دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا

زنجیرە سمینارەکانی تیشک

سمیناری حەڤدەیەم

دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزریی مێژوویی کوردیدا

دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا

ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک، لە درێژەی زنجیرە سمینارەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/١٢/٢٨)، حەڤدەیەمین سمیناری خۆی لەژێر ناونیشانی: “دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا”، لەگەڵ پ. د.حەیدەر لەشکری، مامۆستای فەلسەفەی مێژوو و مێژووی هزری کوردی – ئیسلامی، لە بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە، بەڕێوەدەبات.

لەشکری، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە مێژووی تەسەوفی ئیسلامی کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە زانکۆی سلێمانی تەواوی کردووە، ئەوەش دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە لە بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وانە دەڵێتەوە و چەندین پۆستی ئەکادیمی و ئیداریی هەبووە، لەوانە سەرۆکی بەشی مێژوو و بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا.

پ. لەشکری لە ساڵی ١٩٩٩ەوە بە شێوەیەکی چالاک لە بواری کوردستانناسیدا کار دەکات و بەرهەمی زۆری بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەسەر بابەتەکانی مێژووی ئایینەکان، تەسەوف، مێژووی ئیسلام، مێژوونووسی و کوردناسی بڵاوکردووەتەوە. بەشداریی لە چەندین کۆنفڕانسی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا کردووە و توێژینەوەی پێشکەش کردووە کە بە دیدێکی ڕەخنەیی لە هزری ئایینی، گێڕانەوە مێژووییەکان و نەریتە هزرییەکان لە کوردستان دەکۆڵنەوە. هەروەها ناوبراو ئەندامی چەندین لیژنەی زانستی و دامەزراوەی ئەکادیمییە، لەوانە ئەکادیمیای کوردی و پڕۆژەی ئینسایکلۆپیدیای کوردستان.

بەرهەمە زانستییە دیارەکانی بریتین لە:
الکرد في المعرفە التاریخيە دراسە تحلیلیە نقدیە. ٢٠٠٤بە زمانی عەرەبی
لە شەریعەتەوە بۆ حەقیقەت – سەرهەڵدانی سۆفیگەری لە پانتایی کوردیدا. ٢٠١٣
الکرد و الاسلام، کتاب مشترک، ٢٠١٨
واهیمەی شێخەکان و خەیاڵدانی حاجی، ٢٠٢١
هەبوو نەبوو کەس لە ئێمە گەورەتر نەبوو، ٢٠٢٤
بەسەرهاتی حەللاج، ٢٠٢٥

سیمینارەکە تیشک دەخاتە سەر پەراوێزخستنی فرەییی ئایینی لە مێژوونووسیی کوردیدا، بەتایبەتی وێناکردنی جیاوازیی ئایینی لەناو گێڕانەوە مێژووییە باڵادەستەکاندا. مێژووی فرەئایینی، لە دووتوێی نووسینەوەی مێژوو لە کوردستاندا، ون و نادیارە، بەتایبەت لە نواندنی جیاوازیی ئایینی لەناو کۆی گێڕانەوەییدا. ئەو ئاڵۆزییە باوەڕییەی لە کوردستان هەیە، بەدەگمەن نەبێت، لەنێو تۆماری مێژووییدا جێگەی نەبووەتەوە. بۆیە، ئەوەی لە ڕابردووی ئەو فرەییە ماوەتەوە پەرش و بڵاوە و لە زۆربەی کاتدا، کەوتووەتە پەراوێزی گێڕانەوەکانەوە، بەتایبەت ئەو گێڕانەوانەی لە گۆشەنیگای بەرتەسکی ئایینی یاخود تۆماری بنەماڵەیی و ناوچەییانەدا بوون. لە شەرەفخانی بەدلیسییەوە، وەک ناسراوترین مێژوونووسی سەردەمی کلاسیکی پانتاییە کوردییەکە، گەڕانەوەی بەردەوام بۆ پرسی فرەناسنامەیی هەبووە. زۆرجار ئەم گێڕانەوەیە لە ئاکامی دۆخێکی ناجۆر بووە، کە مۆدێلی باوی سیاسی و هزری-ئایینی سەپاندوویەتی. خوێندنەوەی ئەم مێژووە هزرییە، نەک هەر جیاوازییە مێژووکردەکان زیندوو دەکاتەوە، بەڵکو پەردە لەسەر قەیرانێکی قووڵتر، لە بواری ئەوەی پێی دەگوترێت «دەسەڵاتی مێژوو»، هەڵدەداتەوە. بەتایبەت ئەگەر بێین لە ڕوانگەی دەستەبژێری کوردی موسڵمانەوە تەماشای فرەجۆرییەکە بکەین، لە سەرووی هەمووشیانەوە ڕوانگەیان بۆ ئێزیدی. ئایینەکە لە خۆیدا بەرجەستەی جیاوازبوونێکی گرنگی نێو ناسنامە دەکات، کە زۆر لەبارە بۆ ئەوەی بتوانین بە هۆیەوە سیاسەتی یادەوەری و جیاوازیی ئایینی و پرسی بەیەکەوەبوون لە نێو مێژووی هزریی کوردیدا شرۆڤە بکەین. هەبوونی ئەوان لە یەک کاتدا ئاڵەنگارییەکی ئیپستمۆلۆژی و گێڕانەوەییە لەبەردەم داڕشتە باوەکانی ناسنامەی کوردیدا.

سیمینارەکە لەلایەن دکتۆر فاتح سەعیدی توێژەری پۆست دکتۆرا لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن و ئەندامی دەستەی ڕاوێژکارانی زانستی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان-تیشک بەڕێوەدەچێت.
سمیناری “دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/١٢/٢٨)، کاتژمێر ٢٠:٣٠ بەکاتی کرماشان و ٢٠:٠٠ بەکاتی هەولێر (١٨:٠٠ بەکاتی بەرلین)، بە زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت.

ئەم سمینارە هاوکات لەسەر پلاتفۆرمی زووم و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ناوەندیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکرێتەوە و دەتوانن لە ڕێی بەکارهێنانی بەستەری تایبەتی، بەشداری سمینارەکە بن.

کات و ڕۆژی بەردەست تا دەستپێکی سمینار
0
0
0
0
Days
0
0
Hrs
0
0
Min
0
0
Sec
  • بابەت: دەسەڵاتی گێڕانەوە و ئێزدی وەک جیاوازیی ئایینی لە هزری مێژوویی کوردیدا

  • میوان: پ. د.حەیدەر لەشکری، مامۆستای فەلسەفەی مێژوو و مێژووی هزری کوردی – ئیسلامی، لە بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە،

  • ئامادەکار: د. فاتح سەعیدی؛ توێژەر و خوێندکاری پۆست دوکتورا لە زانکۆی تێکساس و ئەندامی بۆردی زانستیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک،

  • کات: یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی (٢٠٢٥/١٢/٢٨)،

  • دەستپێک: ٢٠:٣٠ بە کاتی کرماشان، ٢٠:٠٠ بەکاتی هەولێر و ١٨:٠٠ بەکاتی ناوەندی ئەورووپا

  • زمان: کوردی

  • ڕێکخەر:

    • ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردستان – تیشک
  • ئادرس: پلاتفۆرمی زووم؛ لێرە کرتە بکە Zoom

  • کۆدی بەرنامەی زووم

    کۆدی ئسکەنی بەرنامەی زووم

  • پەیوەندی: info@tishk.org

لۆگۆی ناوەند

لە فەیسبووک بمانبینەوە