وەرگێڕانی دەقە کلاسیکیەکانی یۆنانی بۆ سەر زمانی کوردی

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری نۆهەم

وەرگێڕانی دەقە کلاسیکیەکانی یۆنانی بۆ سەر زمانی کوردی

وەرگێڕانی دەقە کلاسیکیەکانی یۆنانی بۆ سەر زمانی کوردی

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی 2025دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٦/٠١)، سمیناری نۆهەم لەژێر ناونیشانی: “وەرگێڕانی دەقە کلاسیکیەکانی یۆنانی بۆ سەر زمانی کوردی”، لەگەڵ عەلی فەتحی، نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد بەڕێوە دەبات.
عەلی فەتحی لەدایکبووی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندیی هەر لەو شارە تەواو کردووە. ساڵی ١٩٨٦ بۆ درێژەی خوێندن ڕووی لە وڵاتی یۆنان کردووە و؛ هەر لەوێ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ئاتێن، ماستەری ئارشیتێکتی بەدەست هێناوە. بەهۆی لێهاتوویی و شارەزایی لەسەر زمانی یۆنانی، توانیویەتی بە وەرگێڕانی بەشێکی گرنگ لە سەرچاوە مێژوویی و فەلسەفییەکانی کۆنی یۆنان بۆ سەر زمانی کوردی، جگە لە خزمەت بە زمانی کوردی، ئەو سەرچاوە بنەڕەتیانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بخاتە بەردەست خوێنەری کوردیش.
ئەم سیمینارە بۆ باس لە سەر بەرهەمەکانی مامۆستا عەلی فەتحی بەڕێوەدەچێت کە چوار بەرهەمی سەرەکیی ئەدەبی یۆنانی کۆنی( جوگرافیا لە نووسینی ستراڤۆن، یاداشتە جێماوەکان: سەبارەت بە پێرسیکا لە نووسینی کتیسیاس، ئاناباس لە نووسینی گزنفۆن و مێژووی شەڕی پارسەکان لە نووسینی هێرۆدۆت) وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی. ئەم بەرهەمانە دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنن کە خوێنەری کورد ڕاستەوخۆ دەستیان بەم دەقە بنەڕەتیانە بگات بە بێ ئەوەی پشت بە وەرگێڕانی زمانی داگیرکەران ببەستن کە لە ڕووی مێژووییەوە پەیوەندیی کوردیان لەگەڵ زانستی جیهانیدا ساز کردووە. لەم سیمینارەدا گرنگی بە ڕوانگەی وەرگێڕ سەبارەت بە وەرگێڕان، شێوازی لێکدانەوەی دەقەکان و چۆنیەتی وەرگێڕانی دەقی یۆنانی بۆ سەر زمانی کوردی دەدرێ. هەروەها پەیوەندیی شارستانیەتی کوردستان و یۆنانی تاوتوێ دەکرێ و ئەم باسە شی بکرێتەوە کە وەرگێڕان چۆن دەتوانێ خزمەت بە بەهێزکردنی هزر و گەشەی کولتووری بکات.
سیمینارەکە لەلایەن ئارام کەیخوسرەوی ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک و دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی خارەزمی تاران بەڕێوەدەچێت.
سمیناری “وەرگێڕانی دەقە کلاسیکیەکانی یۆنانی بۆ سەر زمانی کوردی” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٦/٠١)، کاتژمێر ١٩:٣٠ بەکاتی کرماشان و ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت.  ئەم سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زوومی ناوەندیش بەشێوەی ڕاستەخۆ بڵاو دەبێتەوە و دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە، بە بەکارهێنانی ئەو بەستەرەی هاوبەش دەکرێ، بەشداربن.

کات و ڕۆژی بەردەست تا دەستپێکی سمینار
0
0
0
0
Days
0
0
Hrs
0
0
Min
0
0
Sec
  • بابەت: وەرگێڕانی دەقە کلاسیکیەکانی یۆنانی بۆ سەر زمانی کوردی

  • میوان: عەلی فەتحی، نووسەر و وەرگێڕی بەشێک لە سەرچاوە مێژووییەکان لە زمانی یوونانییەوە بۆ سەر زمانی کوردی

  • ئامادەکار: ئارام کەیخوسرەوی، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک؛ ماستەری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی خارەزمی تاران

  • کات: یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی (١ی ژۆئەنی ٢٠٢٥ ز.)

  • دەستپێک: ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا

  • زمان: کوردی

  • ڕێکخەر:

    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom

  • کۆدی بەرنامەی زووم

    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم

  • پەیوەندی: info@tishk.org

لۆگۆی ناوەند

لە فەیسبووک بمانبینەوە