بنکە-پرۆژەی «رۆژئەتڵەس» باسێک لەسەر دامەزراندنی بنکەی داتای جوگرافیایی رۆژهەڵاتی کوردستان
زنجیرە سمینارەکانی تیشک
سمیناری دوازدەهەم
لە پرسی کورد و کوردستانەوە بۆ ژێرکۆمەڵە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٨/٣١)، سیمیناری دوازدەهەم بەناونیشانی:“بنکە-پرۆژەی «رۆژئەتڵەس»؛ باسێک لەسەر دامەزراندنی بنکەی داتای جوگرافیایی رۆژهەڵاتی کوردستان” بەڕێوەدەبات.
سیمینارەکە لەلایەن سولەیمان چوکەڵی، توێژەر و دامەزرێنەری پڕۆژەی ڕۆژئەتڵەس بەڕێوەدەچێت. چوکەڵی، کە خەڵکی مەهابادە، بڕوانامەی لیسانسی جوگرافیا لە زانکۆی تەورێز و ماستەری هەمان بوار لە زانکۆی تاران وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠٥ بەدواوە ماوەیەک مامۆستای یاریدەدەر و وانەبێژ بووە لە زانکۆکانی کۆیە و رانیەی باشوری کوردستان. لە ساڵی ٢٠١١وە، لە نۆروێژ دەژی و خولی تایبەتی لە GIS خوێندووە و لە ئێستادا لە فەرمانگەیەکی حکومەتی کاردەکات.
لە ناو کارە سەرەکییەکانی دەکرێت ناوی نەخشەی ئێثنۆ-ئاینیی پارێزگای ورمێ و بە تایبەتی دامەزراندنی پڕۆژەی ڕۆژئەتڵەس. ئەم پڕۆژەیە یەکەمین پۆرتاڵی جوگرافییە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئامانجی دامەزراندنی بنکەی داتایەکی پەیوەندیدار و پایەدارە بۆ توێژینەوە، پلاندانان و گەشەپێدانی ماوە درێژ. پڕۆژەکە لە سەر بنەمای پرسی زمان، ئایین و ناونیشانە فەرمییەکان دەستی پێکردووە و بە شێوەیەکی فراوان دامەزرێنراوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی ئاسایی بۆ توێژەران، دامەزراوەکان و بەرپرسانی سیاسەت.
سیمینارەکە لەلایەن هیوا تاسە، توێژەری دوکتۆرا لە بواری کۆمەڵناسی لە Graduate Center ـی City University of New York و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک بەڕێوەدەچێت.
سیمینارەکە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/٠٨/٣١)، کاتژمێر ١٩:٣٠ بەکاتی کرماشان و ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت.
ئەو سیمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زووم و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ناوەندیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکرێتەوە و دەتوانن بە بەکارهێنانی بەستەری تایبەتی، بەشداربن.
- بابەت: بنکە-پرۆژەی «رۆژئەتڵەس»؛ باسێک لەسەر دامەزراندنی بنکەی داتای جوگرافیایی رۆژهەڵاتی کوردستان
- میوان: سولەیمان چوکەڵی، توێژەر و دامەزرێنەری پڕۆژەی ڕۆژئەتڵەس
- ئامادەکار: هیوا تاسە، توێژەری دوکتۆرا لە بواری کۆمەڵناسی لە Graduate Center ـی City University of New York و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک
- کات: یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی (٣١ی ئاوگۆستی ٢٠٢٥ ز.)
- دەستپێک: ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
- زمان: کوردی
- ڕێکخەر:
- ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
- ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom

کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم - پەیوەندی: info@tishk.org

لە فەیسبووک بمانبینەوە
