بازدان بۆ ناوەڕۆک

سمینار

دانپێدانان و ناسنامە؛ ئەزموونی خوێندکاران به پێشینەی کولتووری جیاواز لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەدا

وێنەی سمیناری: دانپێداهێنان و ناسنامە؛ ئەزموونی خوێندکاران به پێشینەی کولتووری جیاواز لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەدا.

زانیاری بڵاوکردنەوە

نووسەر
سەیران مەعرووفی
جۆر
سمینار
وەشانخانە
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک
ئەنستیتۆ
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان - تیشک
بەروار
19/10/2025

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری چواردەهەم

دانپێداهێنان و ناسنامە؛ ئەزموونی خوێندکاران به پێشینەی کولتووری جیاواز لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەدا

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥ دا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/١٠/٢٦)، سیمیناری چواردەهەم بەناونیشانی:“دانپێدانان و ناسنامە؛ ئەزموونی خوێندکاران به پێشینەی کولتووری جیاواز لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەدا“ بەڕێوەدەبات.

سیمینارەکە لەلایەن سەیران مەعرووفی، یاریدەدەری زانستی و توێژەری دوکتۆرا لە زانکۆی ئینلاندی نۆروێژ، بەڕێوەدەچێت.

سمیناری “دانپێدانان و ناسنامە؛ ئەزموونی خوێندکاران به پێشینەی کولتووری جیاواز لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەدا” لەسەر بنەمای توێژینەوەی ماستەری خاتوو مەعروفیی یە، کە لە چەمکی دانپێدانان و ناسینەوە (Recognition) لەنێو خوێندکاران و قوتابیانی خاوەن پاشخانی جیاوازی کولتووری لە قوتابخانەدا دەکۆڵێتەوە. توێژینەوەکە بەدواداچوون بۆ ئەوە دەکات کە چۆن قوتابیانی خاوەن پاشخانی جیاوازی کولتووری، پرسی ناسنامە و شۆناس لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەی خۆیاندا ئەزموون دەکەن.

بە پشتبەستن بە سێ بواری ناسینەوەی ئەکسێل هۆنێت (Axel Honneth)— کە بریتین لە خۆشەویستی، ماف،و هاوسۆزی— و هەروەها تیۆرییەکانی پیێر بۆردیۆ (Pierre Bourdieu) لەسەر سەرمایەی کولتووری، شوناس، و پەروەردەی فرەکولتووری (Multicultural Pedagogy)، توێژینەوەکە لەو دینامیکە ئاڵۆزانە دەکۆڵێتەوە کە کاریگەرییان لەسەر ئەزموونەکانی بەشداربووانی توێژینەوەکە لە قۆتابخانەدا هەبووە. لە ڕێگەی ئەم تیۆریانە و هاوکات چاوپێکەوتنی مەیدانیی لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری خاوەن پاشخانی جیاوازی کولتووری، توێژینەوەکە ئەو ڕاستییە دەخاتە ڕوو کە چۆن زمان و پاشخانی کولتووری وەک سەرچاوە و هاوکاتیش وەک ئاستەنگ، لە چوارچێوەی قوتابخانەدا ڕەنگی داوەتەوە.

دەرەنجامەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە قوتابخانەکان ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەبینن لەوەی ئەم قوتابیانە چۆن لەنێوان شوناسە کولتوورییە جیاوازەکاندا دەسووڕێنەوە. جگە لەوەش، توێژینەوەکە ئەوە دەردەخات کە ناسینەوەی پاشخانە کولتوورییەکانی قوتابیان لە پرسی شۆناس و لەئاکامدا خۆشگوزەرانی گشتییان لەناو ژینگەی پەروەردەییدا، ڕۆڵ دەبینێت.
سیمینارەکە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/١٠/٢٦)، کاتژمێر ١٩:٣٠ بەکاتی کرماشان و ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، لە لایەن ئاگری ئیسماعیل نژاد، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک بەڕێوەدەچێت.

هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زووم و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ناوەندیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکرێتەوە و دەتوانن لە ڕێی بەکارهێنانی بەستەری تایبەتی، بەشداری سمینارەکە بن.

  • بابەت: دانپێداهێنان و ناسنامە؛ ئەزموونی خوێندکاران به پێشینەی کولتووری جیاواز لە ژیانی ڕۆژانەی قوتابخانەدا
  • میوان: سەیران مەعرووفی، یاریدەدەری زانستیی و توێژەری دوکتۆرا لە زانکۆی ئنلاندی نۆروێژ
  • ئامادەکار: ئاگری ئیسماعیل نژاد، ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک
  • کات: یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ ز.)
  • دەستپێک: ١٩:٣٠ بە کاتی کرماشان، ١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
  • زمان: کوردی
  • ڕێکخەر:
    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom
  • کۆدی بەرنامەی زووم
    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم
  • پەیوەندی: info@tishk.org

لە فەیسبووک بمانبینەوە

زیاتر لە سمینار

هەمووی ببینە
سمینار

سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری نۆزدەیەم سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٢٨)، نۆزدەیەمین سمیناری خۆی لەژێر ناونیشانی: “سێگۆشەی ململانێ: نەوت،…

سمینار

گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٠١)، هەژدەیەمین سمیناری خۆی…

سمینار

دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی…