بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان (‏INRM‏)‏

پێشەکی
ئەم گرووپی توێژینەوەییە تایبەتە بە ‏دارشتنی سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاستەنگە ئاڵۆزەکانی بەکارهێنانی بەردەوامی ‏سەرچاوە سروشتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. گرووپەکەمان بە کۆکردنەوەی ‏پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان، سەرنج دەخاتە سەر ڕێبازە گشتگیرەکانی بەڕێوەبردنی ژیرانەی ‏زەوی، سەرچاوەکانی ئاو، فرەچەشنی زیندەوەران و سامانە سروشتیە گرنگەکانی تر. بە ‏ئاوێتەکردنی توێژینەوەی زانستی لەگەڵ زانیاری خۆجێی و بەشداری کۆمەڵگا، ئامانجمان ‏پەرەپێدانی چارەسەری کردارییە بە جۆرێ کە پاڵپشت بێت بۆ تەندروستی ژینگەیی، ‏خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی، و گەشەپێدانی ئابووری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.‏

ئەرکەکانی گرووپ
ئەرکی ئێمە پێشخستنی مۆدێلی بەڕێوەبردنی بەردەوام و ئاوێتەی سامانە سروشتییەکانە لە ‏ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی نێوان-زانستەکان، بەشداریکردنی کۆمەڵگا، و ‏چارەسەری داهێنەرانە. ئێمە هەوڵدەدەین دانیشتووان و هاوڵاتیان لە ڕووی زانیارییەوە ‏بەهێز بکەین، کاربەدەستانی سیاسەت ئاگادار بکەینەوە، و پەروەردەی ژینگەیی بۆ ‏سوودگەیاندن بە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو پێشبخەین.‏

دیدگای گرووپ
تێڕوانینی ئێمە کوردستانێکی تۆکمە و گەشەسەندوویە کە سامانە سروشتییەکان بە شێوەیەکی ‏ژیرانە و دادپەروەرانە بەڕێوەببرێن، ئیکۆسیستەمەکان نۆژەن بکرێنەوە و بپارێزرێن و ‏هاونیشتمانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژینگە بەختەوەر بن. وەک گروپێکی توێژینەوەی ‏پێشەنگ لە ناوەندی لێکۆڵینەوەیکوردستان – تیشک، ئامانجمان ئەوەیە کە ببێتە کاتالیزۆر بۆ گۆڕانکاری ‏ئەرێنی و مۆدێلێک بۆ بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان لە کوردستاندا.

توێژینەوەکان وەک بەشێک لە پڕۆژەکە لە وڵاتی ئاڵمان و لەژێر ژمارەی ستانداردی نێودەوڵەتی وەک ISSN, ISBN و DOI تۆمار و بە شێوەی چاپکراو و دیجیتاڵی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان -تیشک خۆیەوە بڵاودەکرێنەوە و بەشێوازی دەستپێڕاگەییشتینی ئازاد دەخرێتە بەردەستی هەمووان.

بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان (‏INRM‏)‏
ئەم گرووپی توێژینەوەییە تایبەتە بە ‏دارشتنی سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاستەنگە ئاڵۆزەکانی بەکارهێنانی بەردەوامی ‏سەرچاوە سروشتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. گرووپەکەمان بە کۆکردنەوەی ‏پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان، سەرنج دەخاتە سەر ڕێبازە گشتگیرەکانی بەڕێوەبردنی ژیرانەی ‏زەوی، سەرچاوەکانی ئاو، فرەچەشنی زیندەوەران و سامانە سروشتیە گرنگەکانی تر. بە ‏ئاوێتەکردنی توێژینەوەی زانستی لەگەڵ زانیاری خۆجێی و بەشداری کۆمەڵگا، ئامانجمان ‏پەرەپێدانی چارەسەری کردارییە بە جۆرێ کە پاڵپشت بێت بۆ تەندروستی ژینگەیی، ‏خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی، و گەشەپێدانی ئابووری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.‏
ئەرکەکانی گرووپ
ئەرکی ئێمە پێشخستنی مۆدێلی بەڕێوەبردنی بەردەوام و ئاوێتەی سامانە سروشتییەکانە لە ‏ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی نێوان-زانستەکان، بەشداریکردنی کۆمەڵگا، و ‏چارەسەری داهێنەرانە. ئێمە هەوڵدەدەین دانیشتووان و هاوڵاتیان لە ڕووی زانیارییەوە ‏بەهێز بکەین، کاربەدەستانی سیاسەت ئاگادار بکەینەوە، و پەروەردەی ژینگەیی بۆ ‏سوودگەیاندن بە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو پێشبخەین.‏
دیدگای گرووپ
تێڕوانینی ئێمە کوردستانێکی تۆکمە و گەشەسەندوویە کە سامانە سروشتییەکان بە شێوەیەکی ‏ژیرانە و دادپەروەرانە بەڕێوەببرێن، ئیکۆسیستەمەکان نۆژەن بکرێنەوە و بپارێزرێن و ‏هاونیشتمانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژینگە بەختەوەر بن. وەک گروپێکی توێژینەوەی ‏پێشەنگ لە ناوەندی لێکۆڵینەوەیکوردستان – تیشک، ئامانجمان ئەوەیە کە ببێتە کاتالیزۆر بۆ گۆڕانکاری ‏ئەرێنی و مۆدێلێک بۆ بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان لە کوردستاندا.

INRM Advisory Group (2025)

بۆردی زانستیی (‏INRM‏)‏

INRM Advisory Group (2025)

تێڕوانینی ئێمە کوردستانێکی تۆکمە و گەشەسەندوویە کە سامانە سروشتییەکان بە شێوەیەکی ‏ژیرانە و دادپەروەرانە بەڕێوەببرێن، ئیکۆسیستەمەکان نۆژەن بکرێنەوە و بپارێزرێن و ‏هاونیشتمانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژینگە بەختەوەر بن. 

د. داوود ڕەسووڵی

د. داوود ڕەسووڵی

دکتۆرا لە پاراستنی خاک و ئاو

داود ڕەسووڵی خاوەنی دکتۆرایە لە بواری پاراستنی خاک و ئاو. ماوەی ١٤ ساڵ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مامۆستای وانەبێژ بووە و کۆمەڵێک توێژینەوەی لەسەر وەرینی خاک و وەرینی باران بڵاوکردۆتەوە. چەندین کتێبی زانستی و کۆمەڵێک بابەت و بڵاوکراوەی دیکەی ئامادە و چاپ کردووە. لە ساڵی ڕابردوودا وەک ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک دەستی بەکارکردووە.

د. مەنسوور سوهرابی

د. مەنسوور سوهرابی

دکتۆرا لە ئەگرۆئێکۆلۆژی

مەنسوور سوهرابی لە ساڵی ٢٠٠٩ دکتۆرای لە ئەگرۆئێکۆلۆژی لە زانکۆی زانست و توێژینەوەی تاران وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٢ لە بواری ئیکۆلۆژیدا وانەبێژ بووە و وەک سەرپەرشتیار لە سەر زیاتر لە ١٢ تێزی ماستەر کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٦ لە زانکۆی کیل لە وڵاتی ئاڵمان لە پرۆژەیەکی توێژینەوەدا بەشداری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە وەک پسپۆڕێکی ژینگەیی هاوکاریی لەگەڵ دەزگا جۆراوجۆرەکانی ڕاگەیاندن دەکات .

پڕۆژەکانی بەردەست

پڕۆژەکانی بەردەست گرووپی INRM

گرووپی ڕاوێژ بۆ بەڕێوەبردنی ئاوێتەی سەرچاوە سروشتییەکان (‏INRM‏)‏ بەپێ خشتەی زەمەنی دیاریکراو و گرنگیدان بە کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە کوردستان، پڕۆژەکانی خۆی دیاری دەکات و ئاکامی پڕۆژەکان وەک نامەی سیاسی (Policy Brief)، وتار، توێژینەوەی زانستی و پەرتووک دەخاتە بەر دیدی ڕای گشتی

بڵاوکراوەکانی گرووپی ڕاوێژ بۆ INRM

پڕۆژەکانی تری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

لۆگۆی ناوەند

ئەم لاپەڕەیە هاوبەش بکە!