بۆردی زانستیی (‏INRM‏)‏

INRM Advisory Group (2025)

تێڕوانینی ئێمە کوردستانێکی تۆکمە و گەشەسەندوویە کە سامانە سروشتییەکان بە شێوەیەکی ‏ژیرانە و دادپەروەرانە بەڕێوەببرێن، ئیکۆسیستەمەکان نۆژەن بکرێنەوە و بپارێزرێن و ‏هاونیشتمانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ژینگە بەختەوەر بن. 

د. داوود ڕەسووڵی

د. داوود ڕەسووڵی

دکتۆرا لە پاراستنی خاک و ئاو

داود ڕەسووڵی خاوەنی دکتۆرایە لە بواری پاراستنی خاک و ئاو. ماوەی ١٤ ساڵ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مامۆستای وانەبێژ بووە و کۆمەڵێک توێژینەوەی لەسەر وەرینی خاک و وەرینی باران بڵاوکردۆتەوە. چەندین کتێبی زانستی و کۆمەڵێک بابەت و بڵاوکراوەی دیکەی ئامادە و چاپ کردووە. لە ساڵی ڕابردوودا وەک ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک دەستی بەکارکردووە.

د. مەنسوور سوهرابی

د. مەنسوور سوهرابی

دکتۆرا لە ئەگرۆئێکۆلۆژی

مەنسوور سوهرابی لە ساڵی ٢٠٠٩ دکتۆرای لە ئەگرۆئێکۆلۆژی لە زانکۆی زانست و توێژینەوەی تاران وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٢ لە بواری ئیکۆلۆژیدا وانەبێژ بووە و وەک سەرپەرشتیار لە سەر زیاتر لە ١٢ تێزی ماستەر کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٦ لە زانکۆی کیل لە وڵاتی ئاڵمان لە پرۆژەیەکی توێژینەوەدا بەشداری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە وەک پسپۆڕێکی ژینگەیی هاوکاریی لەگەڵ دەزگا جۆراوجۆرەکانی ڕاگەیاندن دەکات .

بۆردی زانستیی گرووپی ڕاوێژی یاسایی

بۆردی زانستیی گرووپی ڕاوێژی یاسایی

گرووپی ڕاوێژ رایەڵەیەکی سەربەخۆی پێکهاتوو لە کەسانی ئەکادمیی و شارەزایە بۆ کارکردن لەسەر ئەو پرس و بابەتە ستراتژی و قانوونیانەی بۆ ئەمڕۆ و دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرینگ و پێویستییان بە بیرلێکردنەوە و بەرچاوڕوونین کارناسانە هەیە.

بەمزووانە…!

پڕۆژەکانی تری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک

لۆگۆی ناوەند

ئەم لاپەڕەیە هاوبەش بکە!