بازدان بۆ ناوەڕۆک

سمینار

چۆن ژیریی دەستکرد لە بوارێکی توێژینەوەوە پەڕییەوە بۆ بەکارهێنانی گشتی؟

سمیناری چۆن ژیریی دەستکرد لە بوارێکی توێژینەوەوە پەڕییەوە بۆ بەکارهێنانی گشتی؟

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری پازدەیەم

چۆن ژیریی دەستکرد لە بوارێکی توێژینەوەوە پەڕییەوە بۆ بەکارهێنانی گشتی؟

چۆن ژیریی دەستکرد لە بوارێکی توێژینەوەوە پەڕییەوە بۆ بەکارهێنانی گشتی؟

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/١٢/١٣)، سیمیناری پازدەیەم بەناونیشانی: «چۆن ژیریی دەستکرد لە بوارێکی توێژینەوەوە پەڕییەوە بۆ بەکارهێنانی گشتی؟» بەڕێوە دەبات.

سیمینارەکە لەلایەن د. ئاران ئەمینی، یاریدەدەری زانستی و توێژەر لە زانکۆی ئەڤینیۆن لە فەڕەنسا، بەڕێوە دەچێت.
ئەمینی دکتۆرای لە بواری زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی ئەڤینیۆن لە فەڕەنسا بەدەست هێناوە و هەر لەو زانکۆیە بۆ ماوەی ساڵێک توێژەری پۆستدکتۆرا بووە. پاشان بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ لە زانکۆی لۆمان توێژەری پۆستدکتۆرا لە بوارەکانی وەرگێڕانی ئاخاوتن و ناسینەوەی ئاخاوتن بووە. بەر لەوە، لە ساڵی ٢٠١٤ هاودامەزرێنەری گرووپی توێژینەوەی ئاسۆسافت بووە کە ئامانجیان پەرەپێدانی تەکنۆلۆژییەکانی زمانی کوردی بووە. ئەو پەرەپێدەری پلاتفۆرمی «ژیریی دەستکرد»ە کە ئامانجی دابینکردنی تەکنۆلۆژییەکانی دەنگ بۆ سەرجەم زارەکانی زمانی کوردییە. تا ئێستا ئەو لەسەر ناسینەوەی دەنگ بۆ زارەکانی زازاکی، کوردیی ژووروو، کوردیی ناوەندی، کوردیی خواروو و کوردیی هەورامی، بەرهەمهێنانی ئاخاوتن بۆ کوردیی ناوەندی، و وەرگێڕانی ئاخاوتن بۆ کوردیی ناوەندی کار و توێژینەوەی کردووە. ئەو هەروەها دامەزرێنەری گرووپێکی توێژینەوەییە لە زانکۆی دهۆک کە ئامانجیان پەرەپێدانی تەکنۆلۆژییەکانی دەنگە بۆ بنزاری بادینی.

سیمیناری «چۆن ژیریی دەستکرد لە بوارێکی توێژینەوەوە پەڕییەوە بۆ بەکارهێنانی گشتی؟» تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگی پەیوەندیدار بە ژیریی دەستکرد و باس لەوە دەکرێت کە ژیریی دەستکرد چییە و لە چی پێک دێت؟ چی وای کرد لەم ساڵانەی دواییدا وا کتوپڕ ژیریی دەستکرد لە کونجی زانکۆکانەوە ببێتە بەشێک لە ژیانی خەڵکی؟ کام پێشکەوتنانە لە مێژووی ژیریی دەستکرددا ئاوێتە بوون کە دۆخی هەنووکەیی ژیریی دەستکردیان خوڵقاند؟ هەروەها لە بەشی دووەمی ئەم سیمینارەدا دۆخی زمانی کوردی لە بواری ژیریی دەستکرددا هەڵدەسەنگێندرێت و ئاوڕێک لەو هەوڵانە دەدرێتەوە کە بە تایبەتی بۆ زمانی کوردی دراون.
سیمینارەکە لەلایەن داهام محەممەد، ماستەری ئەندازیاریی جیۆدێتیک لە زانکۆی بۆن، لە وڵاتی ئاڵمان، بەڕێوە دەچێت.
سیمیناری «چۆن ژیریی دەستکرد لە بوارێکی توێژینەوەوە پەڕییەوە بۆ بەکارهێنانی گشتی؟» ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/١٢/١٣)، کاتژمێر ٢٠:٣٠ بە کاتی کرماشان و ٢٠:٠٠ بە کاتی هەولێر (١٨:٠٠ بە کاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوە دەچێت.

ئەم سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زووم و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ناوەندیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکرێتەوە و دەتوانن لە ڕێی بەکارهێنانی بەستەری تایبەتی، بەشداری سمینارەکە بن.

  • بابەت: چۆن ژیریی دەستکرد لە بوارێکی توێژینەوەوە پەڕییەوە بۆ بەکارهێنانی گشتی؟
  • میوان: د. ئاران ئەمینی، یاریدەدەری زانستی میوان و توێژەر لە زانکۆی ئەڤینیۆن لە فەڕەنسا،
  • ئامادەکار: داهام محەممەد، ماستەری ئەندازیاریی جیۆدێتیک، زانکۆی بۆن لە ئاڵمان،
  • کات: شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی (١٣/١٢/٢٠٢٥ ز.)
  • دەستپێک: ٢٠:٣٠ بە کاتی کرماشان، ٢٠:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا
  • زمان: کوردی
  • ڕێکخەر:
    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom
  • کۆدی بەرنامەی زووم
    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم
  • پەیوەندی: info@tishk.org

لە فەیسبووک بمانبینەوە

زیاتر لە سمینار

هەمووی ببینە
سمینار

سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری نۆزدەیەم سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن سێگۆشەی ململانێ: نەوت، دەسەڵات و پەراوێزخستن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٢٨)، نۆزدەیەمین سمیناری خۆی لەژێر ناونیشانی: “سێگۆشەی ململانێ: نەوت،…

سمینار

گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا گۆڕینی ڕژێمی ئێران: پڕۆژە یان شۆڕش؟ ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٦دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٦ی کوردی (٢٠٢٦/٠٢/٠١)، هەژدەیەمین سمیناری خۆی…

سمینار

دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا

زنجیرە سمینارەکانی تیشک سمیناری حەڤدەیەم دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی…